مەڵبەندى چۆمان و گەندەڵەكانى،كاك كۆسرەت ئەوەشیان بۆتۆ..
Thursday, 03/12/2009, 12:00
وەك پێشتر ئاماژە بە هەندێ لەگەندەڵى و دزى و مستەواى كادیرەكانى مەڵبەندى چۆمان دراوەو بۆ هەموو لایەك ئیش و كارەكان و دزیەكانیان ڕوون كراوەتەوە و ناوە ناوەش باس لە كەسایەتى لێپرسراوە باڵاكانى مەڵبەندەكە كراوە بەڵام هێشتا زۆرى ماوە بوترێت و دەبێت بوترێت بۆ ئەوەى تەواوى ئەو كارە دزێوانەى جێگرمەڵبەندێكى وەك (محەمەد داروسەلامى)بۆ تەواوى یەكێتى بخرێتە ڕوو وە منیش وەك برا شەهیدێك بتوانم ئەو ئەركە ئەخلاقیە جێبەجێ بكەم بتوانم دەنگى نارەزایى و حەقى بنەماڵەى شەهیدان بگەیەنمە كاك كۆسرەت شانبەشانى ئەو بەرێزەى كە پێشتر بۆ كاك كۆسرەت هەندێ شتى ڕوون كردبۆوە..كاك كۆسرەت تۆ ئەوە بزانە كەسێكى وەك محەمەد داروسەلامى ئەوەندە گاڵتەى بە خوێنى شەهیدان كردووەو ئەوەندە هەستى بنەماڵەى شەهیدانى رووشاندووە كە هەرگیز ئێمەى بنەماڵەى شەهیدان ئەوەندەى بەكردەوەكانى محەمەد بێزاربووین و خەم لە ناخماندا پەنگى خواردووە ئەوەندە بە لەدەستدانى ڕۆڵەكانمان بێ هیوا نەبووین،كەسێكى وەك محەمەد داروسەلامى ماندوو نەبوى حازر خۆرى بەر سێبەرى بێ مێژوو لە ناو یەكێتیدا رۆژانە تەنها یەك كاتژمێر دەوام ئەكات لە مەڵبەند و لە تەنها كاتژمێرەشدا ئەوەندەى لە خەمى دڵداریەكەى دایە لە خەمى ئیش و كارى خەڵكدا نیە،كەسێكە كاریگەرى لەسەر دە كەس نیە و بێ باكە لەوەى كە رۆژانە چەند كەس واز لە یەكێتى ئەهێنن چونكە بەخۆى یەكێكە لە موستەفیدە پلە یەكەكانى مەڵبەند و هەر بەهۆى مەڵبەندەوە ئەخوێنێت و سەیارەیەكى پاترۆڵى داوە بە كورە هەرزەكارەكانى رۆژانە بە ئارەزووى خۆیان تەراتێنى پێوەئەكەن و بنەماڵەى شەهیدانیش با هەر خەوى پێوەببینن كورەكانیشى هەم خوێندكارن و هەم مووچە خۆرن و لاى خۆى پێشمەرگەن ئاخر ئەمە چ ویژدانێكە یەكێتى هەیەتى؟بنەماڵە هەیە ئەگەر تەنها یەكێتى یەك كەسیان بۆ بكات بە مووچە خۆر ئەوا ئامادەن 10 دەنگ بدەن بە یەكێتى كەچى ئەو برادەرە هەموو ماڵەكەى مووچە خۆرە بە قەد مسقاڵێكیش بە یەیەكێتیەوە بەخەم نیە ئەمە كەى ڕەوایە كاك كۆسرەت؟بۆ نایەن بپرسن لە مێژووى ئەو محەمەدە بزانن كوا ئیشەكانى لەناو یەكێتى؟كوان ئەو كەسانەى كە محەمەد كارى بۆ كردوون؟كوان ئەوانەى لەناو گۆڕان هاتوونەتەوە لەژێركاریگەرى ئەو برادەرە؟بە ڕاستى ئێمە وەك بنەماڵەیەكى شەهید هەزارخۆزگە ئەخوازین بەوەى كوڕەكەمان لەرێزى بەعسدا لە شەرى قادسیە كوژرابایە نەوەك كەسێكى وەك محەمەد داروسەلامى بى شەخسیەت و بێباك لە خەڵك بەو جۆرە شەق لەو خەبات و قوربانیەى خەڵكى باڵەكایەتى هەڵبدات..بۆیە كاك كۆسرەت تكات لێ دەكەین بەدواداچونێك لەو هەموو نووسینانەى لەسەر ئەو مەڵبەندە دەنووسرێن بكەى و وەك برا گەورەیەك داوات لێ ئەكەین مەهێلە مافمان بخورێت و مەهێڵە چیتر بچەوسێینەوە..........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست