پژاک: 16_3 ڕۆژیكى رەشە
Wednesday, 17/03/2010, 12:00
کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک، له 22هه‌مین ساڵڕۆژی شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له په‌یامێکدا ده‌نووسێ: له ساڵڕۆژی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌دا سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ئه‌م جینۆسایده به‌بیر دێنینه‌وه و، بۆ پێش‌گرتن له جینۆسایدی نوێ له کوردستان، بانگی ووشیاری له گه‌لی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین. هه‌ر له‌و پێناوه‌دا و بۆ گه‌یاندنی گه‌له‌که‌مان به ئازادیه‌کی ڕاسته‌قینه، تێکۆشانێکی به‌رفراوان و مێژوویی ئه‌رکی ئێمه‌یه.
له22هه‌مین ساڵڕۆژی شیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، کۆدیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک وه‌ها له‌باره‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌دا ده‌نووسێ: شازدەی ئاداری 1988 وەک رۆژێکی ڕەش ناسراوه لە مێژووی گەلی کورد دا، کە لە لایەکەوە ئاستی هۆڤێتی و دڕنده‌یی دوژمنانی گەلەکەمان نیشان دەدات و، لە لایەکی تریشەوە ڕوانگەی سیاسی لایەنەکان لەسەر کوردان دیاری دەکات. گەلی کورد کە مێژووەکەی پڕە لە تراژێدیا و ڕووداوی دڵتەزێن، هەنووکەش لە ژێر زەخت و مەترسی ڕووداوی دڵتەزێنتر و کارەساتی مرۆییه. کوردستان وەک ووڵاتێک کە هەم دەوڵەتانی هەرێمی و هەم هێزە ناونەتەوەییەکان، کردوویانە بە قوربانی هاوسەنگییە سیاسیه‌کان و شەڕی دەسەڵاتی نێوانیان، لە ناو شەڕێکدا کە هیچ یەک لەو لایەنانە نابنە زەرەرمەندی و رانتی سیاسی لە سەر بەڕێوە دەبەن، زیانەکەی هەرکات وەبەر گەلی هەژاری کورد کەوتووە. دەیان هەزار کەس لە کوردستان کەوتنە بەر هێرشی هۆڤانەی هێزە دەسەڵاتدارەکان و، کۆمه‌ڵکوژ کران، سەدان هەزار کەس لە جێ و واری خۆیان ئاوارە بوون، هەزاران گوند سوتێنران و، ژینۆسایدی گەورەی وەک هەڵەبجە و ئەنفالی لێکەوتەوە. بێگومان کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە و ئەنفال نموونەیەکی هەرە بەرچاوی ئەم هێرشانەن و، لە کوردستاندا بە هەزاران ڕووداوی لەم چەشنە هه‌ن که ئه‌گه‌ر لە هەمان ئاستیشدا نەبن، بەڵام بواری تراژیدیاکهیان لەوان کەمتر نییە.
پژاک له‌باره‌ی سیاسه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنی نه‌یارانی گه‌لی کورد، بازرگانیکردنیان له‌سه‌ر خوێنی کورد و، کاریگه‌ری ئه‌و سیاسه‌ته له‌سه‌ر لایه‌نه کوردیه‌کان، وه‌ها ده‌نووسێ: لە لایەکەوە دوژمنان و زڵهێزانی دوژمنکاری گەلەکەمان، لە پێناو بەرژەوەندی و ڕقەبەرایەتی سیاسیی نێوان خۆیان، کوردانیان کردووه بە قوربانی و لە لایەکی ترەوە لایەنە کوردییه‌کانیش، بە تێنەگەیشتن لەم سیاسەتانە، بێ بەرپرسیارانە هەڵسووکەوتیان کردووە و بوون بە رێخۆشکەری ئەم سیاسەتانە لە کوردستان؛ زیاتر لە دووسەد ساڵە هێزە ناونەتەوەیی و هەرێمییەکان، لە ژێر ناوی ''پشتیوانیی کوردان، برا کوردەکانمان، کوردی زوڵم لێکراو و، کوردی قارەمان و هاوپەیمانمان''، هەوڵی هەڵخەڵەتاندن و بەکارهێنانی کوردانیان وەک ئامێری سیاسەتەکانی خۆیان داوە و، پاشان زەبری کوشندە و خیانەتی هەرە گەورهیان له کوردان کردووه. هه‌میشه خۆیان وه‌کوو ڕزگارکه‌ری کوردان نیشان داوه‌و، لە پشتەوە خەنجەری تێکشکانیان لە مێژووی تێکۆشانی کوردان داوه. کیمیابارانی شاری هەڵه‌بجە کە تەنیا بە هەلەبجەوه سنووردار نەما و، شارەکانی سەردەشت، مەریوان و دەورووبەری داڵاهۆشی گرتەوە، نەک تەنیا ویژدانی نەبووی دوژمنانی نەجوڵاند، بەڵکوو خوێنی شەهیدانی هەڵه‌بجە و ئەنفالکراوان و ئاوارەکان، بوو بە زەمینەی ڕانتگەری و بازرگانی نێوان لایەنەکان و هێزە ناونەتەوەییەکان. گفتوگۆکان لە سەر جینۆسایدبوون یان نەبوونی کۆمەڵکوژی و کیمیارانی هەڵه‌بجە، لە کۆڕٍ و کۆبوونەوه دەوڵەتیهکاندا، لە ڕانتگەری و بازرگانیی نێوان لایەنە سیاسیەکان زیاتر نین، که لەژێر ناوی ویژدانی ووشیاری ئینسانی‌دا دەکرێت.
پژاک سه‌باره‌ت به کاره‌ساته‌کانی مانگی ئادار وه‌ها ده‌نووسێ: مانگی ئادار لە مێژووی گەلی کورددا زۆر تراژیدیای گەورەی لێ کەوتۆتەوە، کە پێشوازی نەورۆزی شادی گەلی کوردی کردووە بە قۆناخی شین و گریان و بیرەوەری تاڵ. کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە، کیمیابارانی سەردەشت و مەریوان و شارەکانی تر و، هاوکات کۆمه‌ڵکوژی کوردان لە قامیشلۆ لە لایەن شەپۆڵی فاشیزمی هاندراوی عەرەبی و، دەیان ڕووداوی تر لەو مانگەدا، ئەو راستیە دەسەلمێنێ.
له کۆتاییدا کۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، په‌یامێکی وه‌ها ده‌داته گه‌لی کورد:
وەک پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، لە ساڵرۆژی ئەم کۆمەڵکوژییەدا هەموو شەهیدانی ئەم جینۆسایدە مێژووییە وەبیردێنینەوە و، لە پێناو دووبارەنەبوونهوهی تراژیدیای لەم چەشنە و، بە ئامێرنەکردنی گەلی کورد و کوردستان لە هاوسەنگییە سیاسیەکان، لە پێناو بەرێوەبردنی سیاسەتێکی پشتبەستوو بە هێزی زاتی گەلەکەمان و، گەیاندنی گەلەکەمان بە ئازادییەکی ڕاستەقینە، تێکۆشانێکی بەفراوان و مێژوویی به‌ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین. لەو چوارچێوەیەدا و لە پێناو پێش‌گرتن لە کارەسات و ژینۆسایدی نوێ لە کوردستان، بانگی ووشیاری لە گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان دەکەین و، وەبیرهێنانەوەی ئەم رۆژە لە کۆر و کۆبوونەوەی جیاجیا، لە هەموو شار و شارۆچکە و بەشەکانی کوردستان، بە ئەرکی ووڵاتپارێزیی گەلی کورد دەزانین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست