تكايه.. پێش ئه‌وه‌ي ئابرِووچونه‌كان بلاَوبكه‌ينه‌وه
Saturday, 06/07/2013, 12:00
سينةماكاران
به‌رێوه‌به‌رايه‌تييه‌كاني سينه‌ماي وه‌زاره‌تي رۆشنبيري دابخه‌ن
ئێمه كه كۆمه‌لێكي زۆر هونه‌رمه‌ندي سينه‌ماكاري كوردستانين تكا له به‌رێز سه‌رۆكي حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان و ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران و وه‌زاره‌تي رۆشنبيري و سه‌نديكاي هونه‌رمه‌نداني كوردستان ده‌كه‌ين كه سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رايه‌تييه‌كاني سينما له كوردستان دابخه‌ن كه خۆي له به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي سينه‌ماي هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانيدا ده‌بينێته‌وه، چونكه ئه‌م به‌رٍێوه‌به‌رايه‌تييانه جگه له گه‌نده‌لَي و دزيني ساماني گشتي هيچ سودێكيان نه بۆ خودي سينه‌ماكار هه‌يه و نه بۆ بواري كرنگ و هونه‌ري پێشكه‌وتووي سينه‌ما، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌وه‌ي له خواره‌وه ئاماژه‌ي بۆ ده‌كه‌ين نمونه‌ي خه‌روارێكه له پانۆراماي دزي و تالاَني و لوشداني ساماني گشتي كه له رێگه‌ي به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي سينه‌ماي هه‌ولێر ئه‌نجام دراوه و به ناوي هونه‌ري به‌رزي سينه‌ماوه پاره‌ي ئه‌م نيشتمانه جوانه به فيرِۆ چووه، ئيتر نازانين ده‌بێ له به‌رِێبه‌رايه‌تي سينه‌ماي سلێماني و دهۆك چ كاره‌ساتي تر قه‌وما بى ،َ به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي سينه‌ماي هه‌ولێر كه له سالَي 2001- 2002 دروست بوه، به‌سه‌دان مليۆن ديناري ئه‌م ولاَته‌ي ته‌خشان و په‌خشان كردووه به‌م شێوه‌يه‌ي خواره‌وه:
مه‌هدي ئومێد كه خۆي به سينه‌ماكار ده‌ناسێنێ كه له ده‌ره‌وي ولاَت گه‌رِايه‌وه له سالَي 2000 ته‌نيا خۆي وجانتاكه‌ي بوو به‌لاَم به هۆي دۆستايه‌تي له گه‌لَ نيچيرڤان بارزاني تواني قه‌ناعه‌تي پێ‌بكا بۆ دروست كردني به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي سينه‌ماي هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ي له‌و رێگه‌وه خۆي ده‌ولَه‌مه‌ند بكا ، ئه‌م پياوه له ماوه‌ي چه‌ند سالَێكدا كه به‌رِێوه‌به‌ري سينه‌ماي هه‌ولێر بوو ، ره‌زامه‌ندي دوو فيلمي سينه‌ماي بۆ خۆي وه‌رگرت كه برِي پاره‌كه‌ي خۆي له نزيكه‌ي مليارێك ديناري بريمه‌ر ده‌دا ، به‌لاَم ئه‌م پياوه چونكه هونه‌ري ته‌نيا بۆ پاره په‌يداكردن زانيوه ، بۆيه له هه‌ردوو فيلمه‌كه‌يدا شكستي هێناو تا ئيستاش فيلمێكيان هه‌ر چاره‌نووسي به هيچ شێوه‌يه‌ك ديار نييه، بۆيه له‌و برِ پاره‌يه خوا هه‌لَناگرێ به ده‌يان ده‌فته‌ر دۆلاري خستۆته تانكه‌ي باخه‌لَييه‌وه ، هه‌ر به‌و پاره‌يه‌ش تواني ئه‌وه‌ي كه ئێمه بيزانين خانووييه‌ك له شاري لاوان له هه‌ولێر به برِي (15) ده‌فته‌ر دۆلار بكرِێ ئه‌مه جگه له پارچه‌ي ئه‌رزه‌و ئۆتۆمبيل و گه‌شت و گه‌رِاني خۆي و خيزانه‌كه‌ي بۆ ده‌ره‌وه‌ي ولاَت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و دزييانه بوو له به‌رِێوه‌به‌ري لابرا ، دزييه‌كاني ديزه به ده‌رخۆنه كرا .
دواي مه‌هدي دزێكي (فه‌رزين كه‌ريم)، خۆي كرد به سينه‌ماكارو بو به به‌رِێوه‌به‌ري سينه‌ماي هه‌ولێر ئه‌مه‌شيان ئه‌وه‌ي مه‌هدي نه‌يتواني ئه‌نجامي بدات ، ئه‌م ئه‌نجامي دا‌و تواني له‌و رێگه‌وه پاره‌يه‌كي ئێجگار باش بۆ خۆي لوش بدا‌و، هه‌ر به‌و پاره‌يه‌ش تواني خانوويه‌ك له شارۆچكه‌ي مه‌سيف دروست بكا كه مه‌زه‌نده ده‌كرێ نزيكه‌ي (30) ده‌فته‌ر دۆلاري تێچووبێ ئه‌مه جگه له ئۆتۆمبيلي گران به‌هاو پاره خستنه ناو كاري وه‌به‌رهێنانه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا پێشتر له خانووه كه‌لاوه‌كاني مه‌كته‌بي سياسي كۆني يه‌كێتي له رێگه‌ي عه‌نكاوه ژياني به‌سه‌ر ده‌برد.
دواي ئه‌م كه‌سێكي تر بوو به به‌رِێوه‌به‌ري سينه‌ما به ناوي (وه‌ليد مه‌عروف) ئه‌ميش به نۆره‌ي خۆي به ده‌يان ده‌فته‌ر دۆلاري دابرِي بۆ خۆي له رێگه‌ي به‌رتيل وه‌رگرتن له‌و كه‌سانه‌ي كه ره‌زامه‌ندي ده‌رئه‌بري بۆ به‌رهه‌م هێناني فيلم و هه‌روه‌ها ئه‌م كه هيچ زانيارييه‌كي له سه‌ر سينه‌ما نه‌بوو، له رێگه‌ي كرِيني كۆمه‌لَێك كه‌ل و په‌لي به‌كارهاتووي سينه‌ماوه كه له سينه‌ماكار (جانۆ رۆژبه‌ياني) يان كرِي بوو، له‌و ميانه‌دا تواني پاره‌يه‌كي باش بۆ خۆي بخاته لاوه، ئينجا ره‌زامه‌ند ده‌بێ له سه‌ر كرِيني ئه‌و ئامێرانه .
دواي (وه‌ليد مه‌عروف) كه‌سێكي ديكه به ناوي (شاخه‌وان ئيدريس) خۆى كرد به به‌رِێوه‌به‌ري سينه‌ما ، ئه‌م پياوه‌ش هيچي كه‌متر نه‌كرد، به لَكو ئه‌م كه‌سه به هاوكاري كه‌سێك به ناوي (هوشيار زيرۆ) كه فه‌رمانبه‌ره له هه‌مان به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي تواني چه‌ندين ده‌فته‌ر دۆلار بدزێ وخانويه‌كي باش بۆ خۆي بكرێ له گه‌لَ ئۆتۆمبيلي گران به‌ها .. تد.
بۆيه ئێمه له روانگه‌ي په‌رۆشيمان بۆ هونه‌ري سينه‌ما و خه‌م خۆريمان بۆ به فيرِۆندان و نه‌دزيني ساماني كوردستاني خۆشه‌ويست ، تكاتان لێ ده‌كه‌ين كه به زووترين كات ده‌رگاي ئه‌م به‌رِێوه‌به‌رايه‌تيانه‌ي سينه‌ما دابخه‌ن ، چونكه ئه‌م به‌رِێوه‌به‌رايه‌تييانه جگه له‌وه‌ي ده‌روازه‌يه‌كن بۆ گه‌نده‌لَي و دزي و ده‌ولَمه‌ندبووني چه‌ند كه‌سێكي دياريكراو به ناشه‌رعي، هيچ سوود و قازانجێكي تري نييه نه بۆ هونه‌ري به‌رزي سينه‌ما و نه بۆ سينه‌ماكاراني كوردستان ، چونكه له‌وساته‌وه‌ي كه ئه‌م به‌رِێوه‌به‌رايه‌تييانه دروست بووه تا ئێستا نه‌يان توانيوه تاكه يه‌ك به‌رهه‌مي سينه‌ماش بێننه ئاراوه كه جيگه‌ي ره‌زامه‌ندي خودي خۆشيان بێ چ جاي بينه‌رو هه‌واداراني سينه‌ما، ئاخر ئه‌مه چ كاره‌ساتێكه تۆ زياتر له نريكه‌ي (15) مليار دينار بۆ ئه‌م به‌رِێه‌به‌رايه‌تييانه خه‌رج بكه‌ي كه‌چي هيچ به‌رهه‌مێكيان نه‌بێ جگه له به فيرۆدان و پرِ كردني گيرفاني چه‌ند دزێكي دياريكراو؟!، بۆيه ئێمه‌ي هونه‌رمه‌نداني بواري سينه‌ما جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌گه‌ر داواكارييه‌كه‌مان به هه‌ند وه‌رنه‌گيرێ بۆ داخستني ئه‌م به‌رِێوه‌به‌رايه‌تييانه به تايبه‌تي (به‌رِێوه‌به‌رايه‌تي سينه‌ماي هه‌ولێر)، ئێمه ده‌يان به‌لَگه‌ي ئابرِووچون (فچيحه) ده‌خه‌ينه پێش چاوي سينه‌ماكاران و خه‌لَكي كوردستان و ليژنه‌ي نه‌زاهه‌ي په‌رله‌مان و ديواني چاودێري دارايي هه‌رێم و داواكاري گشتي، كه ده‌يسه‌لمێنى چۆن تۆرِێكي مافيايي هه‌يه له وه‌زاره‌تي رۆشنبيري ئه‌م دزي و تالاَنييه به به‌رنامه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، كه نوسينگه‌ي وه‌زير و چه‌ندين به‌رِێوه‌به‌ري گشتي وه‌زاره‌ت و كه‌ساني ديكه‌شي تێدايه، دوباره دوپاتي ده‌كه‌ينه‌وه ئێمه زۆر جددين له بلاَوكردنه‌وي ئه‌و به‌لَگانه كه هه‌ندێكيان تۆماري ده‌نگين ، ئه‌گه‌ر بێت و داواكارييه‌كه‌مان به جددي و به زووي جێ به جێ نه‌كرێ.
كۆمه‌لَێكي زۆر له سينه‌ماكاران و هۆگراني هونه‌ري سينه‌ماي كوردستان
6/7/2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست