كورد و حكومەتى زۆرینە و گەمەكانى دوای هەڵبژاردن
Monday, 17/01/2022, 21:37
دوا بەدوای هەڵبژاردنەكانى ئەیلولی2021ی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و بردنەوەى سەدریەكان لەبەدەستهێنانى زۆرترین كورسی و گەواهیدانى ناوەندە نێودەوڵەتیەكان كە ئەو هەڵبژاردنەیان بەپاك و بێگەرد ناوزەد كرد، سەرەڕای ئەو تێبینیانەى هەیانبوو، كەچی هاوكێشەو هاوسەنگى هێز لەو هەڵبژاردنەدا بەزەقی دەركەوت و قورسایی ئەو هێزانەیش بۆ خەڵك روون بۆوە كە پێشتر حوكمى عێراقیان دەكرد لەوانە دەوڵەتى یاسای نوری مالیكى و هادى عامری و عەبادى كە لەلایەن ئەمریكیەكانەوە بە باڵ و پاشكۆو دارودەستەونزیك بە سیاسەتى ئێران لەقەڵەم دەدرا و ئەو سیاسەتەى مەقتەدا سەدر لەمیانى بانگەشەو لێداونەكانى دا پیادەى دەكردن(نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوا) ئەو دروشمە تا رادەیەك ئەمریكیەكانى دڵخۆش كردووە كە لەو ناوچەیەو هاوكات وەك نزیكترین دراوسێ و پەیڕەوى هەمان ڕێبازی ئاینزای ئێران ئاوا بەزەقی سیاسەتێك پیادە دەكات كە بۆ ئێرانیەكان مایەى نیگەرانیە، بەتایبەت دروشمى زۆرینە نەك تەوافوقی سیاسی، خۆشگوزەرانى و دادپەروەری نەك گەندەڵی و بەهەدەردانى داهات و سامانى وڵات.
گومان لەوەدا نیە زۆرینە ئەگەر بەئاڕاستەى خزمەت و پێشكەشكردنى خزمەتگوزاری و بنبڕكردنى كەسانى مشەخۆرو دادگاییكردنى گەندەڵكاران هەنگاو بگرێ، ئەوە جێی دەستخۆشیە لەكاتێكدا لەماوەى رابردوودا هەموو گردبوونەوەو خۆپیشاندان و لێدوانەكانیان فۆكس خستنە سەر گەندەڵی بەرپرسان بوو كە ئەگەر بەهەمان هەناسەوە كارنامەى حكومەتى داهاتوو جێ بەجێ بكات بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای هێزەكانى ناوچەكە كە خۆشی خۆیان لەبوونى كێشەى ئەم وڵاتە دەدۆزنەوە، ئەوە ئەوحكومەتە سەركەوتوو دەبێت.
یەكەم دانیشتنى پەرلەمان و هەڵبژاردنى سەرۆك و هەردوو جێگرەكەى و كارنامەى داهاتوو بۆ دەستنیشانكردنى سەرۆك كۆمارو سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران و پەسندكردنى لەلایەن دادگای فیدرالیەوە گومى ئەو هاوكێشەیە دەشڵەقێنێ لەكاتێكدا ناوماڵی شیعە لەو پەرتەوازەیەى تێیكەوتوە یەك نەخرێ و رێكەوتنێكى دیكە نەكرێ بەتایبەت ناوەندى چوارچێوەى هەماهەنگى وەك گەورەترین كوتلەى پەرلەمانى وابەئاسانى دەستەمۆی داخوازیەكانى سەدر نابن ئەگەر تەوافقیان لەوەرگرتنى پۆستە سیادیەكان لەگەڵ نەكرێ بەتایبەت پۆستى سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران كە وەك خۆیان لەلێدوانەكان ئاماژەى پێ دەدەن: یان لەهاوكێشەى سیاسی عێراق دەردەچن یان دەبنە ئۆپۆزسیۆن نەخاسمە دووركەوتنەوە لەهاوكێشەى سیاسی دەرەنجامى نەرێنى لێ دەكەوێتەوە كە بارودۆخى عێراق بەرەو كەناری نائارامى ببات كە ڕەنگە ئێران دەستوەردان بكات و كار بۆ گەیشتن بە رێكەوتن لەنێوانیان بكات.
كورد ئەوەى چاوى لێیەتى دوای هەڵبژاردنی سەرۆك وجێگرەكانى، پۆستى سەرۆك كۆمارو وەزارەتى دەرەوە یا داراییە، یەكێتى لەهەوڵی دووبارە دەرچوونەوەی كاندی خۆیەتى بەتایبەت لەنێوان دكتۆر بەرهەم و لەتیف رەشید هاوسەری شاناز ئیبراهیم كە لەم قۆناغە شاناز كاریگەری گەورەى لەسەر بافل تاڵەبانى و مەكتەبیسیاسی هەیەو دكتۆر بەرهەمیش بۆ ئێران و ئەمریكیەكان و تەنانەت بۆتوركیا بەربژێرێكە حەز بەدەرچوونەوەى دەكەن و مەكتەبی سیاسی ڕەنگە لەنێوان ئەو دوو بەربژێرە نەتوانێ وابەئاسانى ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە لەكاتێكدا بەرامبەربەربژێری پارتی كە هۆشیار زێباریە وەك تاكە كاندیدو هاوپەیمانیان لەگەڵ سەدر لەدەنگدان دەتوانن ئەو كاندیدە دەبچوێنن سەرەڕای تێبینیەكانى پەرلەمان و حكومەتى پێشوو لەسەرئەدای كە بۆموقتەدا سەدر ئیحراجیەكى زۆرە كە وەڵامى چییە بۆ ئەو دۆسیانەی پێشتر لەسەری هەبوەو وەكو خۆیشی بانگەشەى دادپەروەری و یەكسانى و قەڵاچۆكردنى گەندەڵی دەكات، ئەو بەتابەتە لەداهاتوو زیاتر دەردەكەوێ كە ئەگەر یەكێتى لەهەوڵەكانى شكست بێنێ بەتایبەت لەهەڵبژاردنى سەرۆك كۆمار وەك پشكى خۆی، ئەوە بارودۆخى هەرێم پێ دەنێتە قۆناغێكى ترەوە ئەویش یان دوبارە چاوخشاندنەوەیە بەپۆستەكان لەوانە پۆستى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران بەپێی رێكەوتنى ستراتیژی نێوانیان كە ئەگەر نەگەنە رێكەوتن هیچ بەدوور نازاندرێ جاڕی دوو ئیدارەیی بدەن ئەوەش هێندەى دیكە بەرپرسانى كورد لەبەردەم رای نێودەوڵەتى ناشیرین دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست