ئايا داعش سيناريۆي كۆبانێ له شنگال دووباره ده‌كاته‌وه؟
Sunday, 28/12/2014, 12:00
كۆبانێ بۆ كورد بووه رِهمزى به‌رخودان و مقاوه‌مه‌ت، بووه ناسنامه و سومبولي به‌رخودان، له‌و رِوانگهوه گيانى فيداكاري و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌رڤانان سهلمێنهري واقعێكن كه كورد ته‌عدا ناكات و تهعداي كهسيشي قبولَ نيه.
شه‌نگال ماوه‌يه‌كى زۆره نهخشهرِێگا و پلانى ستراتيژي بۆ دادهرِێژرێت چۆن ئازاد بكرێته‌وه و چۆنيش بتوانن بيپارێزن، تا ئه‌و رِۆژه داهات له‌چه‌ند قۆلَێكهوه ئه‌و ههلَمهته ده‌ستى پێكرد، بهلاَم نه‌گه‌يشته بن به‌ست به‌وه‌ى بهيهكجاري يهكلايي بكرێته‌وه و ههلَمهتهكان له‌و شاره درێژه‌ى هه‌يه.
ئه‌وه‌ى تێبينى ده‌كرێت:
1- شنگال قه‌زايه‌كى گه‌وره‌يه و سنوورێكى فراوانى له‌خۆ گرتووه و لهدهيان گه‌ره‌ك پێكهاتوه، پاككردنه‌وه‌ى به‌ته‌واوى پێويستى به‌كات و ساتێكى زۆر هه‌يه.
2- داعش ههولَدهدات به‌فشار خستنه سه‌ر به‌ره و قۆلَهكانى ديكه له جێگه‌كانى تر ئه‌و فشاره له‌سه‌ر خۆي كه‌م بكاته‌وه.
3- داعش به‌رچاو رِوونه كه ئه‌و شاره بۆ ئه‌وان ناوچه‌يه‌كى گرنگ و شوێنێكى ستراتيژييه به‌ده‌ستبه‌رداربوون لێي هێرشكردنه سه‌ر موسلَ و گرتنه‌وه‌ى ئاسانتر ده‌كات.
4- داعش ئه‌و هه‌قيقه‌ته ده‌زانێت كه‌وتنى موسلَ ههلاَتن و كۆتايي هاتنيهتى له‌عێراق.
5- پێ ناچێ وابه‌ئاسانى ئه‌و ناوچه‌يه چۆلَ بكات بۆيه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات هێزى زياتر كۆبكاته‌وه و پشێوييه‌كى زۆر بنێته‌وه ئه‌گه‌ر شهرِي كۆلاَن بهكۆلاَن بكات، له‌و شوێنه ناكشێته‌وه.
6- كورد و پێشمه‌رگه ده‌بێ هه‌موو ههولاَكانيان له‌و چوارچێوه‌يه كۆ بكه‌نه‌وه، سهرهرِاي هه‌موو ههرِهشه و په‌لامارێكى داعش نههێلَن شهنگالَ دووباره بكه‌وێته‌وه.
7- شهرِي كۆلاَن بهكۆلاَن بابه‌تێكه وابه‌ئاسانى يهكلايي نابێته‌وه و هێزي پێشمه‌رگه ئه‌زموونى كه‌ميان هه‌يه وه‌كو شهرِي پارتيزانى نيه و ده‌بێ بۆ ئهوبهرهنگاربوون و رِووبهرِووبوونهوهياندا پلاني ستراتيژي پهيرِهو بكه‌ن.
8- ماوه‌يه‌كه ده‌نگۆي ئه‌وه بلاَوبۆتهوه يهزيديهكانى شه‌نگال و ئه‌و ناوچه‌يه له‌لايه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه بيرۆكه‌ى هاوشێوه‌ى كوردانى رِۆژئاوا بير له‌دروستكردنى كانتۆنى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش رِهنگه بۆ هه‌رێم ببێته شتێكى نامۆ و ده‌رهاوێشته‌ى خراپي لێ بكه‌وێته‌وه، نه‌خاسمه ئه‌وانه‌ى چاويان به‌و مۆدێله ههلَنهيهت و هه‌موو بيرۆكه‌يه‌كى له‌و شێوه رِهت بكه‌نه‌وه.
9- ئه‌ركى سه‌رشانى ته‌واوى لايه‌نه سياسيهكانه زيره‌كانه مامهلَه لهگهلَ رِووداوهكان بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كوردستان له‌پێش هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كى ديكه‌وه بنێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست