کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: سەندیكای پارێزەران و پارێزەری ساختەكار

جێی داخە لە تۆڕی میدیاكانەوە گوێبیستى ئەوە ببین كە هەستیارترین توێژی كۆمەڵایەتى كە پارێزەرە پەنا بباتە بەر سەختەكاری لەكاتێكدا پیرۆزى هەڵگری ئەو بڕوانامەیە پارێزەری ئازادی و ئاسایش و دیموكراسی و گەڕانەوەى ماف و كەڕامەتى مرۆڤایەتییە، كە هەمووان لە تەنگژە و قەیران و لەمپەرە نەخوازراوەكاندا پەنایان...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: لەبەیانییەوە ململانێی لایەنەسیاسییەكانى كوردستان دەست پێدەكاتەوە

ڕۆژی چوار شەممە6/11/2013 بە ڕۆژێكى جیا لەڕۆژەكانى دیكە گوزەر دەكات لە هەموو ئەو ڕۆژە جیایانەى لە خولەكانى یەكەم و دووەم و سێیەمى پەرلەماندا لەیەكەم دانیشتندا بەپێی رێكەوتنی پێشوەختەى پارتى و یەكێتى تیایدا سەرۆك و جێگر و سكرتێری پەرلەمانى تێدا دابەش دەكرا و لەخستنە دەنگدانەوە بەزۆرینەى دەنگ پەسند...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: حكومەتى یەكڕیزى نیشتیمانى لای یەكێتى وەكو سازانی نیشتمانیەكەیە؟

ماوەییەكە لەسەرووبەندی نزیكبوونەوەى دەستبەكاربوونى پەرلەمان(خولی چوارەم) و لەوەوە بەرەو پێكهێنانى كابینەى هەشتەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان كە هەموو لایەك بەپەرۆشەوە چاویان تێبڕیوە و بە ئاواتەوەن چ جای زوو دەست كردن بە ڕاپەڕاندنى ئەرك و كارەكانیان، كابینەییەكى جیاواز لە كابینەكانى تر خزمەتى زیاتر بە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: كابینەى داهاتووى هەرێم لەنیوان حكومەتى هاوبەش و بەشداری پێكردن یا حكومەتى شەراكەت...

تا بەئێستا ڕادەگات لەفەرهەنگی سیاسیدا چەند چەمك و دەستەواژەیێك هەن لێرە و لەوێ لەلایەن كەسانێكى بەرپرس و باڵادەست چ وەكو حزبی دەسەڵات یا ئەوەیتر وەكو ئۆپۆزسیۆن بەكار دێ بێ ئەوەى بەجوانى خوێندنەوەى بۆ بكەن و بزانن چ مان و مەدلوولێكى هەیە و تا چەند خزمەت بەو ستراتیژییەتە دەكات كە ئەوان لەسەریدا ڕەو...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بۆ قەرەبۆكردنەوەیان:دوای دوو ساڵ، كەس خۆی بەخاوەنى گوندەكانی كوردستان نازانێ

سەركردەكانمان كاتێ قافی قسەیان دێت بۆ ئەوەى فلاشباگێك بۆ ڕابردووى خۆیان بكەن، بەو پەڕی لەخۆبردوییەوە باس لە ڕۆڵی جوامێری گوندنشینەكان دەكەن و گوندەكان بە لانكى شۆِڕش ناوزەد دەكەن، لەوەیشدا هەقبێژن چونكە بەدەگمەن وەئەگینە هیچ گوندێ نییە خزمەتى پێشمەرگە و شۆڕشی نەكردبێ و بەهۆی حەوانەوە و داڵدەدانیانەوە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئەگەر بەقسەم بكەن زەرەر ناكەن، بانگەوازێك بۆ گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ

كورد دەمێكە وتوویەتى: پیاو دەوڵەمەندبێ یان پیاو دەكوژێ یان ژن هەڵدەگرێ. من ناچمە ناو وردەكارییەكانى لێكدانەوە جیا جیاكانى ئەم پەندە و ئەوەى مەبەستمە لەیەكەم تێگرتن نیشانى پێ بپێكم، لەسەرگوزشتەیەییەكى لەمەڕ خۆماندا وتیان: حكومەتی گۆڕ بەگۆڕی بەعسیسزم خەریك بوو گوندەكانى كوردستانی خاپور دەكرد، كابرایەكى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: گەر دەتانەوێ قەیرانى 48ملیۆنەكە بەكۆتابێ، ئەم پێشنیارە لەكوردستان پۆست بخوێننەوە

بۆ تەواوی حزبەكانی ناو پەرلەمان: گەر دەتانەوێ قەیرانى 48ملیۆنەكە بەكۆتابێ، ئەم پێشنیارە لەكوردستان پۆست بخوێننەوە لەوەتەى دەنگۆی 48ملیۆن دینارەكەى دوا پاداشتى پەرلەمانتارانى خولی سێیەم بووە بنێشتە خۆشەى سەر زاران و ئەوەندەى لێرە و لەوێ لەسەریان نووسی و گرینگى بابەتەكە بەجۆرێ تەواوى پەنتاییەكانى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: پاساوە لاوازەكانى كۆمیسیۆن بۆ دواخستنى هەڵبژاردنى پارێزگاكان لەپای چی؟

هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاكان بەلای چاودێران هیچی وا لە هەڵبژاردنى پەرلەمان كەمتر نییە ئەگەر لەو هەڵبژاردنە گرینگتر نەبێ.. هەر ئەو ئەنجومەنەیە بڕیار لەسەر چارەنووسی پارێزگاكە خۆی دەدات بەهەر دوو دیوى خزمەتكردن و بوژانەوەى ژێرخانى ئابووری، یاخود فەرامۆشكردن و كەنارگرتنى ئەگەر پڕۆژەیەك ئەنجام بدات...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: قۆنتەراتچیەكانى كوردستان و هەڕاجكردنى پڕۆژەكان لەسەر حیسابی من و تۆ

ئەم گەلە ستەمدیدەمان ئەوەندە دەربەدەر و چەوساندنەوە و نەهامەتى زۆری بینیوە، كورد وتەنێ: مردنیان پێ نیشاندا بەتایەى ڕازیبوو..هەڵبەتە دوای ڕوخانى گەورەترین دیكتاتۆری سەدەى بیست و یەك(سەدام حوسێن) و ئەو كەش و هەوا نیمچە ئازاد و كراوەیەى هاتە ئاراوە و قۆستنەوە و قۆرخكاری ژمارەیەك بەرپرسی چاوچنۆك لەپەنای...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ململانێی باڵەكان و قوربانى میدیای ئازاد.. شاسوار عەبدولواحد بەنموونە

بەلای هەندێكەوە كوشتنى مرۆڤ ئەوەندە سووك و ئاسانە وەكو ئەوەى قوم لەجگەرەیێ بدات و گڵاسێ ئاو هەڵبقۆڕێنێ، گەورەییەكەیشی لەڕووى تاوانەوە وەك لە ئیسلامدا ئاماژەى پێ دەدا: كوشتنى مرۆڤێك بەناهەق كوشتنى تەواوى مرۆڤایەتیە.. ئەوەى لەسلێمانى ڕوویدا بەتەقە كردن لە بەرپرسی كەناڵی ئاسمانى(ئێن -ئاڕ- تى) جگە لەوەى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: پێویستە كۆمیتەیەكى ئاشتەوایی بۆ بابەتە نائاساییەكان لەهەرێم پێكبێ

گومان لەوەدا نییە كوردستانى گەورە(هەر چوار سنوورە دەستكردەكە)ی دەستى ناحەزان ئەگەر نەخشەڕێگا و پڕۆژەییەكى درێژخایەنى ئەو وڵاتانە بێت كە سەدەیەك زیاترە هەر بەخەوى ئەو كاتەوە تەماشای ئەم خاكە پیرۆزە دەكەن و پێیان وابێ هێشتا دەتوانن ئامانجەكانی لەمێژینەیان بپێكن وەكو چۆن كاریان لەسەر پارچە پارچەكردنى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: هێشتا هەواڵەكەى كوردستانپۆست تێنەپەڕی، دادگای ئیتیحادی مووچەى خانەنشینى هەڵوەشاندەوە

ئیرادە هەبێت هەموو ئاڕاستەكان دەگۆڕێن، لەگەورەیی و شەڕەفمەندی تۆمارەكان ئەوانەن بوێرانە خاڵ لەسەر پیت دادەنێن و بەپڕۆژەى جوان دێنە پێش لەكاتێكدا باوەڕیان بەوە هەیە كە میللەت شێرە نووستووەكە نییە ئاگای لەهیچ نەبێ و نەتوانێ دوای بێداربوونەوە بەجۆرێ تەكان بەخۆی بدات و ڕاست بێتەوە ئیدى ئەو كەوتنەى كەوتووە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: خولی سێیەمى پەرلەمان و 48ملیۆن دیناری پێش خانەنشینى

لە هەشتاكانى سەدەى بیست لەیەكێك لە ڕۆژنامە جیهانیەكان بابەتێك سەرنجی ڕاكێشام كە ئێستا بیری لێ دەكەمەوە بەبەراورد لەگەڵ ئێستادا هیچ جیاوازیەكى ئەوتۆی لێ نابینم، ئەوەى لەو ڕۆژنامەم خوێندەوە، لێرەدا من نایەمە سەر وردەكارییەكانى تەواوى بابەتەكە، بەڵام تەنها ئاماژە بەخاڵێك دەكەم كە لە لایەن نووسەرێكەوە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: حزبە ئیسلامیەكانى كوردستان و ترس لێیان ؟

تا ئێستا بەبێ بوونى هیچ ئەزموونێكى دەست لێدراو و ئازمایشێكى ئەوتۆ لێرەو لەوێ خەڵكانێك هەن بەبێ بەڵگە بۆ قسەكردن لەسەر ئیسلامى سیاسی كوردستان، سێرەى تفەنگیان دەنێنە تاریكى بەڵگەیەكى بێ بەڵگە و گوللەی گرچكبڕی پێوە دەنێن ، بەدەستى تیرۆر و تێكدەریان دەدەنە قەڵەم و بە لەباربەرى دیموكراسی و پێشێلكاری مافی...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئێران چ پەیامێك بەگوێی دكتۆر بەرهەم دەدا؟

دوای ئەو ئەنجامە چاوەڕوان نەكراوەى لە هەڵبژاردنەكانى پەرلەمان تووشی یەكێتى هات، هاوكێشەى سیاسی لەهەرێمى كوردستان گۆڕی و بووە خاڵی وەرچەرخان لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكى تازە و نوێدا كە بۆ پرۆسە سیاسیەكانى لەمەودوای پیادەكردنى دەسەڵات و دەستگرتن بەقورسایی پێگە جەماوەریەكانەوە، دەبێ یەكێتى لەمەودوا بە...