بۆچی وێنەى د. فوئاد مەعسوم لەدام و دەزگاكان هەڵناواسرێ؟
Thursday, 15/01/2015, 12:00
لەهەموو دنیا بەپێی گەڕەكانى هەڵبژاردن و بردنەوەى هەر كەسێك لەو پەڕی چەپەوە تا ئەوپەڕی ڕاست و لەوپەڕی دیكتاتۆرەوە تا ئەوپەڕی دیموكراسی و بە ئیسلام و مەسیحەوە كاتێك دەردەچن و دەچنە كۆشكى كۆماری، لەو ڕۆژە بەدواوە وەك هەڵبژێردراوى تازە دەرچوو، وێنەكانى پێشووی سەرۆك كۆمار دادەگرترێت و وێنەى ئەو سەرۆك كۆمارەى لەشوێن هەڵدەواسن.
ئەوەى جێی تێڕامانە جگە لە ڕێبەر و كەسی ڕۆحی ئەو كاریزما و كەسەى دامەزرێنەری ئەو دەوڵەتە كە فاكتەری سەربەخۆیی بووە بەڵام بە پێشینەیەكى پڕ و پوختی لێوان لێو لەسەروەریی و دەستكەوتى مەزن، ئەوە سومبول و ڕەمزى بەرخودانی ئەو مەرۆیە وەك هێمایی شانازى لەتەواوى دام و دەزگاكان هەڵدەواسرێت و هەموو گەل و نەتەوەكەى بەڕێزەوە بۆی دەڕوانن.
وەلێ لەوڵاتى ئێمە لەسایەى پیادەكردنى نیمچە دیموكراسیەتەوە هێشتا زۆرمان ماوە لە چەمكى دەستكەوت و دیموكراسی تێبگەین كە لەبچوكترین نموونەدا پێویستە سەرۆك كۆماری پێشوو دوای دەرنەچوون و جێگرەوەى لەلایەن كەسێكى ترەوە ڕاستەوخۆ وێنەكەى دابگرترێت و وێنەى سەرۆك كۆماری تازەى لەنۆژەن دابندرێ ئەمەش لەو ڕوانگەوەیە تا خەڵك ئاشناببن و كاتێ سەردانى هەر دام و دەزگایەكیان كرد بزانن ئەو كەسە سەرۆك كۆمارە، ئەو حاڵەتە پێچەوانە دەبێتەوە بۆ لەمەودوای ئەم هەرێمەى خۆشمان كاتێك سەرۆكى هەرێم دەگۆڕێت و كەسێكى تر دێتە جێی، لەو ڕوانگەوە:
1- ئەگەر سەرۆك كۆمار و سەرۆكى هەرێم وەك سونبول تەماشا دەكرێن، ئەوە پێویستە لەپەرلەمان بڕیاری لەسەر بدەن و ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە.
2- خۆ ئەگەر بابەتەكە قالبێكى سیاسی لەخۆ گرتبوو كەواتە هەر دەبێ سیستەمى پەنجا بەپەنجا پەیڕەو بكرێت و هیچ نیەتێك بۆ بەرەو پێشچوونى ناكرێت بەواتایەكى دیكە لەهەر تەشەنوجاتێكدا هیچ لایەكیان حیساب بۆ لایەكەى دیكە ناكەن.
3- ڕەنگە لەهانى نوێنەری وڵاتان و سەردانیكردنیان بۆ ئەم هەرێمە و بۆ عێراق ئەوەیان لا دروست ببێت چۆن و بەچ مافێك ئەو وێنانە هەڵواسراون كە ئێستا لە پرۆسەكەدا دابڕاون؟ ئەمەش خاڵێكى كۆی ئەو پرۆسەیە دەخاتە ژێر پرسیارەوە كە بپرسن ئەوانە سەرۆكى حزبن یا سەرۆكى حكومەتن.
4- مرۆڤ بە وێنە و بێ وێنەوە كە كەسایەتیەكى دیار و بەرچاوبوو كەس ناتوانێ نكۆڵی لەو كەسایەتیە بكات.
5- لەهەموو ئەو قسانەى سەرەوە كردم وەفدێكى ئەروپا سەردانى كردین و ئەو پرسیارەى لێ كردین، نەمانزانى چۆن وەڵامیان بدەینەوە، نەختێ سەری بادا و هیچ قسەى نەكرد، كەواتە ئەو پرسیارە لەهزری خەڵكانگەل و كەسانێك دروست بووە و وەڵامەكانیش تا ئێستا ڕوون نین تا بتواین بەرگری لەو هەڵوێستە بكەین كە پاساومان بۆ مانەوەى ئەو وێنانە ئەوە و ئەوەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست