لەپەرلەمان چ باسە؟
Sunday, 13/03/2011, 12:00
پەرلەمان كەناوەندی بڕیادان وشوێنی كۆبونەوەی سەرجەم ئەولایەنەجیاوازانەیە كە نوێنەرایەتی هەمو چین وتویژەكانی كۆمەڵگەدەكەن ،هەروڵاتێك بەسیستەمێكی دیموكراتی بەرێوە ببرێت گرفتەكانی خەڵك لەناو هۆڵی پەرلەماندا دەخاتەبەرباس و چارەسەری بۆ پەیدا دەكات ،واتا ئەوشەڕەی شەقام لەئەنجامی ناكۆكیەكاندائەگەر بەرپای بكات نوێنەرانی هەڵبژێردراوی گەل رێگری لێدەكەن ودەبن بەبەربەست ،بەلام كاتێك هۆڵی پەرلەمان بایەخ وگرنگی خوێ لەدەست دا وبو بەشوێنی گاڵتەجاڕی وگوێ نەگرتن لەیەكترو لێدان وهەڕەشەكرد لە پەرلەمانتار وتوانج وپلاروەشاندن لەلایەنی دیكە ،نەك كێشەكان چارەسەرناكات بەڵكو زۆر دژوارتری دەكات وهیچ هیوایەك ناهێڵێت لای هاوڵاتیان، بێگومان لە پەرلەماندا نوێنەری دەسەڵات ونوێنەری ئۆپوزسیۆن پێكەوە دەبێت گفتوگۆ لە سەر هەمو ئەو مژارانە بكەن كەناكۆكی لەسەرهەیە ،كاتێكیش دیالوگ بایەخی نەما ئیدی پەرلەمانیش نابێت بەجێگەی هیوا بۆ هیچ كەس ،پێموایە پەرلەمانی كوردستان گەیشتووە بە ئاستێك كە بەتەواوی خەڵكی دڵسۆزی ئەم وڵاتە ی نا ئومێدكردووە،روداوەكانی ئەوچەند رۆژەی پێشو بەئاشكرا ئەوەی دەرخست كە هێزی یەك حزبی دەسەڵاتدار زاڵە بەسەرپەرلەماندا كەچۆنی بوێت وچی لە بەرژەوەندیدابێت ئەوەدەكات، تەنانەت لەشكاندنی هاوپەیمانەكەی خۆیشیدا لەبەرچاوی هەمودنیا دەس ناپارێزێت،ئەجۆرە مامەڵە كردنە لەم بارودۆخەهەستیارەدارەوشەكە بەئاقارێكی ترسناكداپەلكێش دەكات ،لەسەرەتای رووداوەكاندا ئەگەرچی هەندێ كەس پشتگیریان لەهەڵوەشانەوەی حكومەت وپەرلەمان دەكرد ،من پێم وا بو ئەوەرێگە چارەنیە لایەنی كەم پێویستە پەرلەمان بۆ گفتوگۆو دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بەردەوامی بەكۆبونەوەكانی خۆی بدات و رێگەبگرێت لەهەر روداوێكی نەخوازراو ،بەداخەوە ئێستا گەیشتم بەوباوەڕەی مانەوەی ئەم پەرلەمانە هیچ گرنگییەكی نیە،لەراستیدا پەرلەمانتارەكانی ئۆپوزسیون ئەگەرنوێنەری خەڵكی نارازین ئەوە دەبێت لەگەڵ داواكاری ئەوكەسانەدابن گەدەنگیان پێداون وئێستاداوای چاكسازی وژیانی باشترو بەرهەمی دەنگەكەیان دەكەن،بۆمانگێك دەچێت خەڵكی نارازی لەسەرشەقامەكانە و هیچ وڵامێك نەدراوەتەوە ،نوێنەری ئەوخەڵكەناڕازییەش نەیانتوانیوە بەشێوەیەكی یاسایی خواستەكانیان بۆفەراهەم بكەن ،بۆیە كاتی ئەوەهاتووە بگەرێنەوە ناو ئەوخەڵكەی دەنگی پێداوەن بۆئەوەی فشاری شەقام زیاتربێت ودەسەڵاتیش ئەوخەڵكە بەبێ پشتو پەنا نەبینێت،ئەگەر هیچ كەلێنێك نەكەویتە ناودامودەزگافەرمیەكانەوە كەواتە لەروی یاسایەوە گرفتێك لەحكومەت وپەرلەماندا نییە ،بەڵام بەگەرانەوەی پەرلەمانتارەكانی دەرەوەی دەسەڵات بۆناوخەڵكی نارازی ئەوكەلێنە دروست دەبێت كەدەرفەتی گوێ پێنەدان وبێدەنگی دەسەڵات كۆتایی پێدێت ،خۆئەگەر پەرلەمانتارەكانی یەكیتی نیشتمانی كوردستانیش خۆیان بەنوێنەری لایەنگرانی یەكێتی بزانن دەبێت ئەوانیش هەڵوێستی خۆیان ئاشكرابكەن ،چونكە ئەوقسەیەی سەرۆكی پەرلەمان كردی لەكاتی ژماردنی ئەودەنگانەی كەمتمانەیان دایەوە بەسەرۆكی حكومەت ئەوپەری سوكایەتی بوو بەحزبەكەیان،سەرۆكی پەرلەمان كاتێ بەتوانجەوە دەڵێت شەست و حەوت دەنگ بوخەریك بو ببێت بەشەست وشەش !! هەڵدانەوەی فایلێكە شتی زۆر سەرنج راكێش لەخۆ دەگرێت لەم كاتەدا، لەوەش سەیرتر ئەوە بوجگە لەوەی زیاتر لەبیست كادری ئەساسی یەكێتی و ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی و جێگری سكرتێری گشتی ئامادە بون یەك وشەیان نەدركاند ! لەكاتێكدا دەیان توانی وڵامی وەك خۆی بدەنەوە چونكە دەربڕینی ئەو وشەیە بێ مەبەست نەبولەبێ ئاگایشەوە نەبو ،پەرلەمانێك بگات بەئەوئاستە تا زوتر لەبەریەك هەڵوەشێتەوە درەنگە ،لە لایە سوكایەتی بەهەستی بەشێك لەهاوڵاتیانی ئەم هەرێمەبكرێت لەلایەك نوێنەری خەڵك هێرشبكرێتەسەری وبرینداربكرێت ،سەرەڕای ئەوانەش كەس گوێ بەداواكاریەكانی خەڵك نەدات ئیدی كام پەرلەمان وكام نوێنەرایەتی ،كاتی ئەوە هاتووە نەك ئۆپوزسیون بەڵكو یەكێتیش بكشێتەوە لەپەرلەمان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست