کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزیری دەرەوەی توركیا و بارزانی لە ماڵی نچیرڤان بارزانی پیلانی پاكتاوكردنی پەكەكە دادەرێژێن

Sunday, 01/11/2009, 12:00


حكومەت و دەولەتی تورك گوایە هەول دەدەن كە رێ لە چارەسەری كورد بكەنەوە لە سەر ئەوەش زۆر قسە دەكەن.
بەو قسانەش هەوڵ دەدەن كە كراسێكی قەڵب بە بەر چارەسەری پرسەكەدا بكەن.
هەمان حكومەت لە دەرەوەش كار لە سەر نەخشەی پاكتاو كردنی پەكەكە دەكات.
وەزیری دەرەوەی تورك ئەحمەد داوود ئوغلو لە باشووری كوردستان چاوی بە كاربەدەستانی هەرێمی باشووری كوردستان.
داوودوئۆغلو بۆ پاكتاو كردنی پەكەكە داوای هاوكاری كرد و نەخشە و پیلانێكی سێ قۆناغیشیان تاوتوێ كرد.
شاندەكەی توركیا كە وەزیری دەروەی تورك داوود ئۆغلو سەرۆكایەتی دەكرد، لە شاری هەولێر لە ماڵی نیچیرڤان بارزانی، لە گەل سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی كۆبونەوە.
لە كۆبونوەكەدا وێرای نێچیرڤان بارزانی و هوشیار زێباری، چەندین وەزیر و پارلەمانتاری هەرێمیش ئامادە بوون. دواتر هەردوو لا بارزانی و ئۆغلوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان دا، وەڵامی رۆژنامەنووسیانیان دایەوە.
لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا، بارزانی بانگەشەی كرد، بڕیاری كردنەوەی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێری وەك یەكێك لە پیشكەوتنە زۆر گرنگەلان هەلسەنگاند و بانگەشەشی كرد، گوایا توركیا پرۆسەیەكی دەست پێكردەوە و ووتی:
هیوامان وایە كە جارێكی دیكە خوێن لە نێوان كوردان و توركان دا نەڕژێت.
بارزانی وتیشی :پرسەكە بە ئاماژە بە پرسی كورد ،پرسی توركیایە و تەنها بڕیاری توركیا دەتوانێت چارەسەری بكات.
لە لایەی خۆیەوە داود ئۆغلوش لە بڕی ووشەی كورد، دەستەواژیە، برایانمان لە ئێراقی بەكار هێناو ڕووی لە بارزانی كرد و پرسەكەی وەك تیرۆر بە ناو كرد و ووتی: كاتی ئەوە هاتووە كۆتایی بە تیرۆر بهێنرێت، ئەگەر لێرە تیرۆر هەبێت لە توركیاش تیرۆر دەبیت. داوود ئوغلو و بارزانی لە بەردەم ڕاگەیانددا وەها ئاخاوتن، بەڵام لە پشت پەردەوە، داوود ئۆغلو بۆ پاكتاوكردنی پەكەكە داوای هاوكاری لە بارزانی كردووە. بە پێی ئاژانیشی هەوالی فرات، لە دیدارەكەدا هەردوو لا باسیان لە 3 بنەما بۆ پاكتاوكردنی پەكەكە كردووە .داوود ئوغلۆش بانگەشەی كردووە، ئەگەر پەكەكە پاكتاوبكرێت ئەوا، گوایا سەردەمێكی ڕوناك لە ناوچەكەدا دەست پێدەكات و پیلانەكەشی وەها دەر‌دەبڕێت: دەبێت لە 3 لایەنەوە پەكەكە تەنگەتاو بكرێت، یەكەمین لە ناو توركیادا، ئێمە چارەسەری بكەین. دووهەمین قەندیلە، بۆ ئەوەش ئێمە داوای هاوكاری لە ئێوە دەكەین. سێیهەمیش ئەوروپایە، ئیمە داوای هاوكاری لە ولاتانی ئەوروپا دەكەین. بارزانیش بانگەشەی كردووە كە ئەوان لە رۆژانی سەخت دا لە لایەن توركیاوە هاوكاری كراون و ووتی: لە دەست توركیا هیچ كاتێك زیانمان نەدیوە، ئێمە هەر هەموو مرۆڤی هەمان هەرێمین، ئێمە پرسەكان پێكەوە چارەسەر دەكەین. هەروەها لە دیدارەكەی بارزانی و داوود ئۆغلودا، باس لە درێژكردنەوەی مۆڵەتنامەی شەڕ لە دەرەوەی سنوور كە ماوەیەك بەر لە ئێستا لە لایەن پەرلەمانی توركیاوە ئەرێ كرا، نەكرا، بەڵام بانگەشە كرا كە بارزانی ووتویەتی: ئەگەر پەكەكە خۆی نەگۆریت، ئەوا ڕووبەروی نارەزایەتی گەل دەبێتەوە و گەلیش ئەوە قبول ناكەن. زانرا لە دیدراەكەدا، داوود ئۆغلو بە فەرمی بارزانی بانگهێشتی ئەنكەرە كردووە. ئەمە و هاوكات لە گەڵ سەردانەكەی شاندی توركی بۆ شاری هەولێر، یەكەمین كۆربەندی ئابووری لە نیوان توركیا و هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئابووری و بازرگانی هەرێمی كوردستان و نوێنەری دەزگا و ناوەندە ئابووری و بازرگانییەكانی هەردولا دەبەسترێت.
ئەمەو پاش سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان شاندەكەی توركیا، چوونە شاری بەسرەی باشووری ئێراق و لە ڕێوڕەسمێكدا كونسوڵگەریی توركیایان لە شاری بەسرە كردەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە