شهرِه رِهنگ لهبهركانى جه‌نگ
Thursday, 25/12/2014, 12:00
ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراو و هه‌مواره‌ى به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گرتۆته‌وه، شهرِ هه‌ر شهرِه هه‌ر كه‌سێك به‌رۆكت بگرێ و ههرِهشه ه‌سه‌ر ئه‌من و ئاسايشي هاونيشمانيان دروست بكات.
ئه‌وه‌ى له‌نزيكه‌وه چاودێري رِهوشي جه‌نگ و به‌ره‌نگاري و پێكدادانه‌كان بكات، تێ ده‌گات به‌رگريكردن چاره‌نووسي ئه‌م ميللهته ده‌پارێزێت و كورد بهيهكرِيزى و يهكگرتوويي و يه‌ك ده‌نگى خۆي لهرِێكخستنهوهى مالَي خۆي و حزب و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌ژێر چهتري كوردايه‌تى ده‌توانێت به‌ر به‌هه‌موو ئه‌و پيلانگێرِي و گهلهكۆمهكيه بكات كه ناحه‌ز و نه‌يار و رِهقيبانى دژ به‌م ئه‌زموونه بهرنامهرِێژي بۆ ده‌كه‌ن تا هه‌ره‌س به‌هه‌مو ئه‌و ههولاَ بێنێت وه‌كو گوشار و فشار رِوو بهرِووى ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موو شهرِهفمهند و جوامێر و پله‌دار و بێ پله و نووسه‌ر و رِۆشنبيرانه له ئاقاريدا هاوههلَوێستبين.
وه‌لێ جێي نيگه‌رانيه سهرهرِاي لێدوان و به‌يانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه تا ده‌ستكه‌وته‌كان به‌رته‌سك نه‌كرێنه‌وه له‌چوارچێوه‌ى حزبێكى دياريكراو ئه‌وجا به‌چاوى خۆمان ده‌بينين چۆن له‌گه‌رمه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كان و له‌به‌ره‌كانى پێشه‌وه ئه‌م حزب و ئه‌و حزب ئالاَي حزبه‌كه‌يان ههلَدهدهن وه‌كو شكۆمه‌ند و چالاكي و ده‌ستكه‌وت له‌كاتێكدا ده‌بێ هه‌موو خهلَكى كوردستان وابزانن ده‌ستكه‌وته‌كان هى هه‌موو خهلَكه نه‌ك حزبێك بۆيه به شهكانهوهى ئالاَي ئه‌و حزبه كۆي پرۆسه‌ى سه‌ربازى وه‌زاره‌تێكى گه‌وره و گرانى وه‌زاه‌تى پێشمه‌رگه ده‌چێته ژێر پرسيارهوه به‌وه‌ى هێشتا مۆركى حزباتى به‌سه‌ره‌وه‌يه له‌كاتێكدا ئه‌و لێدوانانه پاساونين كه هه‌ندێ به‌رپرس ده‌يده‌ن به‌وه‌ى ئه‌وان ئاگايان له‌و حالَهته نيه و ئه‌وه كه‌سانێكن به‌جۆش و خرۆشه‌وه په‌نايان بۆي بردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه پاساوێكى بێ بنه‌مابێت، ده‌كرێ لهرِێي كۆبوونه‌وه‌كان و تهعميمێكى هه‌مه‌لايه‌ن هه‌موو يه‌كه و هێزه‌كاني پێشمه‌رگه ئاگادار بكه‌نه‌وه هه‌ر كه‌سێك ئالاَي حزبێك ههلَبگرێ بۆ به‌ره‌كانى پێشه‌وه ئه‌و كه‌سه و بهرپرسهيش لێپێچينه‌وه‌ى له‌هه‌مبه‌ر بكرێ له‌كاتێكدا هه‌موو خهلَك ئه‌و ههقيقهتهى بۆ ده‌رده‌كه‌وێ له‌ئه‌نجامى ئه‌و ئالاَههلَكردنهيان لايه‌نه‌كانى ديكه خۆيان به‌خاوه‌نى ئه‌و به‌ره‌يه نه‌زانن و پهشيمانبن له‌وه‌ى شهرِيان كردووه. له‌و رِوانگهوه:
1- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بهبريارێك بردنى ئالاَي حزبه‌كان جگه لهئالاَ كوردستان، هه‌موو ئالاَيهك قه‌ده‌غه بكات و با چيتر خهلَك نهلَێن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌ربه‌خۆ نيه و ئه‌و له‌به‌ر ئه‌و و ئه‌و له‌به‌ر ئه‌و شل و په‌يت و خاوى له‌به‌رامبه‌ر نه‌يارانى دهرببرِن.
2- لێدوانى به‌رپرسه‌كان هه‌ست برينداركردن و لاگيري بۆ لايه‌ك و به‌لاوه‌نانى لايه‌نه‌كانى ديكه بێت، بهواتايهكى ديكه وه‌كو هه‌موو هێزه‌كانى كوردستان و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه قسه بكات.
3- ههولَهكان چرِ بكرێنه‌وه حهساسيهتى زالَي حزبايه‌تى بسووتێنن و ئاگري دووبه‌ره‌كى بالَ به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان نه‌كێشێت.
4- وه‌زيري پێشمه‌رگه بوێرانه بێته سه‌ر خه‌ت و له‌و كارانه‌ى خزمه‌ت بهههرێمهكهمان ناگه‌يه‌نن ههلَوێست وه‌ربگرێ كه دلَنيام هه‌موو لايه‌ك پشتيوانى ده‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست