کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازێک لەحاجى کاروان پاڵێوراوى لیستى یەکگرتوو لەکەرکوک بۆ کوردەکانى دانیشتووى هەندەران ...

Monday, 01/03/2010, 12:00


بەبۆنەى نزیک بوونەوەى وادەى هەڵبژاردنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، کەوابڕیارە رۆژى 7-3-2010 لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانى عێراق بەڕێوەبچێت، مامۆستا حاجى کاروان پاڵێوراوى ژمارە 2 ى لیستى 315 ى یەکگرتوو لەکەرکوک پەیامێکى ئاڕاستەى کەرکوکیەکانى دانیشتووى وڵاتانى رۆژاوا کرد کە ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتى :

بەناوى خوداى گەورە و میهرەبانەوە.. ئەى پەنابەرە کەرکوکیە خۆشەویستەکانى وڵاتانى ئەوروپا، سەلامى خواى گەورەتان لێبێت .. براى بچووک و خزمەتکارى ئێوە وەکو هەست کردن بەبەرپرسیارێتى بەرامبەر بەخودا و ئێوەى هاوڵاتى خۆى پاڵاوتووە و گەرەکمە لەرێگەى ئەو هەڵبژاردنەوە دەستکەوتەکانى ئێوەى هاوڵاتى و شارە بێنازەکەم بپارێزم و هەرچى نەبێت وابکەم ئاوڕێک لەخەم و ناسۆرى و زەحمەتیەکانى نیشتمانەکەم بدەمەوە و پێداگرى لەداوا و هەق و مافەکانى بکەم ... بۆئەوەى بەشى ئێوە لەعێراقى داهاتوو و لەدەستوورى هەمیشەییدا پارێزراو بێت و چیتر بەدەستى کەسانى خۆسەپێنەر داگیرنەکرێت و خێر وبێر و سامانى شارەکەشم لەئاستێکى بەرز و پێویست دابێت، تێدەکۆشم بۆ خزمەت کردنى ئێوەى گەنج و سڕینەوەى فرمێسکى دایکانى جگەر سووتاو و خەمخواردن لەئاهو ناڵەى منداڵانى بێباوک ..
بۆیە داواکارم لەئێوەى بەڕێز ... بەوپەڕى دڵسۆزى و هەستکردن بەمەسئولیەتەوە بەشدارى لەپڕۆسەى دەنگدان بکەن و دەنگ و متمانەى خۆتان بەپاڵێوراوتان ببەخشن تاوەکو هەرچى نەبێت ببم بەخزمەتکارى ئێوەى پەناهەندە و مافخوراو لەنیشتمان و شارە بێنازەکەى کەرکوک ..

بەوئومێدەى متمانەى خۆتان ببەخشن بەمن تاوەکو ببم بەنوێنەرێکى راستەقینەى ئێوە لەئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ..

دڵسۆزتان حاجى کاروان
پاڵێوراوى ژمارە 2 ى لیستى 315 ى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان
لەشارى کەرکوک
28-2-2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە