کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەستا حەسەن: مافیاو گەندەڵەكانى خستەسەرئاو بۆیە لایئەبەن.

Thursday, 24/11/2011, 12:00


لەسیسیتەمى حوكمڕانى كوردیدا ئەوەندە دزو جەردەو مافیا بەرهەمهێنراون،زۆر دەگمەنە ڕاستییەك بسەلمێنیت لەسایەى سیاسیە درۆزنەكانى كوردستاندا.بەڵام لەقەزیەى دەنگۆى لابردنى "وەستاحەسەن" ى ئاسایشدا بەڕوونى هۆكارو هەقیقەتەكان دیارن.بە پێوەرى ئەوەى یەكێتى ئەمڕۆ مافیا ئەیبات بەڕێوە.ئێمە ئەڵێین مافیا یەكێتییەكان خۆیان و "عارف قوربانى" ئەڵێت: دەمێكە ئەمانە كارى مافیاییان ڕەتداوە و تێپەڕاندووە.ڕۆژنامەى ئاوێنە سێ كەسى دیاریكردووە بە ناڕاستەوخۆ ئەڵێ ئەمانە مافیاكانى ناو یەكێتین ئەوانیش : حاكم قادر و خولە سەنگاوى و عومەر فوتاحە.بەڵام "مەلا بەختیار"ى بیر چووە.ئێمە با واز لە " وەستا حەسەن" بهێنین،ڕاستە ئەو تەنها " عەمیدێكە" لەبەردەم مەكتەبى سیاسیەكدا كە هەریەكەیان چەندین كۆمپانیاى زەبەلاحیان هەیە و شەڕى بەرژەوەندییەكانى خۆیان ئەكەن.دواجار ڕاستە وەستاحەسەن پریشكى بەر ئەكەوێت لە بەرئەوەى لە دەسەڵاتدایەو لەوان زۆر بەخوارترو بێ ئەزمونترە.بێ ئەزموونە لەوەى كە ناسازە لەگەڵ ئەو حاكم قادرەى كەوەك ڕێوى وایە..باوەڕناكەم فعلێكى خراپ و نایاسایی هەبێت ئەم (حاكمە) نە یكردبێت.تۆسەیركەن هەموو كەتنەگەورەكان و دزییەكان ئەكات..هەرچى كەمتەرخەمى و لەشفرۆشبازى هەیە لەكوردستاندا ئەم حاكمە وەك كەسى یەكەمى ئاسایش لێی مەسئولە.هەرچى تلیاك دزین و نەمانى ئاسایش هەیە تا ئەگاتە ئەو كۆمپانیاى قەمسەڵانەى كە بۆئاسایش دێن ئەم "حاكم نا قادرە" لێی مەسئولە..هەرچى تێهەڵدان و كارى شەبیحى هەیە ئەم كردوونى.هەرچى زەوى دزینە ئەم كردویەتى.بەڵام زانایە لەوەى هەمووى بخاتە ملى وەستاحەسەن و شەڕێك بۆخۆى بدۆزێتەوە و خۆى پێوە سەرقاڵ بكات.
هیچ ناڵێم بۆ " مەحمودسەنگاوى" ئەوە نەبێت:خەڵكى كوردستان چەند مانگێك پێش ئێستا بینیان كە ئەم زاتە سەدان هەزار دۆلارى ئەمریكى تەزویر كردووە و لە ئۆتۆمبیلەكەى دا گیرا.ئەیویست ڕەوانەى ئێرانى بكات.هەرئەمە بۆ خولە سەنگاوى بەسە كە پێی بلێن هەرچییەك كە لەسەرووى دزى و خیانەت و مافیاییەوە بێت.
ئاخر.چۆن یەكێتى و كۆیلەكان دڵتان ناتەقێت "عومەر فەتاح" لەمەكتەبى سیاسیدایە.لەوەتەى ئەم پیاوەو براكانى بوون بەیەكێتى تەنها كارى ئیدارى لەناو یەكێتیدا ئەكەن.ئەمان خەبیرن و لاى پارەكە ئەگرن."عەلى فەتاحى" براى ورگى دڕاوە ئەوەندە پارەى یەكێتى و میللەتى دزیوە لەكۆمپانیاى نۆكان.خۆشى ئەم "عومەر فەتاح"ە تەنها دزینى (18) ملیۆن دۆلار بەئاشكرا بەسە كە هەرچییەكى پێئەڵێن بڵێن.بڕیارمداوە لەسەر "مەلابەختیار " هیچ نەڵێم چونكە زیادەیەو هەموو خەڵك ئەزانن لەوەتەى هەیە درۆ ئەكات.لەوەتەى هەیە خوێن ئەڕێژێت.
دواجار ئاشكرایە:"مەحمود سەنگاوى " لەبەرئەوەى "وەستاحەسەن" ئاسایشى نەخستۆتە خزمەتیەوە بۆ لێدانى خالیدى خولەسوور و شەڕى كۆڵانەكانى بۆنەكردووە لەسلێمانیدا.وە تەنانەت ئاسایش نەبووایە پاسەوانى خولە سەنگاوى كە خالیدى جاش تەنگى بە مەحمود سەنگاوى هەڵچنیبوو كردبویە چنگێك.لە قەزیەى "ئاسۆس هەردى" دا بە ئاشكرا دیارە " وەستا حەسەن" ئیجابیاتى هەبووە دەرهەق بە "ئاسۆس" وە "عومەر مورتاح" وتبوى: ئەو نەبووایە سەد ساڵى تر من كەشف نەئەبووم..من هەزارى وام تۆپاندووە ئەو كات لەزانیارى بووم.
لەمەسەلەى "حاكم قادر" ى شەرواڵ پیسوو دەمانچەدزو تلیك خۆرو...هتد.دا "وەستاحەسەن" لەسەرەتاوە خۆى كردووە بەگژ ئەمدا.دزییەكانى گەیاندۆتە جەریدەو سەرەوە.وەسنورى بۆ داناوە.هەڵبەت "وەستاحەسەنیش" كەمى نەكردووە بۆخۆى بەڵام لەچاو ئەو نامەردانەدا "وەستاحەسەن" شەریفترین پیاوى سیاسی و بە هەڵوێسترینە لەمێژووى یەكێتیدا.سەرەنجام لائەبرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە