کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

خه‌ریكه‌ بێز له‌ كوردبوونى خۆمان بكه‌ینه‌وه‌..

Tuesday, 26/05/2020, 0:32

ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كه‌ له‌م هه‌رێمه‌ ده‌گوزه‌رێ، مایه‌ى تێڕامان و هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌ كه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنى بارودۆخى دژوارو ناهه‌مواری كوردستان و قه‌یرانى دارایی و بێ مووچه‌یی و بێكاری هاوڵاتیان و رێكنه‌كه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدا به‌ به‌نبه‌ستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و له‌ته‌كدا بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تای كۆرۆنا، كه‌چی خه‌ریكه‌ ته‌شهیرو جنێو هۆنینه‌وه‌و ته‌خوینكردنی یه‌كدی له‌لایه‌ن حزبه‌ فه‌قیرحاڵ و حزبه‌ ده‌ستڕۆیشتوه‌كان ده‌بێته‌ خوو و خده‌ی گه‌مه‌ى رۆژ ، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بۆ رابردووى ساڵانى شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانى و ته‌نانه‌ت هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ی رابردوو بگه‌ڕێینه‌وه‌، زۆر به‌ زه‌قی درك به‌و هه‌قیقه‌ته‌ ده‌كه‌ین كه‌ چۆن به‌بێ دڵ و هه‌ستڕاگرتن له‌ سۆزو عاتیفه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ڕی ناوخۆ، له‌ شه‌ڕی براكوژی و شۆڕشی چه‌كداری قسه‌ی خراپ و بێ بنه‌ما نه‌ما به‌یه‌كى نه‌ده‌ن،ته‌نانه‌ت ئه‌زیه‌ت و ئازاردانی لایه‌نگرانی هه‌ریه‌كه‌یش له‌ولاوه‌ بوه‌ستێ چۆن له‌ زندانه‌ تایبه‌ت و نهێنیه‌كان ده‌ئاخنران و سوكایه‌تى نه‌ده‌ما ده‌رهه‌ق به‌یه‌كى نه‌كه‌ن.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر سه‌یری بارودۆخی ئه‌م هه‌رێمه‌ مه‌زلومه‌ بكات، كه‌ كه‌س كاغه‌زى كه‌س ناخوێنێته‌وه‌، به‌زه‌قی دوو ئیداره‌یی له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا و له‌لایه‌ن گه‌وره‌و بچووكی ئه‌م میلله‌ته‌ دركی پێ ده‌كرێ، به‌كڵۆجێ مه‌ردم سه‌رسام ده‌بێ سی ساڵه‌ حوكمڕانى، ئه‌وجا نه‌تواندراوه‌ ده‌زگای ئاسایشی هه‌ولێرو سلێمانى به‌یه‌ك ئاڕاسته‌و یه‌ك بڕیار یه‌ك بخرێ، هێزى پێشمه‌رگه‌ یه‌ك بخرێ، كه‌چی له‌نه‌بوونى دامه‌زراوه‌یی ئه‌م حكومه‌ته‌دا زۆنى سه‌وز و زه‌رد ئه‌و تارمایی و مۆته‌كه‌ تۆقێنه‌ره‌یه‌ به‌رۆكى هه‌ر هاونیشتمانیه‌كى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ى گرتۆته‌وه‌ له‌كاتێكدا ئه‌قڵ و بیریان شتێكی نه‌گرت، یه‌كسه‌ر په‌نا بۆ به‌كارهێنانى هێز و بابه‌تى دوو ئیداره‌یی و ته‌شهیرو ناوزڕاندنی سه‌ركرده‌كان ده‌به‌ن.
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى منى راكێشاوه‌ دوای ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى به‌ناوى مامۆستایانه‌وه‌ بڕیار بوو له‌ دهۆك ئه‌نجام بدرێ و دوای ده‌ستگیركردنى رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان و پاشان ئه‌نجامدانى ئه‌و خۆپیشاندانه‌و ده‌سگیركردنى سه‌دان كه‌س له‌كه‌سانى ئه‌و گردبوونه‌وه‌دا، ئه‌جا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌و سنووره‌ له‌رێی میدیاكانه‌وه‌ ده‌ستى تۆمه‌تیان بۆ لایه‌نه‌كان درێژكرد، یه‌ك به‌ئاشكرا ده‌یوت: ئه‌وانه‌ بۆیه‌ ده‌ستگیر كران چونكه‌ ده‌ست كێش و ماسكیان نه‌پۆشیبوو، یه‌ك ده‌یوت: ئه‌وه‌ ده‌ستى یه‌كێتى له‌ پشته‌، یه‌ك ده‌یوت ئه‌وه‌ په‌كه‌كه‌یه‌ به‌و كاره‌ هه‌ستاوه‌و یه‌كێكیش په‌نجه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامى راده‌كێشاو.....هتد.
خه‌ڵك بێ په‌روا ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ كه‌داخوازى خه‌ڵك ئه‌گه‌ر بۆ روخانى حكومه‌ت نه‌بێ و ته‌نها گوزارشتكردنبێ له‌ داخوازیه‌كانیان، ئه‌وه‌ شتێكى ئاساییه‌، وه‌كو چۆن سه‌ركرده‌كانمان له‌هه‌مبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا، له‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌یانوت: پشتگیری له‌داوا ره‌واكانى خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین و سه‌ركۆنه‌ هه‌ر سه‌ركوتكاریه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان بكرێ و كه‌چی نه‌مانتوانیوه‌ هه‌مان پیاده‌ى هه‌مان مۆدێل بكه‌ین.
لێره‌دا دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان وه‌ك ئه‌ركێكى ئیداری كه‌ سه‌ركردایه‌تى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ده‌كه‌ن ده‌بێ له‌و بابه‌تانه‌ په‌له‌ نه‌كه‌ن، دڵعێدزكردنى ئه‌و هه‌موو حزبانه‌ چ خزمه‌تێكه‌ به‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌كات له‌كاتێكد ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبانه‌ به‌و كاره‌ هه‌ستابن له‌رووى رێكخستن و جۆشدانی جه‌ماوه‌رییه‌، قه‌ت ئه‌وه‌ ناچێته‌ ئه‌قڵه‌وه‌ به‌هه‌موویان ته‌نها كاریگه‌ریان له‌سه‌ر چوارسه‌د، پێنج سه‌د كه‌سی كه‌م هه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ر ئه‌و لێدوان و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌و قسانه‌ قسه‌ى به‌دوای خۆیدا هێنا كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌یش بێده‌نگى بشكێنن و قسه‌ى خۆیان به‌زیاده‌وه‌ بكه‌ن كه‌ هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات یه‌كڕیزى كورد له‌ رۆخ و لێواری مه‌رگدایه‌و قه‌ت كورد ئه‌وها په‌رته‌وازه‌و بێ سه‌ره‌و به‌ره‌ نه‌بووه‌ كه‌ جۆرێك له‌ ره‌شبینى به‌رۆكى ئه‌م كیانه‌ بگرێ، ئه‌وه‌ له‌ ئان و ساتێكدایه‌ ده‌بێ به‌رپرسان و قه‌ڵه‌مڕه‌وانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌وه‌ تێگه‌یشتبن كه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ زۆر ناسك و هه‌ستیاره‌، قه‌یرانى دارایی و نه‌گه‌یشتنى شاندى هه‌رێم به‌ رێكه‌وتنى كۆتایی و به‌شێوه‌یه‌كى كاتى هه‌ندێ رێكه‌وتنى به‌رایی له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك به‌نج ئاساو ره‌نگه‌ هه‌ژموونى ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ زیاتر له‌ مانگه‌كانى دیكه‌ ده‌ربكه‌وێ و ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌رچوو و ته‌قیه‌وه‌، ئیتر تووڕه‌یی هیچ لێك تێگه‌یشتنێك و به‌ساقه‌و سه‌دده‌قه‌ى خه‌ڵكه‌ پڕو نارازیه‌كان ئارام نابێته‌وه‌و بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و راپه‌ڕێنێكى دیكه‌ ده‌ڕوات كه‌ ره‌نگه‌ گۆمی خوێن له‌م گۆڕه‌پانه‌ بڕژێ و به‌كه‌س چاره‌سه‌ر نه‌بێت.
كه‌واته‌ با واز له‌ ته‌شهیرو سووككردن و جنێودان و له‌كه‌داركردنى ئه‌م و ئه‌و بێنین و زمانى گوڵ بكه‌ینه‌ په‌یامی وه‌ڵامدانه‌وه‌و مێزى دانیشتن بكه‌ینه‌ مینبه‌ری بابه‌ته‌ جیاوازه‌كان. نه‌ك ره‌خساندنى ترس و تۆقین و دڵه‌ڕاوكێ كه‌ بێز له‌ كوردبوونمان بكه‌ینه‌وه‌و هیوا بخوازین كه‌ قه‌ت كورد نه‌بووینایه‌.

خه‌ریكه‌ بێز له‌ كوردبوونى خۆمان بكه‌ینه‌وه‌..
شاخه‌وان مامۆكی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست

کۆمێنت بنووسە