چالاکی خۆپێشاندان لە بریتانیا
Friday, 09/11/2012, 12:00
هه‌روه‌ک ئاگادارن له رێکه‌وتی ١٢ سێپتامبرەوە ٧٠٠ گیراوی سیاسی کورد له نێو زیندانه‌کانی تورکیه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردنی بێ واده کردووه و هه‌ره دواییش ١٠،٠٠٠ گیراوی سیاسی دیکه له زیندانه‌کانی تورکیه بۆ پشتگیری له هه‌ڤاڵانیان دەستیان بە مانگرتن کرد. رۆژی شه‌ممە ١٠/١١/٢٠١٢ دەکاتە شه‌سته‌مین رۆژی مانگرتن له خواردنی بێ واده، به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌له‌که‌مان ٦٠مین رۆژی به‌رخۆدانی دیرۆکی و چاره‌نوسساز و شکۆمه‌ندانه‌ی گیراوانی سیاسی کورد وه‌ک ڕۆژی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی به‌نێو ده‌کات.
داخوازی گیراوانی سیاسی کورد 3 خاڵان له خۆوه ده‌گرێت:
١.ئازادی پەروەردە بە زمانی دایکی (زمانی کوردی)
٢.کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان
٣. ئازادی بەرگری کردن لە خۆ بە زمانی کوردی لە دادگایەکانی تورکیە
ئێمەش وەکوو کۆمیتەی پژاک لە وڵاتی ئینگلیس ٦٠مین رۆژ وەکۆ ڕۆژی بەرخۆدان، و پشتگیری لە داواکاریەکانی زیندانیان و گەلی کورد بە گرتنی چالاکی خۆپێشاندان لە شاری مەنچێستێڕ دوپات دەکەینەوە.
له 59 مین رۆژی مانگرتن دا هه‌رچرکه‌یه‌ک که تێپه‌ر ده‌بێت مه‌ترسی گیان له‌ده‌ست دانی گیراوانی سیاسی کورد زیاتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ورۆ ته‌دبیر وه‌رنه‌گیرێت مه‌ترسی ڕودانی کاره‌ساتێکی مرۆڤی له ئارادایه که ده‌توانێت سبه‌ی زۆر دره‌نگ بێت بۆ وڵامدانه‌وه.
بۆیە داوا لە هەر ئینسانێکی ئازادیخواز دەکەین بە بەشداری خۆی هەنگاوێک بەرەو پێشەوە هەڵنێتەوە.
Address:
Oxford Road
The University of Manchester
M13 9PN
Date: Saturday, 10/11/2012
From 12:30 to 2:30pm
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم شومارە تەلەفونە بکەن: ٠٧٩٠٢٤٠١١٨٧
بە سپاسەوە کۆمیتەی پژاک لە وڵاتی ئینگلیس
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست