نەخۆشی وەسوەسەی مەزنایەتی وسەرۆکایەتی لە بنەماڵەی بارزانی
Monday, 09/07/2012, 12:00
خوا خێری رۆشنبیرانی سلێمانی نەنوسێ لە کاتی خۆیدا کە ئەو پیاوەی بە هۆی کێشەی عەشیرەتی گەیشتە سلێمانی، کەچی ڕۆشنبیرانی ئەو شارە ئەو پیاوە جاهیل ونەخوێندەوارەیان هێندە پفدا تا ئەو رادەیەی خۆی لێ بگۆڕێت وبیکەنە سەرکردەیەکی نەتەوایەتی.
ئەو پیاوە کەللە پوت وبێ ڕەوشتەی کە سەرزمان وبن زمانی تەنها جوێن دان بوو بە لێشاو وشەی ناشایستەو وا لە دەمی دەر دەچوو کە تەنها لە لۆتی ولاتەکان دەوەشایەوە نەک لە کەسێک خۆی بە سەرۆکی نەتەوەیەك بزانێت.
یاخوا نەزان ونەخوێندەوار دەستی بە دەسەڵات نەگات، چونکە ئەگەر سەرۆکی گوندێک بێت گوندێك تێک دەدات، ئەگەر هی کۆڵانێك بێت کۆڵانێک تێک دەدات، ئەگەر کرا بە سەرۆکی میللەتێک بێگومان میللەتێك تێک دەدات، وەک سەدام حسێن کاتی خۆی ناوچەیەکی بەغدادی هەراسان کردبوو کە تەنها لۆتیەک بوو، کە کرایە سەرۆک وڵاتێک بەڵکو چەندین وڵاتی هەراسان کرد.
ئەو پیاوە عەشیرەتیە ڕەوشتی هێندە نزم بوو بە زۆربەی میللەتی کوردی دەگوت: سۆرانی یا سۆرای قوندەر!! ئەو پیاوە کاتی خۆی وامان دەزانی فریشتە بوو لە پاکی دەست ودامێنی بەڵام نە دەمی پاک بوو نە دەستی ونە دامێنی، دەمپیسیەکەی ئاشکرایە بۆ هەموو لایەک پێویست بەباسکردنی ناکات. دەست پیسیەکەشی لە نمونەی ئەو منداڵ ووەچە دزوجەردانە دەردەکەوێت لە سەروی هەمویانەوە سەرۆکی دزەکانی هەرێم مەسعود وئینجا نێچیری دزە مۆدرن ومەسروری دڵ پڕ لە کینە وبوغز وهەموو دزە سەرسۆرەکانی تر. ماقوڵ نییە کەسێک خۆی دەستی پاك بێت هەموو کوڕ ونەوەکانی دز وجەردە بن وکلیش لە چاوان بدزن، دزیەکانی ئەو بنەماڵەیە هێندە پەرەی سەندوە هیچ میللەتێکی خاوەن شەرەف وکەرامەت پێی قبوڵ ناکرێت، مەگەر کورد خاوەنی شەرەف وکەرامەت نەبن دەنا نابێ بەوانیش قبوڵ بکرێت.
سەیر لەوەدایە بنەماڵەی مەلای ئاشبەتاڵ ودەم پیس ودەست پیس هێندە بوغرا بوونە لە خۆیان دوچاری نەخۆشی وەسوەسەی مەزنایەتی Megalomania هاتوون بە هیچ پلەیەک جگە لە سەرۆک قبوڵ ناکەن هەتا سەرۆکایەتی تیاترۆخانەیەکیش بێت، ئەگەر باوک سەرۆکی هەرێم وبرازا سەرۆک وەزیر وکوڕ سەرۆکی دەزگا ناشەرعیەکەی سیخوڕی بێت، ئەوە مانای ئەوەیە هەموو چارەنوسی هەرێم بکەوێتە ژێر دەستی ئەو بنەماڵە دز وچاوچنۆکە. نەفرەت لە یەکێتی وبۆندە ستراتیژیەکەی تاڵان وبڕۆ کردنی بێت کە بەو ئاسانیە بەس ماوە دەرپێشی تەسلیم بەو بنەماڵەیە دەبەنگە بکات.
مەسعودی بستە باڵا باسی دیکتاتۆریەتی مالیکی مان بۆ دەکات. کوا برای مالیکی وکوا کوری مالیکی وکوا برازای، ناڵێم مالیکی باشە بەڵام هەرچەندە خراپ بێت لەو بنەماڵە بێ ڕەوشت وبەهایە چاکترە.
با ئەو بنەمالەیە دواکەوتوە هەر خۆیان دامەزرێنن بە دەستی خۆیان هەموو سەرۆکایەتیە ناشەرعیەکان بۆ خۆیان ڕیز کەن بەڵام دەبێت چاک بزانن نە لە موبارەک بە هێزترن ونە لە علی عەبدەڵڵا ساڵح ونە لە بەشاری حافز ئەسەد، هێندە دزو جەردەیی وتاوانیان کرد تا ئەو ڕادەیەی ئەوەی کەمێک باوکی دەست وداوێن ودەم پیسیشیانی خۆش دەویست ئێستا ژیوان بۆتەوە، هەر مەرسوم دەرکەن وسەرسۆرەکانتان بکەنە سەرۆک ئەو رۆژەی لێتان قەوما خۆتان وپایەکانتان دەکەونە بەر نەفرەت وتفی گەل وتاریخ.
بودابێست
٩-٧-١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست