مه‌ڕه‌كانی كوردستان و گۆچانی ده‌ستی شوان
Wednesday, 21/10/2020, 19:58
تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌زۆرێ له گونده‌كانی كوردستان واباو بوو، شوانێك سه‌رپه‌رشتی سه‌د، دوو سه‌د سه‌رمه‌ڕی ئاوایی ده‌كرد، كه پرسیار ده‌كرا: ئه‌وه هی كێ یه ؟ ده‌یانوت: هی فلان شوانه.
كه‌چی كاتێ ئێواره دادێ، كاتێ رووناكی خۆر به‌ره‌و ئاوایی ده‌ڕوات، كه مه‌ڕه‌كانی له له‌وه‌ڕ دێنێته‌وه ئاوایی، هه‌موو مه‌ڕه‌كان چونكه هی خه‌ڵكه‌كه‌یه، هه‌ر دوو مه‌ڕ سێ مه‌ڕ ده‌چێته ماڵێ، مه‌ڕه‌كان ده‌زانن ده‌چنه كوێ! به‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌و ناو و شۆره‌ته‌ی شوانه په‌یدای كردووه، هه‌ر به ڕاست كاتێ مه‌ڕه‌كان ده‌داته پێش خۆی، واده‌زانێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و مهڕانهیهو شا به سه‌پان نازانێت، وه‌لێ بێ ئاگا، نازانێ دوا شت ئه‌وه‌ی بۆی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستیه‌تی.
ئه‌وه‌ی له‌م دیمه‌نه ده‌فامرێ: به‌رپرسه ده‌ست ڕۆیشتوهكانی هه‌رێم دڵیان به‌وه خۆشه، هێزو ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه،چونكه ناو و ناوبانگیان رۆیشتووه بۆیه حیساب بۆ كه‌س ناكه‌ن، جه‌ورو سته‌م ده‌كه‌ن و خه‌ڵكه‌كه ده‌چه‌وسێننه‌وه، قووتی خه‌ڵك ده‌بڕن، خه‌ڵك ده‌دۆشن، نازانن كه سته‌م گه‌یشته ترۆپك و لوتكه‌ی ناڕه‌زایی، ئیدی خۆری ته‌مه‌نیان ئاوا ده‌بێ و له‌هه‌ر ته‌قینه‌وه‌و ناڕه‌زاییه‌ك دا كه‌س له ده‌وریان نامێنێته‌وه، جگه له‌و گۆچانه نه‌بێ كه كه‌سه هه‌ره نزیكهكانیانهو ئه‌وانیش كه كار له‌كار ترازا، هیچیان پێ ناكرێ و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
له‌گه‌ڵ رێز‌و حورمه‌تی زۆرم بۆ (هه‌ركی)یان، گه‌نجێك له فه‌یسبوك نووسینێكی سه‌رنجڕاكێشی بڵاوكردبۆوه، منیش وه‌ك خۆی ده‌ینووسمه‌وه كه په‌یوه‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌یه، نووسیبووی: ((ده‌رێن كاتی خۆی هه‌ركی مه‌ڕیان لهسوورچیان ده‌دزی، سوورچی خڕبوونه‌وه گۆتیان: كاكه40سه‌ر مه‌ڕتان ده‌ده‌ینێ به‌س مه‌دزن.. ههركیش له‌ناوه‌خۆ كۆبوونه‌وه، گۆتیان: ناوه‌ڵا زه‌ره‌رمانه)).
ئه‌وه‌ی له‌م به‌سه‌رهاته‌ش ده‌فامرێ ئه‌وه‌یه كاتێ به‌غدا به هه‌رێم ده‌ڵێ: نیوه‌ی داهاتی سنوور‌و نه‌وتمان راده‌ست بكه‌ن ئه‌وه 320 ملیارتان ده‌ده‌ینێ، بۆیه كه موماته‌ڵه ده‌كرێ له‌نێوان راده‌ستكردن و رادهستنهكردن دا، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه داهاته‌كه زۆر له‌وه زیاتره‌و زه‌ره‌ره بۆ زۆرێ له‌و به‌رپرسانه‌ی پشك و به‌شیان تێدایه، بۆیه خه‌ڵك ده‌پرسن: خێره حكومه‌ت ناتوانێ له‌ماوه‌ی دوو مانگ دا مووچه‌ی ته‌واو بدات، له‌كاتێكدا به‌شاهێدی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناو ده‌سه‌ڵات و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر داهاته‌كانی سنوور ونه‌وت و داهاته‌كانی ناوخۆ رێك بخرێته‌وه‌و له ژێر ده‌ستی حزب ده‌ربكرێ، به‌شی مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كات و پاره‌ی زیاده‌یش ده‌مێنێته‌وه، ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و قسه ئه‌وه‌یه خۆمان به‌رامبه‌ر به‌غدا به بچووك نه‌زانین و لا ڕانی خۆمان بخۆین منه‌تی به‌غدا هه‌ڵنه‌گرین، پشتی میلله‌ت بگرین، هه‌ندێ له ده‌می خۆمان بگرینه‌وه تا له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو و چاوه‌ڕوان نه‌كراو، پشتیوانی میلله‌ت به‌ده‌ست بێنین، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرا، ئه‌وه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه ده‌بن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست