ره‌نجبه‌ری دوێنێ و كۆیله‌ی ئه‌مڕۆی به‌رپرسان
Saturday, 07/11/2020, 18:28
هه‌موومان ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نێكمان به‌سه‌ر بردووه، ئاگاداری ئه‌وه‌ین كاتی خۆی ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببوایه‌ته ره‌نجبه‌ری كوێخا یا ئاغا و كه‌سێكی زه‌نگین، خانوویه‌كی له‌ته‌نیشت خۆی پێ ده‌دا یا خانوویه‌كی بۆ دروست ده‌كرد تا له‌ناوی بحه‌سێته‌وه‌و نه‌بێته كرێچی، ئه‌وجا ئه‌و خێزانه‌ی به به‌شێك له خێزانی خۆی حیساب دهكردو ئاماده‌بوو له‌پێناو نامووسی رهنجبهرهكهی، شه‌ڕی ئه‌م و ئه‌و بكات، ته‌نانه‌ت له‌و خواردن و خواردنه‌وه‌ی ده‌یخوارد، له پاڵه‌وه ماڵه رهنجبهرهكهی پشتگوێ نه‌ده‌خست و ئاوڕی لێ ده‌دایه‌وه، مانگانه‌یش بڕه پاره‌یه‌كی وای پێ ده‌دا كه پێویستی به‌هیچ نه‌بێت و ده‌ست له‌م و له‌و پان نه‌كاته‌وه.
هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌وسه‌رده‌مه ره‌نجبه‌ر هه‌موو كارێكی ئه‌و ماڵه‌ی ده‌كرد جا پاككردنه‌وه‌ی دیوه‌خان بوایه، یا ئاودان و به‌ناوهێنانی ره‌زو باغ و خزمه‌تكردنی ئه‌و میوانانه بوایه كه ده‌هاتنه ئه‌و ماڵه و له‌و ماڵه ده‌مانه‌وه.
بابای سه‌پان ته‌نها بۆ كاتی دروێنه به‌كرێ ده‌گیرا، شوان و گاوان به‌پێی وه‌رزه‌كان به‌كرێ ده‌گیران و رهنجبهریش بۆ ته‌واوی ئه‌و ساڵه بوو.
ئه‌سه‌ف له‌م رۆژگاره سیفه‌تی ره‌نجبه‌ری به‌ئاقارێكی دیكه گۆڕاوه، بووه‌ته به‌نده‌و كۆیله‌ی ده‌ستڕۆیشتوان.
به‌شێكی زۆر، نه‌ك هه‌مووان له خاوه‌ن سۆپه‌ر ماركێت و مۆڵ و ئوتێل و موتێل و سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری و نووسینگه‌كان به‌هه‌موو ناوه جیاوازه‌كانه‌وه، ئافره‌ت وه‌كو كۆیله‌و ده‌سكه‌لا به‌كار دێنن، داوای لێ ده‌كه‌ن رووی خۆش و كراوه‌بێ، به زۆر به‌ڕووی كڕیاران پێبكه‌نێ و زه‌رده‌خه‌نه بپرژێنێ، تا سه‌رنجی سه‌ردانیكاران رابكێشێ، ده‌بێ جبه‌ی به‌ری به‌ره‌و خۆ رووتكردنهوه بگۆڕێ و سه‌ری كۆت بكات و نیقاب و له‌چك فڕێ بدات، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و كاته‌ی بۆی دیاری كردووه ده‌وامی خۆی بكات و له پێویستی ئیشه‌كاندا ئه‌گه‌ر وابخوازێ زیاتر بمێننه‌وه به‌تایبه‌ت له كاته‌كانی شه‌ودا، نابێ ناڕه‌زایی ده‌رببڕێ و له نه‌هاتن و دواكه‌وتن و نه‌خۆشی دا مووچه‌كه‌ی كه‌م ده‌كرێته‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا مووچه‌یه‌كی وای ناده‌تێ پێداویستیه‌كانی دابین بكات، له‌وه‌شدا مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه كه ئه‌گه‌ر حه‌زو ئاره‌زووی بۆ جووڵا، له‌ناچاری وای لێبكات خۆی راده‌ست بكات.
پیاوێك بۆخۆی بۆی گێڕامه‌وه وتی: ریزه شوقه‌یه‌كم به‌كرێ دابوو، كاتێك سه‌ره مانگ داده‌هات، یه‌ك له‌و ماڵانه كرێی دواده‌خست و پاساویان ئه‌وه‌بوو هێشتا پاره‌یان به‌ده‌سته‌وه نیه تا كرێكه‌ی پێ بده‌ن، منی شله ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده جاره‌ی بۆ كرێكه ده‌چووم و له ده‌رگام ده‌دا، كه ژنی كابرا ده‌رگای لێ ده‌كردمه‌وه‌و ده‌یوت: پاره‌مان نیه بتیدهینێ، جار له‌دوای جار كار به‌وه گه‌یشت كه به‌رامبه‌ر به‌و كرێیه خۆی راده‌ستم بكات و خۆی راده‌ست كردم.
ئه‌گه‌ر بابای ره‌نجبه‌ر بۆ سه‌رده‌می خۆی وه‌ك پاسه‌وان بۆ كابرای كوێخاو به‌گزاده‌و ئاغا به پاسه‌وانی هه‌ندێ به‌رپرسی ئه‌م رۆژگاره به‌راورد بكه‌ین، به‌رپرسی خوانهترسمان هه‌یه خانووه‌كه‌ی به پاسه‌وانه‌كانی بینا كردووه بێ ئه‌وه‌ی دینارێكیان بداتێ، وه‌كو كۆیله سه‌یریان ده‌كات، ته‌نانه‌ت هه‌موو باخچه‌و مه‌زره‌عه‌كه‌ی به‌و كه‌سانه پاك ده‌كاته‌وه كه له‌لای پاسه‌وانن، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه ئه‌وانیش وه‌كو ئه‌و مرۆڤن و مافیان هه‌یه.
بهرپرسیارگهلێ هه‌ن شوێنی مه‌زره‌عه‌یان كردۆته مه‌یخانه‌و شوێنی ئاره‌ق خواردنه‌وه‌و به‌سه‌ربردنی ئه‌و شه‌وانه به ژنه سۆزانیه‌كان كه پاسه‌وانه‌كان به‌چاوی خۆیان ئه‌و شته ده‌بینن و ناتوانن له‌به‌ر بڕینی مووچه‌كه‌یان، نقه‌یان لێوه بێت، به‌جۆرێ به‌رپرسی وا هه‌یه بۆ تێركردنی حه‌زی جنسی، حیمایه‌كه‌ی ناردۆته واجب و خۆیشی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری حیمایه‌كه‌ی تا به‌یانی رایبواردووه.
وای به‌حاڵی ئه‌و ماڵه‌ی به‌ناوی چاودێری مه‌زرعه له‌و جێگانه خانووی پێ ده‌درێ تا به‌خاو خێزانه‌وه له‌نگه‌ری تێدا بگرێ، ئه‌وانیش له قولابی حه‌زی ئه‌و چڵێسانه رزگاریان نابێ.
ئه‌گه‌ر بابای ره‌نجبه‌ر بۆ سه‌رده‌می خۆی وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یر دهكراو له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئه‌م رۆژگاره‌ی به‌راورد بكه‌ین كه كه‌سێكی چاوبرسی له دایهرهیهكی دا به‌رپرسیه‌تی، به‌رپرسی چاوچنۆك و ویژدان مردوو له‌جیاتی خزمه‌تگه‌یاندن به‌وانه‌ی له‌ژێر فه‌رمایشتی ئه‌ودان، كه‌چی حه‌زی برسی له فه‌رمانبه‌ره‌كان مه‌لاس ده‌دات، بهكڵۆجێ دهیانگوشێ كه هه‌موویان چاویان له‌ده‌ستی ئه‌و بێت و بێپرسی ئه‌و، یه‌ك شت نه‌كه‌ن و كاتێ چاو له‌و كچه شۆخ و شه‌نگانه ده‌گێڕێ و به‌ناوی كار‌و پیشه‌ی وه‌زیفه‌وه له‌خۆیان نزیك ده‌كه‌نه‌وه، له‌جیاتی پاراستنی شه‌ڕه‌ف و كه‌ڕامه‌تیان، ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه تا له فرسه‌تێكدا بیانكه‌نه پاروویه‌كی چه‌وری حه‌زه‌كانیان ،خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیان بۆ ده‌سته‌مۆ نه‌بوو، بیر له‌و ده‌كه‌نه‌وه تۆمه‌تی بۆ بهۆننه‌وه، هه‌ر به‌وهۆیه به ده‌ركردن و گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
له‌م رۆژگاره ره‌نجبه‌ر بۆ كۆیله گۆڕاوه، ئه‌وه‌ی ده‌ستی خۆی ده‌بینێ، پێش هه‌ر شتێ چاودهداته عه‌رزو نامووسی ژێرده‌سته‌كه‌ی و وه‌ها تێری ناكات كه پێویستی پێ نه‌بێت. ئه‌وه‌ش راسته بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ویژدانیان مردووه‌و نرخی مرۆڤایه‌تی نازانن چیه.. تف له حه‌زی برسی له‌سه‌ر حیسابی مرۆڤی برسی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست