كاك كۆسرەت لەڤالانتایندا وازهێنانێكى تریش بدە بەتاڵەبانى
Saturday, 14/02/2009, 12:00
هەواڵى وازهێنانى ئەمشەوى كاك كۆسرەت دەبێتە مایەیى خۆشحاڵى بۆ هەموولایەك و بەتایبەتیش بۆ ئێمەى كەسوكارى شەهیدان و جەماوەرى داخ لەدڵ و ناڕازى كوردستان لەدەست دەسەڵاتى مافیایانەى هەردوو بنەماڵەى بارزانى و تاڵەبانى ، كاتى هاتووە پیاوێكى تێكۆشەرى پڕخەبات و تێكۆشانى وەك كاك كۆسرەت كەسێ ڕۆڵەى كردۆتە قوربانى ئەو ڕێگایە و بەداخەوە خۆشى بۆتە نیوە ئینسان چیتر لەتاڵەبانى و بنەماڵەكەیى و دزەكانى دەوروبەرى قبوڵ نەكات كەوا خەریكە دوایى ئەو هەموو خوێن و خەبات و شەهیدە یەكێتى بەیەكجارى تەسلیمى پارتى و بنەماڵەى بارزانى دەكەن كاتیەتى ئەمڕۆ كاك كۆسرەت بەتاڵەبانى بڵێ بێنە بوجە و پارەى ئەو میللەتە و یەكێتى بۆ هەربۆتۆ و بۆ بنەماڵەكت بێت ؟ ئەى پارەى ئەو میللەتە ماڵوێرانە نیە ؟ كاتى ئەوە هاتووە كاك كۆسرەت خۆى خۆشەویست بكاتەوە لاى خەڵكى كوردستان و جەماوەرى یەكێتى و لاى كەسوكارى شەهیدان و چیتر تەسلیمى ئیرادە و بڕیارە تاك ڕەوى و دیكتاتۆریەكانى تاڵەبانى و بنەماڵەكەى نەبێت ، بۆیە وەك گەنجێكى خاوەن دووبرا شەهید دەڵێم دەوەرە كاك كۆسرەت دەست لەناو دەستى كاك نەوشیروان بنێ و قۆڵى گۆڕانى لێ هەڵماڵن و ڕێگەمەدەن پیرى ئاخیر شەڕ لەوە زیاتر ئابڕوى كورد و یەكێتى بەرێ ؟ دەوەرە كاك كۆسرەت چۆن ماوەیەك پێش ئێستا هەزاران مەترزەوى ماڵەكەى خۆت لەباشترین شوێنى شارى هەولێر كەبایى سەدان دەفتەر دۆلار بوو بڕیارتدا بكرێ بەنەخۆشخانە و كردتە دیارى بۆ كەسوكارى شەهیدان ئاوهاش وەرە ئەمڕۆ لەڕۆژى ڤالانتایندا كەڕۆژى عاشقانە و عاشقان گوڵ دەكەن بەدیارى بۆ یەكتر دەوەرە تۆش ئاوها بەڵێن بدە و بیكە بەدیارى بۆ ئێمەى كەسوكارى شەهیدان و ئەو گەنجانەى كە عاشقى تۆین كەلەمەودوا ڕێگەنادەن چیتر تاڵەبانى و بنەماڵەكەى یارى بەچارەنووسى ئەو میللەتەو یەكێتیەوە بكەن و گۆڕانى فیعلى دەكەن بۆ باشتركردنى وەزعى خەڵكى كوردستان و یەكێتى ، دەوەرە كاك كۆسرەت لەم ڕۆژەدا لەگەڵ هەڤاڵانى ترى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى یەكێتى لەڕۆژى ڤالانتایندا یاداشتێك بكەن بەدیارى بەتاڵەبانى و وەك نووسەرو ڕۆشنبیر و سیاسەت مەدارى گەورەى كورد كاك دكتۆر كەمال میراودەلى دەڵێت ئێوەش ئاوها پێیى بڵێن .... بەسە وازبێنە تاڵەبانى ئیتر بۆخۆت بژى لەقەسرێكى بەغدایى سەدامى لەكۆشكێكى ئەستەمبولى ئەتاتوركى لەدیوەخانێكى ئەسەدى دیمەشقى یان لەتەلارێكى ئەحمەدى تارانى ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست