تووڕەم مەکەن!
Sunday, 28/12/2014, 12:00
ئه‌وه من نيم،
له‌توورِه‌يي ده‌بمه زريان.
توورِه‌م مه‌كه‌ن،
چارتان ده‌كه‌م.
رِه‌گ و رِيشه‌ى سه‌وزى دلَتان،
له‌ناخه‌وه ده‌رده‌هێنم،
هه‌ر هه‌مووتان وشك ده‌كه‌م
* * *
ئه‌وه من نيم
له‌توورِه‌يي ده‌بمه لافاو
توورِه‌م مه‌كه‌ن
كه‌س نابينم به‌چاو،
خه‌متان ده‌خۆم، ئاوتان بۆ دێنم
دار وبارتان ده‌شكێنم
هه‌ر به‌و ئاوه
هه‌مووتان ده‌خنكێنم
* * *
ئه‌وه من نيم
له‌توورِه‌يي ده‌بمه بوومه‌له‌رزه، ده‌بمه گركان
توورِه‌م مه‌كه‌ن
په‌شيمان ده‌بنه‌وه
وا ده‌رده‌چم و دێمه لاتان
وه‌ك قومبه‌له
ده‌ته‌قمه‌وه
كه‌ستان ناناسم
دياري خۆمتان بۆ دێنم
به‌گرِي ئه‌و ئاگره
هه‌مووتان ده‌سووتێنم
* * *
ئه‌وه من نيم
له‌توورِه‌يي له‌گه‌لَتانم
داده‌نيشم، توورِه‌م مه‌كه‌ن
نه‌زريانم، نه‌لافاو، نه گركانم
بێده‌نگبن
به‌ئاگابن
له‌رِێي هات و نه‌هات
چاوم نايه سه‌ريه‌ك، پرِتاو
ئازارێك به‌قاچم داهات
* * *
چه‌ند مێرووله‌يه‌كم بينى
هاتووچۆيان ده‌كرد
ئه‌و ده‌هات و ئه‌و ده‌چوو
ئه‌و مێرووله‌م نه‌ناسي
ئه‌و مێرووله كامه بوو؟
توورِه‌بووم،
ده‌ستم وه‌شاند
هه‌موويانم له‌خۆم
داته‌كاند، ئااااااخ
ئه‌وجا تێگه‌يشتم توورِه‌يي شێتى و هه‌لَچوونه
خۆ له‌بيرچوون و له‌ناوچوونه
توورِه‌م مه‌كه‌ن
نا...نا.. نه‌كه‌ن...نه‌كه‌ن
تف له‌توورِه‌يي،
تف له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ى توورِه‌م ده‌كه‌ن.
* * *
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست