کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی لێدوانەكانى حكومەت نیگەرانی لێ دەكەوێتەوە؟

Friday, 19/12/2014, 12:00






دوا بەدوای ئەو قەیرانە داراییەى بەهۆی ناكۆكیەكانى نێوان هەرێم و بەغدا و لەولاوە پەلاماری داعش بۆ ئێراق و بەشێكى خاكى هەرێم دروست بوو، پێدانى مووچەى فەرمانبەران بووە بازاڕی گەرمكردنى میدیا و دەزگاكانى ڕاگەیاندن كەوەكو هەواڵێكى گرنگ هەواڵەكان بگوازنەوە.

پێدانى مووچەى فەرمانبەران لەسەرەتای ئەمساڵەوە بۆ فەرمانبەر بووە دوو مانگ و سێ مانگ جارێك، بەمەیش هەژموونى خۆی لەسەر تەواوى بازاڕ و هاونیشتمانیان دروست كرد كە ئیدى بەرنامە و ئەجێندایان بۆ سەرفسوونی كاروباری ڕۆژانەیان بگۆڕێت، هەرچەندە بەرپرسانى هەرێم نكۆڵی لەو ڕاستیە ناكەن و ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە یەك فلسی فەرمانبەران لەلای حكومەت بەفیڕۆ ناڕوات.

وەلێ ئەفسووس ئەوەى جێی نیگەرانیە و ئەوەى بەزەقی دركى پێ دەكرێت، هەندێ لایەنى بەرپرس پەیوەست بەدارایی لێدوانى جۆراوجۆر دەدەن كە بەتەواوى سەرلێشێواوى لای هاوڵاتیان ڕسكاندووە، كورد وتنێ: گۆزە چی تێدابێت و چەندبێ، هەر ئەوەندەیەو تەواو، لێدوان بۆ شتێك لەبارتەقا و توانستى حكومەت نەبێت نەدرێ باشە، ئەوەى لەنزیكەوە گوێبیستى لێدوانى بەرپرسان ببێت لەشاشەى تی ڤیەكان و تایتڵ و مانشێت و سایتە ئەلیكترۆنیەكان سەرسام دەبێت بەوەى ئاخۆ: حیكمەت لەچیدایە ئەگەر توانای دابینكردنى مووچەى مانگێك نیە، بڵێی: مووچەى دوو مانگ بەسەر یەكەوە دەدەین و تاوتوێی دەكەین و كەچی مانگ دێ و دەڕوا هەر بەڕبەى تەق تەقە، یاخود ئیعلانی دەكەن بەوەى گوایە لەماوەى ئەو هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنى مووچە دەكەین و كەچی هەفتە دێ و دەڕوا و هیچیش لەگۆڕێ نیە.



حكومەت ڕاستە پلان و بەرنامەى خۆی هەیە، بەڵام هەقە حكومەت ببنە جێی متمانەى هاونیشتمانیان ئەگەر لەشتێك دڵنیانین، با لێدوان نەدەن و خەڵكیش ئەوەى بەسەر زار دا نەیەت بڵێت: حكومەتەكەمان درۆزنە و درۆ دەكات.. تكایە هەڵوێستە لەسەر ئەم قسانەى سەرەوە بكەن، ئێمە لەناو خەڵكین و ئێوەش هەروەها، بەڵام دەمى ئەو هەموو خەڵكە بە تۆپە قوڕ ناگیرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە