پەیامێك بۆ بەڕێز لیوا حسین منێور كرم سەرۆكى ئەركانى (ه.پ.ك)
Friday, 03/09/2010, 12:00
سەرەتا دەمەوێ لەوەوە دەست پێ بكەم كە چۆن سەرۆكایەتى ئەركان چون دروست بوو لە ساڵى 2003 بە بریار فەرماندەیى گشتى هێزى پێشمەركە دروست بە سەرۆكایەتى (لیوا نەوشیروان فواد مەستى) تاوەكو ئەمساڵ بەردەوام بوو پاشان كە ناوەكەى سەرۆكایەتى ئەركان گۆڕا بۆ فەرماندەیى هێزەكانى پشتیوانى /دووەم لە مانگى 6 ى ئەمساڵدا ئێوە كران بە فەرماندەى ئەم فەرماندەییە با بەینە سەر پەیامەكەم .
ئەوەبوو لە ساڵى ڕابردوو چەندین كەس نان بڕاو كرا لە سەر لیستى گۆڕان و دەركرا پاشان هەندێكان گەڕانەوە سەر كارەكانیان بەڵام هەندێك نان بڕاو نەكرا بەڵام محاسەبە كرا یاخود ڕقى لێگیرا ئەوە بوو من لەگەڵ ئەفسەرى ڕابەر سیاسی كەتیبەكەمان لە سەر هەندێ مناقشە كینى لە من هەڵگرد وتى تۆ گۆڕانیت ئەگەر ڕۆژێكم مابێ لە ژیاندا دەبێت وات نقل بكەم كە خۆتیش نەزانى چۆن نقل كراویت دەى ڕۆژگار هاتوو ڕۆیشت بەڵام من نەمزانى ئەمە بەردەوام كار لە سەر نقل كردنى من دەكات . ئەوە بوو بە ژمارە نوسراوى (1630) لە 30/8/2010 بە ئیمزاى بەرێزتان بریارى (30) سەربازتان دەركرد كە هەریەكە سەربازى جێگایەكە یاخود یەكەیەكە لەم سەربازانەى بۆ جێگایەك بێ ئەوەى ئەم سەربازانە ئاگایان لێ بێت یاخود عریڤەیان دابێتە ئامرەكەیان كە داواى نقل بكەن بەڵام دیارە منیش كەسێكم لەم سەربازانە چونكە هیچ موخالەفەیەكى سەربازیم نیە تاوەكو بۆ جێگایەك نقلم بكەن كە نزیكەى 70 كم لە ماڵى خومانەوە دوربیت پاشان لە كۆى كەتیبەیەك تەنها من بوو ؟ ئەگەر ئەمە رَقى ڕابەرى سیاسیەكە نەبێت ئامانجى خوى بەكار هێنا بەرامبەرم زۆر بە داخەوە بێ ئەوەى بەڕێزتان لەم (30) سەربازە بكۆڵنەوە یەكسەر ئیمزاى نقلیان بۆ دەكەیت خۆ بەڕێزتان ماوەیەك پێش ئێستا سەردانى یەكەكانت كرد وتت دەبێت گۆڕانكارى تەواوەتى بكەم لە شێوازى سەربزایدا بەڵام بە پێچەوانەوە بوو هیوادارم لە گەڵ 2 جێگرەكەى خۆتا كۆبونەوەیەك بكەیت بزانە ئایا هۆكارى ئەم 30 سەربازە هۆى چیە كە دەبیت نقل بكرین دلنیات دەكەمەوە هەر یەكە لەم 30 سەربازە بە لایەنى كەم 25 ى تۆمەتبار كراون كە سەر بە لیستى گۆڕانن ئەگەر نا تەنها بۆ لە كۆى 30 سەرباز هەریەكە لە یەكەیەكە لەوانەیە بلێن ئەمانە دسپلینى سەربازیان باش نیە بۆیە نقل كراون نەخێر دلنیات دەكەمەوە كە وا نیە چونكە بەڵگەم لایە كە ئەفسەر هەیە لە یەكەكەندا نەك دسپلینى نیە بەڵگۆ گەندەڵە ئەوە هەر باسى فەرماندەى یەكەكە هەر ناكەین لە گەندەلیدا دلنیابە ئەگەر بزانەم لێكۆڵینەوە ناكەن لە سەر ئەم 30 سەربازە دڵنیابە لە ماوەیەكى زۆر نزیكدا گەندڵى فەرماندەى یەگەكەمت بۆ بڵادەكەمەوە بە بەڵگەوە كە چۆن پارەى تەڕەو نەسریە دزینى ڕۆژنە بۆتى بڵاو دەكەمەوە چۆن گەندڵیەك كە خۆتانیش تێدا بەشدارن لەوەى كە كاتێك دەگەڕاى بە سەر یەكەكاندا بۆ ئەوەى كە بزانى لە چۆنیەتى كارى ڕۆژانەى سەربازو ئەفسەرو فەرماندە بەڵام بە 2 ڕۆژ پێش هاتنى بەڕێزتان بۆ ئەو یەكە بە ملیونان دینار دەدرا بە (گۆشت و میوە انواع خواردن) دەركڕا بۆ ئەوەى كاتێك كە بەڕێزتان لە نان خواردنى نیوەڕۆدا شهادەى ئەوە بدەیت كە یەكەكى باشە بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە لە دەمى سەربازەكانى یەكەكە دەرئەهێنرا پاشان بۆ ئیوە ئامادە دەكرا باوەربكە یەكەكەى من مانگى جاریكیش گۆشتى نا ئەخوارد سەربازەكان یاخود میوە . نازانم چون باوەڕ بە ئەو ڕابەڕ سیاسی و ئەفسەرى زانیارى دەكەیت كە لە كاتێكدا كە هێچیان نە بڕوانامە و ئاستى هۆشیاریان نیە ئەى بۆ ناپرسی لە 2 جێگرەكەت كە كاتێك پێش كونكرەى یەكێتى هەڵبژاردن كرا بۆ كونكرە لە ناو سەرۆكایەتى ئەركاندا ئەوە هەموو ڕابەر سیاسی و ئەفسەرى زانیارى خۆیان كاندید كرد لە كۆى سەرۆكایەتى ئەركاندا تەنها 2 رابەر سیاسی دەرچوو ئەوانى تر نیوەى دەنگى یەكەكانى خۆیان بە دەست هێنا نەوەك یەكەیەكى تریش دیار ئەم كەسانە لە ناو سەربازەكامدا خۆشەویست نین بۆیە دەنگ ناهێنن ئەى چون ئێوە باوەر بە ڕاپۆرتى دەكەن . هیوادارم لیپَكۆڵینەوە بكەن لە سەر ئەم نقل كردنمان دلنیام لە بەرێزتان كەسی شیاون بۆیە داواتان لێ دەكەم كە گۆڕانكاریەك بكەن لە ناو ڕابەر سیاسی ئەفسەرى زانیارى دڵنیابە لە ماوەیەكى نزیكدا زۆر گەندلی تر هەیە دەبیت بڵاویان بكەمەوە بۆ ئەوەى باش دەروپشتى خۆت بناسی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست