کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە كەری بەردەستانین...

Monday, 20/01/2014, 12:00




فەرمانتان
پەیامتان
تا مردن نابڕێتەوە
خۆمان لەشاخ هەڵدێرین
دڵتان ئاو ناخواتەوە



* * *

بێ ویژدانن
وا دەزانن
ئێمە ئاژەڵین، مرۆڤ نین
ئێمە كەری بەردەستانین


* * *

باوەڕتان
باری سەرشانتان
ئەوەیە تاهەتایە
ببینە كۆنتڕۆڵی بن دەستان
چیتان ویست...
چۆنتان ویست...
هەتا هەین،
ببینە كەری بەردەستان


* * *
كەیفتان خۆش كە دەڵێن: هۆش
ئێمە لەجێوە دەوەستین
دڵتان خۆش كە دەڵێن: حەچە
هەر دەڕۆین و ناوەستین

* * *

دەتانەوێ وەكو كەر بین
وەكو كەر بیر بكەینەوە
گەر برسیتان كردین، لێتانداین،
بێدەنگ ببین،
دەست هەڵنەبڕین،
لێتان هەڵنەگەڕێینەوە

* * *

لەبرسێتى، لەجنێودان، لەسووكایەتى
ڕق لەدڵ نەگرین
گەر گۆڵمە جۆیەكتان پێ داین
بەهەموو شت ڕازی بین
هەر چاومان لەو جۆیەبێ
دڵمان لەگەڵ دڵتانبێ



* * *
ئێوە هیچ نین
ئەوە ئێمەین ئێوەمان گەورە كردووە
گەر ئێمەى كەر نەبین
ئێوە چیتان كردووە؟


* * *

ئەم مەملەكەتە..بەبێ ئێمە
ئێوە جێتان نابێتەوە
دەبێ سەری خۆتان هەڵبگرن
لەكوێ هاتوون، ڕێ و ڕێ
بۆ ئەو شوێنە بگەڕێنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە