بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان ئەم حیزبەى بەرەوكاڵبونەوەدەچێت

Monday, 19/11/2012, 12:00




یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان تاكەهێزبوولەساحەى كوردستان كەلەلایەن دۆستان و دوژمنانى حسابى تایبەتى بۆدەكرا.ئەم هێزەزەبەڵاحەشەرى دوژمنانى سەرجەم پارچەكانى كوردستانى كردووەو بەهەزاران شەهیدوبریندار و كەمئەندامى هەیە. بەسەدان كادیرى لەقەسابخانەكانى بەعس لەسێدارەدراون ، سەردەمانێك بون بەئەندام لەڕێكخستنەكانى یەكێتیى شەڕەفێكى گەورەبو و مایەی شانازیكردن بوو. بەڵام جێگاى داخەئەم یەكێتیەڕۆژ لە دواى ڕۆژ بەرەو كاڵبونەوەدەچێت ،نەمانى مەركەزییەت و ناعەدالەتى ڕۆژلەدواى ڕۆژ لەزیادبووندایەلەسەردەستى كەسانى نامسئول و مشەخۆر و پول پەرست كەیەكێتیى یان بەم ڕۆژگارەى ئەم ڕۆگەیاند. لەناوهەموحیزبێك و ڕێكخراوێك ئەرك و ماف هەیە سزاوپاداشت هەیە بەڵام لەناویەكێتیى ئەم سیستەمەكارى پێناكریت . تەنهاداواى جێ بە جێ كردنى ئەرك دەكرێت باسى ماف ناكرێت. جگەلەمەش تەكەتتولات و پیاو پیاوانێ و خزم خزمێنەش لەسەروى هەموشتێكەوەیە. كۆڵەگەى حیزب كادیرە كادیر ڕێكخستن دروست دەكات و پەیامى حیزبەكەى دەگەیەنێتەناوخەڵك . بەڵام لەناویەكێتیى ئەوەى كەحسابى بۆنەكرێت كادیرە.لەپڕۆسەى خانەنشین كردنى كادیران گەورەترین ناعەدالەتى لەبەرامبەركادیران دائەنجام درا. لێپرسراوى لێژنەى خانەنشینى كادیران (هەلۆ پێنجوێنى)بووكەناوبراوئەندامى سەركردایەتییەولەمەكتەبى ڕێكخستن كاردەكات . بەشێك لەكادیران ئەوانەى كەوالەسەروپاڵپشتیان هەبوو بەپلەى زۆرباش خانەنشین كران كەشیاوى ئەم پلەیەنەبوون.بەشێكى تریان زۆرلەمافى خۆشیان كەمتر یان پێدراوە. بەشێكیش هەربۆیان نەكراوە. ئێستالەزۆربەى مەڵبەندەكان و مەكتەبەكان دەنگى ناڕەزایى بەرزبۆتەوەبەتایبەت لەسەرئەم ناعەدالەتییەی كەوالەبەرامبەركادیران دا كراوەبەشێك لەوانەى پشتیان هەبووەلەسەروبەپلەى زۆرباش بۆیان كراوەئەوانەشى كەپشتیان نەبووەزۆرلەمافى خۆیان كەمتریان پێدراوە هەندێكیش هەربۆیان نەكراوە.ماوەى (ساڵێكە)كۆمەڵێك فایل كەژمارەیان (400)فایل دەبێت لەمەكتەبى ڕێكخستن كەوتووە ئەم فایلانە هەندێكیان ڕاستكردنەوەى پلەیە هەندێكیشیان هەربۆیان نەكراوە هەندێكیشیان گوایەزیادیان پێدراوە.ئەم فایلانەلەمەكتەبى ڕێكخستن كەوتووەوكەس خۆى لى ناكات بەخاوەنى هەركەپرسیاریش دەكەیت لەهەڵۆ دەڵێت ئێمەكارى خۆمان تەواوكردووە تەنهالەسەرحكومەت ماوەبینێرین ئەگەرماوەى ساڵێك دواى پڕۆسەكەبۆحكومەت نەتان ناردبێت كەى دەینێرن؟ ئەمەشیان گاڵتەكردنەبەعەقڵى كادیر .ماوەى ساڵیكە پڕۆسەى خانەنشین تەواوبووەتاكوئێستاتعدیلاتەكان لەمەكتەب كەوتووە. سەرجەم كادیران دەڵێن لەهەڵبژاردنەكانى داهاتوودا بەبیرسەرودەهێنینەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە