کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داعش داوای هودنە دەكات...

Thursday, 19/02/2015, 12:00






دوای ئەو سەركەوتنە یەك لەدوا یەكەى شەڕڤانانى یەپەگە لە كۆبانێ و پێشڕەوە بەردەوامیەكانى شان بەشانى پێشمەرگە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەى ئەو ناوچانەى لەدەستى داوە.

داعش دركى بەوە كردووە ئەو توانایەى جارانى نەماوە و ناتوانێ بەرەنگاری ئەو هێزە لەبن نەهاتووە بەجەرگە گیان لەسەر دەستە ببێتەوە كە شەڕی مان و نەمان دەكات.

نزیك بوونەوەى شەڕڤانان لە ڕەقە و پێگەى سەرەكى جموجۆڵی داعش لەمەڕ مەترسی لەدەستدان و بەرگرتن بەهەموو ئەو پەلامارانە و تێكشاندنیان،وای كردووە داعش داوای هودنە بكات، ئەوەش بابەتێكە بڕیاردان لەسەری بۆ سەركردایەتى یەپەگە و شەرڤانان كارێكى ئەستەمە و بەپیادەكردنى ڕەنگدانەوەى خراپ لەسەر داهاتووى هاوكاریەكانى هاویەیمانان دروست دەكات كە لەم نێوەندەدا ئەمریكا میحەوری سەرەكى بڕیاردانە تا چاو بە پشتیوانیەكانی بگێڕێتەوە و ڕەنگە هاوپەیمانانیش بە هەر هەڵوێستێكى لەو جۆرە ڕازی نەبن.

یەپەگە دەتوانێ بەشێوەیەكى ناڕاستەوخۆ بۆ خۆكۆكردنەوە و پشوودان بەهێزەكانى و جارێكى تر داڕشتنەوەى نەخشەڕێگایەك بۆ پێش گرتن بەهەر هێرش و پەلامارێكى داعش سوود لەهودنە وەربگرێ، ئەوەش سروشتى زۆر لەو شەڕانەیە كە لەهەموو دنیا كەم تا زۆر پیادەكراوە و لەشەڕی ناوخۆی پارتى و یەكێتى بەدەیەها هودنە كراوە و بەهەر ئامانجێكەوە بووبێت، دواتر پێشێلكراوە و هودنەكە لەلایەكەوە شكاوە، لەوەشدا وریایی و لەبەرچاوگرتنى ناسكى بارودۆخەكە بۆ ئەو بەرنامەیە یەپەگە دەتوانێ وەك تەكتیكى جەنگ بۆ ماوەیەكى دیاریكراو جێ بەجێی بكات و پاشان بیشكێنێ.

كارێكى لەم جۆرەیش پێویستى بە ئەجێندا و گەلەكۆمەك و پشتیوانیەك هەیە تا دوای هودنەش هاوكاری و پشتیوانیەكانیان لە شەڕڤانان نەبڕن و پشتیان تێ نەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە