کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ مافیاكانی ناو شاره‌وانی سلێمانی .

Sunday, 20/06/2010, 12:00


من پارێزه‌رم و داش نه‌مه‌زراوم و كاری سه‌ربه‌خۆش ده‌كه‌م و بۆ ماوه‌ی (6) ساڵه‌ كاری ناو شاره‌وانی و تاپۆش ئه‌كه‌م. به‌ڵام بڕیارم داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه‌ یه‌ك به‌یه‌ك په‌نجه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و باندانه‌ و بۆ خه‌ڵكیشی رون بكه‌مه‌وه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌شم لایه‌ له‌سه‌ر ئه‌ندازیار و ده‌ڵاڵه‌كانی شاره‌وانی . له‌سه‌ر جزیشم بۆتان. كێش دێته‌ جواب درگا كراوه‌یه‌ تا وه‌ك ته‌رزه‌ بیكوتم و ژێر به‌ڕه‌كه‌شی بۆ هه‌ڵ ته‌كێنم بۆ شاری سلێمانی. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخه‌مه‌ ڕو ته‌نیا مه‌شتێكه‌ له‌ خه‌رمانی گه‌نده‌ڵستان و دزه‌كانتان. خۆم وه‌ك پارێزه‌رێ چه‌ندین نه‌خشه‌شم له‌لا كردون له‌ نوسینگه‌كان و باشیش ده‌زانم كێ له‌گه‌ڵ چی ده‌ڵاڵێكه‌ و چی ده‌كا له‌ناو شاره‌وانی. لێره‌دا باسی ئه‌و باندانه‌ ده‌كه‌م كه‌ نوسینگه‌یان هه‌یه‌و شاره‌وانیشیان كردۆته‌ نوسینگه‌ بۆ خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ڵاڵه‌كان.

سه‌ره‌تا.....

ئه‌وه‌ی تا نه‌چێته‌ ناو شاره‌وانی نازانێ چی خه‌رمانێكی ڕۆتین و ڕیشوه‌ت خۆری و به‌رتیل خۆری و كاسه‌ لێسی و مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و نه‌خشه‌ كردنێكه‌ له‌ شاره‌وانی (واته‌ هه‌ر سێ شاره‌وانیه‌كه‌). توشی هیستریا ئه‌بی . گه‌رمه‌ی سه‌وای پۆخڵاواتیه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ گه‌رمه‌ هه‌ر وه‌كو مه‌یدانی حه‌یوانه‌كه‌ی لێ هاتوه‌. جمه‌ی ده‌ڵاڵه‌كان له‌ شاره‌وانی بۆته‌ نوسینه‌گه‌ی به‌یانیانیان له‌ناو ساڵۆنه‌كان و به‌رده‌م ژوره‌كان. هه‌ر كارێ نه‌ڕوات ئه‌وان ده‌یبه‌نه‌ ژوره‌وه‌ و ئیمزاو مۆره‌كه‌شی بۆ ئه‌كه‌ن. ئێواره‌ش له‌نوسینگه‌ی ئه‌ندازیاره‌كان تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی ڕیشوه‌ته‌كه‌ ئه‌كه‌ن. عافیه‌ت تان بێ. ڕۆژانه‌ هه‌روه‌ك دۆلاره‌كه‌ ئه‌م بازاڕه‌ جمه‌ی دێ له‌ هه‌ر سێ شاره‌وانیه‌كه‌ی سلێمانی. شاره‌وانی ڕۆژهه‌ڵات كه‌ پله‌ی یه‌كه‌می هێناوه‌ و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پله‌ی دوه‌م- ده‌ڵاڵه‌كان له‌م شاره‌وانیه‌ ده‌ڵێ قۆنته‌راتیان كردوه‌ بۆ خۆیان - و شاره‌وانی ڕۆژئاواش پله‌ی سێ هه‌م. هه‌ر ده‌ڵێ ی ده‌ڵاڵه‌كان شاره‌وانی به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن.

شاره‌وانی بۆته‌ نوسینگه‌ بۆ ده‌ڵاڵ و ئه‌ندازیاره‌كان تا مه‌رامه‌ پیسه‌كانی خۆیانی تیا به‌دی بهێنن. ئه‌مانه‌ بونه‌ت باندێكی قه‌ڵه‌و بێ یه‌كتری كار ناكه‌ن و له‌ هه‌ر سێ شاره‌وانیه‌كه‌ ئه‌م باندانه‌ هه‌یه‌. هاوڵاتیان و سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی و پارێزگار و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌ خه‌وتوكه‌ی شاری سلێمانی.... ببینن له‌ناو شاره‌وانی چۆن گومرگی ڕیشوه‌ت دانراوه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داری ئه‌م شاره‌. بزانن ئه‌ندازیاره‌كان و ده‌ڵاڵه‌كان به‌ناوی چه‌ندین مه‌رامی گڵاوی خۆیان چۆن چۆك به‌خه‌ڵكی داده‌ده‌ن ((له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندازیاره‌كه‌ كاری هاوڵاتیه‌كه‌ ده‌ترشێنێ. چونكه‌ خۆی نوسینگه‌ی هه‌یه‌. دواتریش له‌ژێره‌وه‌ ده‌ڵاڵێك ده‌نێرێ بۆ لای و ئه‌ویش ناچار ئه‌بێ بیداتێ تا كاره‌كه‌ی بڕوا پاشان ئه‌ویش نه‌خشه‌كه‌ لای ئه‌ندازیاره‌كه‌ ئه‌كا بۆی- له‌هه‌ر سێ ئیجازاته‌كه‌ی شاره‌وانی ئه‌و تێكه‌و لێكه‌ هه‌یه‌)) ئه‌مه‌ ته‌نها فێڵێكیانه‌ و یه‌كێكه‌ له‌هه‌ره‌ ڕێگا باوه‌كانی ئه‌م مافیانه‌ نه‌خشه‌ كردنه‌. ده‌ڵاڵه‌كان مشته‌ری چه‌وریان بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌ و ئه‌ندازیاره‌كانیش ده‌ی لێسنه‌وه‌. سه‌یره‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ی به‌ئاگا دێی. بۆ به‌ ئاگا نایه‌ن بۆ لێ پێچی نه‌وه‌ له‌م مافیانه‌ ناكه‌ن كه‌ له‌ناو شاره‌وانی كاسه‌ لێسی ده‌كه‌ن. ئه‌ندازیاره‌كان له‌ژوره‌ تاكه‌كانی خۆیان و له‌كاتی ده‌وامی ڕه‌سمی له‌گه‌ڵ ده‌ڵاڵه‌كانی به‌رده‌م درگاكان خه‌ریكی سه‌رانه‌ وه‌رگرتنن له‌ خه‌ڵكی.. هه‌ر كه‌س نه‌خشه‌ لای ئه‌ندازیار و ده‌ڵاڵه‌كه‌ی ئه‌و شاره‌وانیه‌ بكا كاری باش ده‌ڕوا. زۆر به‌شیان ڕه‌قه‌می قیاسی نه‌خشه‌ سواریان شكاندوه‌ له‌ نه‌خشه‌ كردندا به‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ش لامه‌. له‌هه‌ر سێ شاره‌وانیه‌كه‌ ناوی ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌م لایه‌ كه‌ چی ئه‌كه‌ن له‌ناو شاره‌وانی چۆن كارێ هی خۆیان بێ وه‌ستانی بۆ نی یه‌ له‌لای ئه‌ندازیاره‌ كه‌ی شاره‌وانی بگره‌ (كه‌شفی فه‌وری و تایبه‌تی بۆ ئه‌كه‌ن). له‌ شاره‌وانی (ئه‌ندازیاره‌كان فێر بون له‌باتی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران ئیمزاو مۆر له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌ی خۆی ئه‌كا له‌كاتی ده‌وامیشدایه‌. بێ مۆر و ئیمزای سه‌ندیكا ئه‌ندازیاران بۆ نه‌خشه‌كانی خۆی). خۆش سه‌رۆكی شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی (ئه‌مه‌ دزی ڕۆژه‌ یان دزی شه‌وه‌). بۆیه‌ شاره‌وانی بۆته‌ لاكێكی بۆگه‌ن و گورگه‌كان ده‌میان تێ ژه‌نیوه‌.



له‌كۆتایدا: له‌ ڕێی ئه‌م سایته‌ به‌ڕێزه‌وه‌ ئه‌م په‌یامه‌م هه‌یه‌.....

داوا ده‌كه‌م له‌ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و سه‌رۆكی شاره‌وانی و سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان و وه‌زیری شاره‌وانی و ده‌زگای ئاسایش و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانی شاری سلێمانی و دارای و سه‌رجه‌م پارێزه‌ران و ڕێكخراوه‌كانی سلێمانی و.....هه‌تاد. با به‌هه‌مو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و مافیاو بوده‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌تایبه‌تی له‌ شاره‌وانی سلێمانی چۆن ده‌ڵاڵ و ئه‌ندازیاره‌كان بونه‌ت باندو مافیا به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاری سلێمانی و له‌ ده‌زگاكانا هاوڵاتی ناچار ئه‌كه‌ن به‌ كاری ڕیشوه‌ت و به‌رتیل و پۆخڵاوات..هه‌تاد.پێویسته‌:

*ئه‌و باندانه‌ دور بخرێنه‌وه‌ له‌و ده‌ستگایه‌ و زۆر به‌زوی به‌ر له‌و ڕێگه‌یه‌ بگیرێ و چاره‌سه‌ری بۆ بكرێ.

* هه‌ر ئه‌ندازیارێك نوسینگه‌ی هه‌یه‌ و له‌ شاره‌وانیه‌ پێویسته‌ له‌ لیژنه‌ چه‌وره‌كانی دوربخرێته‌وه‌. تاله‌و رێگه‌یه‌وه‌ ڕیشوه‌ت و كاسه‌ لێسی خۆی نه‌كا.

* هه‌ر ئه‌ندازیارێك له‌ شاره‌وانی و له‌به‌ر نه‌خشه‌ كه‌ی خۆی ئیمزاو مۆر ئه‌كا و سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران زه‌ربی سفر ئه‌كا. پێویسته‌ مافی ئه‌ندامی لێ بسه‌نرێته‌وه‌و بدرێته‌ دادگاش..

تێبینی/ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناوی ئه‌و ئه‌ندازیار و ده‌ڵاڵه‌نه‌م لایه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌كه‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە