کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ڕای گشتی له‌ کۆردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک

Friday, 15/07/2011, 12:00


له‌م دوایه‌نه‌دا په‌ره‌پێدان و به‌رفراوان کردنی ئۆپراسیون له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنووره‌کانی باشوور و باکوری کوردستان ده‌ستی پێ کردوه‌. ‌هاوکات ناوچه‌ سنووریه‌کان له‌ لایه‌ن تۆپخانه‌کانی سپای پاسدارانه‌وه‌ بۆمبه‌ردومان ده‌کرێت و رۆژانه‌ هێزه‌کانی خۆی له‌ ناوچه‌ سنووریه‌کان زیاتر کردوه‌ و مۆڵیان ده‌دات. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ناڕه‌زایه‌تی و گۆڕانکاری له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ به‌رانبه‌ر به‌ سیسته‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتدار و دیکتاتورکان به‌ تایبه‌ت له‌ ولاتی سوریه‌ و له‌ لایێکی دیکه‌وه‌ ره‌وشی تورکیه‌ و باکووری کوردستان کاریگه‌ری له‌ سه‌ر هه‌رێمه‌که‌ و به‌ تایبه‌ت پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کردوه‌.
ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ که‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌ له‌ ئارادایه‌ ئێران به‌ باشی ده‌یبینێت، بۆیه‌ له‌ هه‌وڵدان دایه‌ خۆی له‌و گۆڕانکاریه‌کانه‌ دوور بخاته‌وه‌. کاریگه‌ری سیاسه‌ته‌کانی خۆی له‌ هه‌رێمه‌که‌ به‌تایبه‌ت له‌ باشووری کوردستان به‌ که‌م ده‌بینێت و هه‌روه‌ها‌ له‌‌ باشووری کوردستان دوابه‌دوای هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رانبه‌ر به‌ ره‌وشی کورد له‌ هه‌ر پارچه‌ی کوردستان وه‌کوو مه‌ترسیێکی بۆ سه‌ر خۆی ده‌زانێت. هاوکات له‌ ره‌وشێکی وه‌هادا که‌ رۆژبه‌ رۆژ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی له‌هه‌رێمه‌کان له‌ ده‌ست ده‌دات، له‌ هه‌وڵداندایه‌ که‌ به‌ شێوازێک خۆی له‌م ره‌وشه‌ رزگار بکات. ده‌یه‌وێت به‌ خستنه‌ بن زه‌خت و گوشار و ته‌نانه‌ت ته‌نگاو کردن به‌ رێگای جیاوز کاریگه‌ری خۆی له‌ سه‌ر هه‌رێمه‌که‌ بهێڵێته‌وه‌. ئه‌و سیاسه‌ته‌ که‌ ئێستا به‌رانبه‌ر به‌ باشووری کوردستان و عێراق به‌ گشتی به‌ رێوه‌ ده‌بات و به‌ هه‌مان شێواز ده‌یه‌وێت که‌ تورکیه‌ راکێشی ناو شه‌ڕێکی ده‌م درێژ بکات هه‌تاکوو خۆی بتوانێت له‌م شه‌ڕه‌ که‌ڵک وه‌ربگرێت و مه‌ترسی گۆڕانکاری و ده‌ست تێوه‌ردان له‌ سه‌ر خۆی که‌م بکاته‌وه‌. له‌ لایێکی دیکه‌ به‌ شه‌ڕی تایبه‌ت، چه‌واشه‌کاری و هه‌وڵدان بۆ ناکۆکی خستنه‌ ناو پارچه‌کانی کوردستان، گه‌ل و پارته‌ کوردیه‌کان له‌ هه‌وڵداندایه‌ تا بتوانێت به‌ شێوازی به‌رێ سیاسه‌تی خۆی به‌ رێوه‌ ببات.
ئه‌و ئیدعایه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێمی ئێرانه‌وه‌ کراوه‌، که‌ گوایه‌‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ هه‌رێمێکی تایبه‌ت به‌خشراوه‌ به‌ پارتیمان په‌ژاک به‌ چه‌واشه‌کاری ده‌زانین و دوور له‌ راستیه‌ و ڕای ده‌گه‌ینین گه‌ریلا جێگای نیشته‌جێی سابتی نیه‌ و له‌ هه‌ر کوێ بیوێت ده‌توانێت کار و خه‌بات و تێکۆشانی خۆی پێش ده‌خات، هاوکات ئێمه بۆ به‌ جێ کردنی خۆمان‌ له‌ هه‌رێمه‌کانی داڵاهۆ، کرماشان، شاهۆ، موکریان هه‌تاکوو خۆی ماکۆ وسه‌ڵماس تێکۆشانمان کردووه‌، له‌م پێناوه‌شدا به‌ها و نرخمان بۆی داوه‌ هه‌تا ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ به‌ده‌ستبخه‌ین و که‌س ناتوانێت پێش له‌ خه‌بات و تێکۆشان و پێشکه‌وتنه‌کانی گه‌لی کورد و حه‌ره‌که‌تی ئازادی خوازی بگرێت.
هاوکات له‌ گه‌ل هه‌ڵوێستێک که‌ له‌ لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕای گشتی و پارلمانتاره‌ کورده‌کان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، هه‌وڵدانێک له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ پڕواکاسیون و چه‌واشه‌کاری له‌ ئارادا هه‌یه‌، هه‌تاکوو ئه‌و ئاسته‌ی که‌ ئێستا گه‌لی کورد، پارت و رێکخستنه‌کان و ته‌نانه‌ت له‌ لایه‌ن هه‌رێمی باشووری کوردستانه‌وه‌ و گرینگتر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌وڵدان بۆ ئاوا کردنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، تێک بدرێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌ له‌ رای گشتی دا ئاشکرا کراوه‌ و به‌ ته‌نیا له‌ پێناو تێکدانی ئه‌و قۆناخ و ئاسته‌دایه‌ که‌ گه‌لی کورد به‌ تایبه‌ت له‌ باشووری کوردستان پێ گه‌یشتوون. ئێمه‌ وه‌ک پارتی ژیانی ئازادی کووردستان نامانه‌وێت ئه‌و به‌ڵگه‌انه‌ پێی باوه‌ڕ بین و ببێته‌ به‌ربه‌ستێک له‌ پێناو گه‌یشتنی گه‌لی کورد به‌ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
به‌ له‌ به‌رچاو گرتنی هه‌موو ئه‌و حساسیه‌تانه‌ی که‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه‌ ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوازێک خۆمان له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان به‌رپرسیار ده‌بینین و ئیجازه‌ به‌ هیچ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تێک ناده‌ین ئه‌و نرخ و به‌ها نه‌ته‌وه‌یی انه‌ بن پێ بکه‌ن و بیانخه‌نه‌ بن مه‌ترسیه‌وه‌. لێره‌دا وه‌ک په‌ژاک خۆمان به‌رانبه‌ر به‌ هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان به‌رپرسیار ده‌بینین و هه‌تا دووایی له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی ڕه‌وا پارێزوانی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ باشووری کوردستان ده‌که‌ین. هاوکات له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌، پێویست ده‌کات هه‌ر که‌س خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت و بۆ گه‌یشتن به‌ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌ویی به‌ هه‌موو شێوازێک له‌ هه‌وڵدان دا بن.

کۆردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان په‌ژاک
14.7.2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە