كۆبانێ بۆ كورد ڕەمزى بەرخودان و مقاوەمەتە، شوناسی زیندوێتى ئەو دۆزە ڕەوایەیە كە ساڵەهای ساڵە بۆ گەیشتن بەئازادی و سەربەخۆیی و بەدیهێنانى مافە ڕەواكانى، خەباتى لەپێناودا دەكات. كۆبانێ شارێكى كوردی ڕۆژئاوایە و بەسەر سنووری توركیاوەیە.. لەماوەى كەمتر لەمانگێك دژ بەداعش داستانێكى ئەوەندە نەمری تۆمار...
ئەمریكا واناسراوە هەمیشە پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانى دەكات، ئەوەى لەئێراق و سوریا و ناوچەكە دەگوزەرێ ئەوەی ئەمریكا بۆ دیتنەوەى بازاڕێك بۆ یەكلاییكردنەوەى چەك و تەقەمەنیەكان و دەستگرتن بەسەر خێروبێری ئەو شوێنانەى پاروویەكى چەورن بۆ بەرزكردنەوەى ئاستى دارایی و ئابووری وڵاتەكەی، لەوەشدا پەنا بۆ دروستكردنى...
توركیا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەنگ و قورسایی خۆی هەیە و خودان مێژوویەكى دێرینە و لە ڕابردوودا خاوەن گەورەترین ئیمپڕاتۆریەت بووە و لەئێستاشدا وەكو چۆن لەڕووى جیۆپۆلەتیكەوە گرنگ و بایەخی خۆی هەیە و هەردوو كیشوەری ئاسیا و ئەوروپا بەیەك دەبەستێتەوە، لەهەمان كات كە ئەندامی لە ناتۆیە و سوپایەكى بەهێزى هەیە،...
ئەمڕۆ 3/7/2014لەپەرلەمانى كوردستان لەسەر پێشنیاری بارزانى، كاتژمێر12ی نیوەڕۆ كۆبوونەوەیەكى نائاسایی ئەنجامدرا، سەرەتای كۆبوونەوەكە دەنگدان بوو ئاخۆ كۆبوونەوەكە بەداخراویی و نهێنى بەڕێوە بچێت یان بە ئاشكرا، لەوەیشدا لەرێی دەنگدانەوە77ئەندام پەرلەمان بەرامبەر بە6ئەندامى پەرلەمان دەنگیان بە داخراوەیی...
ئەو مانێشتەى سەرەوە دەقی ڕاگەیەندراوى پەرلەمانى ئێرانە لەهەمبەر سەربەخۆیی هەرێمى كوردستان كە بەئاشكرا هەڵوێستى دژایەتیان بۆ هەر ئەگەرێكى لەو شێوەیە دەربڕی. نوری مالیكیش هەر زوو هاتە سەر خەت و لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانیدا چەند پرسێكى وروژاند، لەوانە: 1-ماددەى140كە بەلای كوردەوە كۆتایی هات، لەكاتێدا...
ریفراندۆم مافێكى سروشتى هەر گەل و نەتەوەیەكە ئەگەر بیەوێ بڕیار لە مافی چارەى خۆنووسینى خۆی بدات. ریفراندۆم بابەتى گەرمى ئێستای هەڵبژاردەى سەركردایەتى سیاسی كوردە لەمەڕ جاڕدانى سەربەخۆیی بۆ كوردستان یان مانەوە لەچوارچێوەى ئێراق ئەوجا پازدانبێ لە فیدرالیەوە بۆ كۆنفیدرالی. 3/7/2014 لەسەر داوای مەسعود...
ئەمڕۆ تەواوى لایەنە براوەكانى كورد بەیەك دەنگ و ڕەنگ سەفەری بەغدایان كرد و دەست بەكاربوونى خۆیان لەرێی سوێندى یاساییەوە ڕاگەیاند، سوێندخواردن بە زمانى شیرینى كورد لەبەردەم دەزگاكان لۆكاڵی و دەرەوە جێی دەست خۆشیە و وەلێ لەپرسیارێكى نەجیبە نەجیبی پەرلەمانتاری یەكێتى دەرهەق بە ڕوو بە ڕووبوونى نوری مالیكى...
هەر مرۆڤێك ڕابردوویەكى تایبەت بەخۆی هەیە، كاك محەمەدی حاجى مەحمود جگە لەوەى سەرۆكى حزبێكە، پاشخان و ڕابردوویەكى پاكیشی هەیە و خودان پێگەى جەماوەری و كەسێكى بەدەست و قامكە و لەژیانى پێشمەرگایەتیدا بابایەكى وردبین و شەِرڤان و تەكنیكار بووە و جێ پەنجەى دیارە و نكۆڵی لە جوامێری و ڕۆڵ و تواناكانى ناكرێت....
لەو هەل و مەرجەى هاتۆتە ئاراوە، بارودۆخەكە بەجۆرەها شێوە لێكدانەوە و شرۆڤەى بۆ دەكرێ بەوەى ئایندەى ئەم ئێراقە بەرەو كوێ دەڕوات؟ ئایا ئێراق بە یەكگرتوویی دەمێنێتەوە یان دەبێتە سێ هەرێمى سەربەخۆ یاخود سێ دەوڵەت؟ لەمێژە لە نەخشەرێگای ئەم ئێراقەدا باس لە پارچە پارچەبوونى دەكرێت، بەڵام تا بەم ئان و ساتە...
دوای دوو سەردانى گەورە بەرپرسی وەكو جۆن كیری و ولیم هێگ وەزیرانى دەرەوەى ئەمریكا و بەریتانیا بۆ ئێراق و هەرێمى كوردستان و گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرپرسی یەكەمى بەغدا و هەولێر لەمەڕ تەنگژەكانى ئەم دواییەی داعش و كوشتار و شەڕ و پێكدادانەكان لە ناوچە سوننە نشینەكان و بەردەوامی ئەو قەیرانە و چڕكردنەوەى هەوڵە...
دادگای ئیتیحادی ئێراق لەبڕیارێكى بوێرانە و بێ لەبەرچاوگرتنى هیچ پرەنسپێكى لێك نزیكى و هاوسۆزى و هاوڕێیەتى و لاگیری بۆ لایەنێك و لەبەرچاوگرتنى هیچ ڕوو لێنانێك بڕیاری خانەنشینى ئەندامانى پەرلەمانى ئێراق و ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەڵوەشاندەوە، ئەم بڕیارە بۆ ئەم قۆناغە ناسك و هەستیارە ئەوپەڕی جێی ستایش و...
ئهوانهى قالَبووى سياسهتبن، لهرِووى تيورييهوه تێدهگهيشن (السياسه فن الممكنات) بهواته لهخوێندنهوهى سياسهتدا ههموو شتێك مهحال نييه و دوو ديوي سهرهكى لهئامێز دهگرێ، ديوێكيان ئهو رِووكهشهيه كه زۆربهى زۆرمان لهنزيكهوه دهيبينين و ههستى پێ دهكهين و دهتوانين لهسهر ههلَێنجانى...
لە یەكەمین كۆبوونەوەى ئەنجومەنى تازە هەڵبژێردراوى هەولێر، پارێزگار و سەرۆكى ئەنجومەنى پارێزگا بەبێ ئامادەبوونى چوار لیستى براوەى وەكو كۆمەڵ و گۆڕان و یەكگرتوو و یەكێتى بەڕێوەچوو لەكاتێكدا لیستى پارتی دیموكراتى كوردستان و نوێنەری ئاین و ئاینزا بەكۆتاكان كە رێژەی یاساییان تێپەڕاندبوو وەكو زۆرینە كە 17...
دوای سەردانە چاوەڕوان نەكراوەكەى جۆن كیری وەزیری دەرەوەى ئەمریكا بۆ هەرێمى كوردستان، بڕیارە سبەى ولیەم هێگى وەزیری دەرەوەى بەریتانیا دوای سەردانیكردنى بۆ بەغدا، لەدووەم وێستگەیدا بێتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆكى هەرێم كۆبێتەوە، ئەگەرچی لەرێی میدیاكانەوە وەزیری دەرەوە تەنها ئاماژەى بەوە كردووە كە وەكو...
ئەم مانێشتەى سەرەوە لێدوانێكى بەرپرسی باڵای یەكێتى مەحمود سەنگاویە، خوێندنەوەیەكى زۆر هەڵدەگرێ، ئەوەى لەم قسانە بخوێندرێتەوە: 1- بۆ لێدوانێكى لەم چەشنە، ئەو بەرپرسە شتى بەهەندێ سەرچاوەى هەواڵگری بەستووە و دەبێ ئاگاداری جموجۆڵ و هەڵسوكەوتەكانى داعشبێ كە ئەو گروپە چەكدارییە هەڕەشەیەكى گەورەن بۆ سەر...