کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد و ئۆكرانیا و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت

Friday, 29/04/2022, 20:04


زۆربه‌ی شرۆڤه‌كارانی سیاسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ئۆكرانیا ڕوویدا شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ته‌و سه‌رۆكی ئه‌ووڵاته‌(زیلینسكی) له‌جیاتی ئه‌مریكا ده‌ستی بۆ گه‌مه‌یه‌ك برد نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی به‌ر به‌ولێشاوه‌ سه‌ربازی وته‌قه‌نی و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ بگرێ كه‌ روسیا هه‌یه‌تی، بگره‌ وڵاته‌كه‌ی به‌جۆرێ وێرانكرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ڕكۆتایی پێ بێت ئه‌وه‌ نه‌توانن بۆ زیاتر له‌بیست ساڵ ئه‌و وڵاته‌ بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر پێ و ئه‌و كاولكاریه‌ بۆ جارێكی تر بنیات بنێنه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕ نه‌بێ، شمشێری تیژه‌، كاتێكسوپای ئۆكرانیا كه‌وتنه‌ ناو گه‌مه‌یه‌كی دۆڕاوه‌وه‌، ئه‌وجا بۆی ده‌ركه‌وت نه‌ده‌بوو قومار له‌سه‌ر شه‌ڕێك بكات و شه‌ڕێك به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ببات كه‌ پێش وه‌خته‌ ئه‌مریكاوبه‌شێك له‌ولاتانی ناتۆ هه‌زارو یه‌ك به‌ڵێنی بریقه‌داریان به‌ زیلینسكی دابوو كه‌ راسته‌وخۆ ده‌بنه‌ هاوكارو شان به‌شانی سوپاكه‌یان ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، كه‌چی دواتر ڕۆڵی ته‌ماشاكاریان بینی و به‌ڕاشكاوی له‌ڕێی میدیاكانه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند: كه‌ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن و نابنه‌ به‌شێك له‌و جه‌نگه‌و دواتر هه‌ر له‌ڕێی سۆشیالیه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانیان چڕ كرده‌وه‌ كه‌ فشاری توند ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ڕووسیا له‌ڕێی پچڕانی هاورده‌كردنی نه‌وت و غازو ئابلوقه‌ی ئابووری و دواتر پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا له‌رێی ته‌مویلكردنی ئه‌ووڵاته‌ به‌ پاره‌و ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌كاتێكدا به‌شێكی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ری كاسیان به‌ره‌ووڵاتان هه‌ڵگرت و كۆچڕه‌وی ملیۆنی و له‌ولاوه‌ كاوكاری سه‌رخان و ژێرخانی وڵات هیچی بۆ نه‌هێشته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر رووسیا له‌خاكه‌كه‌ی ده‌ربكات، گریمان ئه‌وه‌ ده‌ری كرد، ئه‌وه‌ خه‌ونێكی نه‌زۆكه‌ بتوانێ به‌سوپایه‌كی شكست خواردووه‌وه‌ كه‌ توانای ئاسمانی به‌جارێ كۆتایی هاتوه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه‌ پارێزگاری له‌وسنووره‌ بكات كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌یبووه‌، وه‌لێ مانه‌وه‌ی سه‌رۆكێك چی ده‌به‌خشێ كه‌ خاكه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام كه‌سی له‌سه‌ر نه‌ژێت و نه‌توانێ ئه‌وژیانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ پێشتر خه‌ڵكه‌كه‌ تێیدا ده‌ژیا.
شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت به‌هه‌موو كه‌سێك ناكرێت، كه‌سێك ده‌بێ په‌نای بۆ ببات كه‌ بردنه‌وه‌ی لێ مسۆگه‌ربێت، هیچ شتێ له‌وه‌ ماڵوێرانتر وخراپتر ئه‌وه‌ شه‌ڕ بۆ كه‌سێك بكه‌ی كه‌ هه‌زاران میل لێته‌وه‌ دووربێ و به‌گژ قوله‌ی قافدا بچی كه‌ دراوسێته‌و سووڕ بزانی هه‌موو دونیا، هه‌موو كه‌س هێزو توانای ده‌زانن چه‌نده‌، كه‌چی به‌هێزێكی لاوازه‌وه‌ ڕوو به‌ڕووی ببیه‌وه‌، هه‌مان شت ڕاسته‌وه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی لای خۆمان وه‌ك كورد له‌چوارچێوه‌ی عێراق ده‌ژین كه‌چی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی توركیاو ئێران ده‌كه‌ین، به‌واتایه‌كی دیكه‌ له‌كێشه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی په‌نا ده‌به‌ینه‌ به‌ر ئه‌ووڵاتانه‌ نیوهێنده‌ له‌خه‌می ئه‌وه‌دانین ئه‌گه‌ر شه‌ڕو ئاڵۆزی ڕوو بدات له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌هه‌موو پێوه‌رێكی نێو ده‌وڵه‌تی نه‌ توركیا نه‌ ئێران با هه‌ر بڵێن هاوكارو پشتیوانتانین، به‌ڵام له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و رای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وهه‌قه‌ به‌عێراق ده‌دات كه‌ ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات كاروباری ناوخۆی وڵاته‌و حكومه‌تی ناوه‌ند ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری خۆی بكات و شه‌ڕی ئه‌وانه‌ بكات كه‌ ده‌یانه‌وێ یه‌كپارچی خاكی ئه‌ووڵاته‌ تێك بده‌ن. كه‌واته‌: سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌بێ زیره‌كانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان بكات و ئۆكرانیا كه‌ خاوه‌ن كیان و سه‌ربه‌خۆیی خۆیشی بوو ئه‌وجا ئه‌وها لێ به‌سه‌ر هات، ئاخۆ ئه‌گه‌ر هه‌مان شت روو به‌ڕووی كورد بێته‌وه‌، به‌وكه‌مه‌ ته‌قه‌مه‌نی و نه‌بوونی فرۆكی ئاسمانی، ئه‌ووڵاتانه‌ی دراوسێ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شین پێ ناكرێ وه‌ك ئه‌ووڵاتانه‌ی دونیا بۆ مانه‌وه‌ی ئۆكرانیا له‌ چه‌ك و پاره‌ داویانه‌وه‌، ئه‌قڵیه‌تی شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت به‌هه‌موو كه‌س ناكرێ تا ئه‌وكه‌سه‌ی توانای خۆی نه‌زانێ چه‌نده‌، نه‌ك بزانێ كه‌ لێره‌و له‌وێ یارمه‌تی ده‌درێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە