کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ یه‌که‌م وه‌ڵامی پژاک دا 16 پازدار کوژران که‌ سیانیان پله‌دار بوون

Wednesday, 12/05/2010, 12:00


له‌ یه‌که‌م وه‌ڵامی پژاک دا 16 پازدار کوژران که‌ سیانیان پله‌دار بوون

2010-05-12
پارتی چاره‌ سه‌ ری دیموکراتی کوردستان

هێزه‌کانی رۆژه‌هه‌ڵاتی کوردستان هه‌ره‌که‌ وه‌ک پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، له ‌به‌رامبه‌ر له‌ سێداه‌ره‌دانی چالاکوانانی کورد و ژه‌هراویکردنی گه‌ریلاکانیدا له‌ دوو شوێنی جیاوازدا، دوو چالاکیان دژ به‌ هێزه‌ نیزامیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌نجام دا‌.
هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵانی کوردستان هه‌ره‌که‌ ئه‌مڕۆ له‌لێدوانێکدا ڕایاگه‌یاند:" له ‌چوارچێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ژه‌هرخواردکردنی 5 گه‌ریلای هه‌ره‌که‌ و له ‌سێداره‌دانی 4 چالاکوانی ئاپۆچی و چالاکوانێکی تری سیاسی ئێرانی، دوو چالاکیان ئه‌نجام داوه‌.
ئه‌م چالاکییه‌ به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی هه‌فته‌ی به‌رخۆدان و ئازادی له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ره‌که‌ له‌ناوچه‌کانی مه‌ریوان و پیرانشار ئه‌نجامدراون.
هه‌ره‌که‌ له‌لێدوانه‌که‌یداسه‌باره‌ت به‌ یه‌کێک له‌ چالاکییه‌کان ڕاده‌گه‌ێنێت:" له‌رێکه‌وتی 10ی مه‌ی، کاتژمێر 12 بۆ یه‌کی شه‌و له‌ گونده‌کانی به‌رده‌ره‌شه‌ و دووپلوره‌،له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان گه‌ریلاکانمان هێرشیان کرده ‌سه‌ر پایگایه‌ک و له‌ ئه‌نجامدا پایگایه‌که‌یان خستۆته‌‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه.

ئه‌مه‌و له‌کاتی هێرشه‌که‌دا، دوو پایه‌گای تری نزیکی چالاکیه‌که‌‌، ویستیان به‌هانای هێزه‌کانیانه‌وه‌ بچن ، که‌ له ‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا، شه‌ڕو پێکدادان روویدا و 12 نیزامی ده‌وڵه‌ت کوژران که ‌سێیان پله‌دارن، دوو که‌سیتریش بریندار بوون".

بریارگه‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ره‌که‌‌ باس له‌ چالاکی دووه‌می خۆی ده‌کات ده‌ڵێت:" له ‌گونده‌کانی به‌ردو‌نازێ، زنۆ، کاتێک دووژمن ویستویه‌تی بکه‌وێته‌ ناو ئه‌و گوندانه‌وه، ‌له ‌ئه‌نجامی بۆسه‌یه‌کی گه‌ریلاکاندا ماشێنێکی سه‌ربازی هێزه‌کانی رژێم تێکده‌شکێنرێت و 4 پاسدار ده‌کوژرێن و 4 ی تریش بریندار بوون".
هه‌ره‌که‌ له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌یدا ده‌ڵێت:" ئێمه ‌وه‌ک بڕیاڕگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ره‌که‌ رایده‌گه‌یه‌نین که ‌ئه‌و چالاکییه‌ وه‌ک سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هه‌فته‌ی به‌رخۆدان و ئازادی ئه‌نجامدراون . له‌ کۆتای لێدوانه‌که‌دا هاتووه‌: گه‌ریلاکانمان له‌ هه‌ردوو چالاکییه‌که‌دا به‌سه‌لامه‌تی له‌شوێنی چالاکییه‌کان‌ دوور که‌وتوونه‌ته‌وه".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە