کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌لا حیکمه‌ت و بۆنی خوێن

Tuesday, 28/04/2009, 12:00


تاکو ئێستا که‌سمان نازانین که‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ بڕیاری به‌ده‌سته‌ و ئه‌ویش له‌وه‌ ده‌چی تیا مابێت نه‌یه‌وێت بڕیار بدات ،که‌چی له‌مێدیایی حیزبه‌کانه‌وه‌ بۆنی باروت دێت ئێمه‌ هیچ شتێک له‌شه‌ڕه‌کانی خۆ کوژێوه‌ فێر نه‌بووین ،هه‌ر دوێنێ بوو دوای ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ ڕژاوه‌ دوای ئه‌و هه‌موو تراژیدیایه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هات ،دوای ئه‌و هه‌موو قوربانی ‌و وونبون ودیل کوشتن و شه‌ڕه‌ جوێنه‌ی که‌ له‌فه‌ر هه‌نگی هیچ گه‌لێکدا ده‌ستت ناکه‌وێت و نایدۆزیته‌وه‌ ، ئه‌وه‌تانێ ئه‌مڕۆ چه‌ند که‌سێکی قێزه‌ون و ڕابردوو پۆخڵ ده‌یانه‌وێت دیسان ئاشی داماویان بخه‌نه‌وه‌ گه‌ڕ ،ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ سانای ئایدۆلۆژیا وه‌ک ده‌رپێ ی به‌ریان ده‌گۆڕن . هاتون بۆ په‌یدا کردنی زیاتری سامان و ده‌سکه‌وتی فره‌تر دور له‌هه‌موو عورف و عاده‌تێک ده‌ستیان کردوه‌ به‌ڕشانه‌وه‌ و سه‌نگه‌ر گرتن .له‌هاوڕێانی دوێنێ ی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی تۆسقاڵێک گوێ به‌ ئابڕویان بده‌ن ،تانه‌و ته‌شه‌رو  درۆی واهه‌ڵده‌به‌ستن که ته‌نها له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌و کۆیلانه‌دا بونی هه‌یه‌ ،لایان وایه‌ ئه‌وانه‌ ده‌کارن به‌م باسه‌ بێ تامانه‌ ئابڕوی تکاویان فێنک بکه‌نه‌وه‌ ،ئه‌مانه‌ کۆیله‌ن ئه‌مانه‌ هه‌ڵگری باوه‌ڕێک نین که‌مرۆڤ بکارێت متمانه‌یان پێ بکات ئاپۆ جوان ده‌ڵێت (کۆیله‌کان ته‌نها ده‌توانن ببن به‌سێبه‌ر) ئێوه‌ ده‌تانه‌وێ چی بکه‌ین ؟ دیسانه‌وه‌ سه‌نگه‌ر لێده‌ین ؟ جارێ منداڵانی شه‌ڕی ناوخۆ چاوه‌ڕوانی چاره‌نوسی باوکیانن ژنان چاوه‌ڕوانی هاوسه‌ره‌کانیان و دایکانیش هی کوڕیان ، شه‌رمه‌ بۆتان ئه‌م هه‌موو درۆیه‌ هه‌ڵده‌به‌ستن ، ئێوه‌ به‌زۆری زۆرداری ده‌مان که‌نه‌ سه‌نگه‌رێکه‌وه‌ که‌ته‌نها هه‌ژاران و داماوان تێیدا زه‌ره‌ر مه‌ندن و سلێمانی دیسان خوێن له‌به‌ری ده‌ڕوات ،ئێوه‌ هێنده‌ داماو ترسنۆکن خۆتان بیر چۆته‌وه ده‌تانه‌وێ لاپه‌ڕه‌ ژه‌نگ گرتۆکان هه‌ڵده‌نه‌وه‌ که‌ئێوه‌ی به‌زیو داوای که‌مپوتتان ده‌کرد وناو تان ده‌نا (عیعتساب غه‌زا) ئێوه‌ له‌و خه‌ڵکانه‌ت که‌ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌کانتان بپارێزن ،له‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌یه‌ سودمه‌نی یه‌که‌من چونکه‌ پاسپۆرتی سپیتان له‌باخه‌ڵدایه‌ بۆ ڕۆژی ڕه‌ش ، ئیوه‌ ده‌تانه‌وێ باس له‌ڕاستی بکه‌ن بێ منه‌ت بن بیکه‌ن چونکه‌ راستێکان له‌هه‌گبه‌ی ئێمه‌دا هه‌ڵگیراوه‌ و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نی خه‌ڵکی کوردستان باسی ناکه‌ین ده‌نا له‌بنی هه‌مهانه‌که‌ ده‌ده‌ین هه‌مووی به‌فاکته‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ،شه‌رمه‌ بۆ ی ن ک ئێستا سه‌رۆ قادر که‌تائێستا به‌یه‌کێتی ده‌ڵێ جه‌لالی بێته‌ ده‌م ڕاستی یه‌کێتی و قسه‌ی بۆ بکات چونکه‌ ئه‌و هه‌ر ئه‌و سه‌رۆیه‌بوو که‌ جوێنی به‌ هێرۆ ده‌داو قسه‌ی دوا ده‌خست ، جارێ هه‌ر شه‌رمه‌ حیکمه‌ت قسه‌بکات چونکه‌ تۆ ته‌ڕی تفه‌که‌ی هێرۆت پێوه‌ ماوه‌ ومن له‌وێ بووم که‌گیرایته‌وه‌ شه‌وه‌که‌ی ڕاتکرد پیاوی قه‌زم بیرته‌ چۆن ده‌له‌رزیت بیرته‌ مامه‌ت چی پێ ووتی بیرته‌ چی به‌وه‌ستا عه‌بدول ووت که‌پێت بڵێت بیرته‌ چۆن ده‌پارایته‌وه‌  قاره‌مان ،تۆ که‌باسی رابردوو ده‌که‌ی ته‌نها ناوی شه‌رێکم پێ بڵێ تۆش و سه‌رۆ قادری هاوڕێت و ئازاد داماو کامه‌یه‌ ئه‌و قاره‌مانێتیه‌ی ئێوه‌ نوانوتانه‌ ،حیکمه‌ت بیرته‌ له‌فرانکفۆرد چۆن لاڵ بوی ته‌نها تورکی نه‌خشه‌ی کوردستانی دراند داوا له‌کوردستانپۆستی جه‌ربه‌زه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ جارێکی تر و بۆ بیر هێنانه‌وه‌ی جه‌نابت بۆمان دانێنه‌وه‌ پیاوی بچوک ،ئیوه‌ هیچ نه‌بوه‌ ئه‌م هه‌موو درۆو هه‌ره‌شه‌یه‌ ده‌که‌ن جاوه‌ره‌ بدۆڕێن یان مامه‌که‌تان بتلیسێته‌وه‌ چیمان لێ ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر ئازان یه‌ک جار به‌ته‌نها پیاسه‌یه‌کی شه‌قامێک بکه‌ن تۆش و مه‌سعودی خۆفرۆش و سه‌رۆی خاین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌موقه‌ده‌راتی کوردوستان یاری ده‌که‌ن ،باس بزانن میله‌تی کورد بێ خودان نییه‌ ئه‌نجومه‌ن 
هه‌ولێر20090427 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە