کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی جه‌سته‌یه‌ک له‌بوغز

Sunday, 22/11/2009, 12:00


پێویست ناکات په‌رله‌مان ئاگاداری سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بێت (فواد حسێن)

کۆیله‌کان ته‌نها مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ سێبه‌ر بکه‌ن ،فوادی کۆیله‌ ڕوده‌کاته‌ په‌رله‌مان و
پێیان ده‌ڵێ سه‌رۆک بۆ هه‌ر جێ ده‌چی حه‌وجێ ی ئه‌وه‌ نی یه‌ ئێوه‌ و ‌ کورد له‌باشور
بزانێت سه‌رۆک بۆکوێ ده‌چێت . ئه‌م کۆیله‌ ڕه‌سه‌نه‌ نازانم چۆن زات ده‌کات ئه‌م په‌یامه‌ ساخته‌ یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت ؟ ئه‌و چه‌نین ساڵ له‌سه‌ر لوقمه‌ نانی سۆسیال له‌ووڵاتی هۆڵه‌ندابوو ڕۆژێک ڕویدا به‌رپرسێک ووڵات به‌جێ بێڵێت بێ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان و خه‌ڵک و مێدیا ئاگادار نه‌بێت ؟ ئه‌مه‌ ته‌نها له‌و نیشتمانه‌ی ئێمه‌دا حه‌وجێ ی قبوڵ کردنه‌ . سه‌رۆکی بوغزاوی و ته‌زویر بۆ کوێ ده‌چێت ؟ ده‌چی بۆ تورکیا بۆ سوریا بۆ ئێران بۆ به‌غدادی تاوان بۆ ئه‌وروپای به‌رژه‌وه‌ند خواز ،ده‌چێ پاره‌ی دزی و لوقمه‌ نانی ده‌م خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بات بۆ سه‌ر کۆنتۆکه‌ی ،ده‌چێ دانه‌ ڕزیوه‌کانی و سزوشه‌کانی تیمار ده‌کات ،خۆناچێ کێشه‌ی کورد به‌به‌ربه‌ست بێنێت ،ده‌چێ پلانی هاتنی فه‌ڵه‌ستینی جێ به‌جێ ده‌کات که‌مپی مه‌خمور داده‌خات پلانی هێرشی سه‌ر قه‌ندیل مۆرده‌کات ، سه‌رۆکه‌ کۆیله‌که‌ت هه‌موو شت ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ به‌ ده‌سه‌ڵات بات ، په‌رله‌مان چی یه‌ له‌ئاستی ئه‌وی قه‌زما . من ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار بومایه‌ خۆم ده‌کوشت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شم بۆ نه‌کرایه‌ وازم له‌و ساخته‌ کاریه‌ ده‌هێنا ، من ئیتر نه‌ده‌بومه‌ نوێنه‌ری گه‌لێکی داماو که‌هه‌موو فرت وفێلی لێ بکه‌ن . ده‌بێ مه‌سعودی پۆخڵ بۆ زۆر به‌نهێنی کوردستان جێ بهێڵێ خۆ مه‌سعود بۆ ڕه‌بایه‌ گرتن ناچێت ،قابیله‌ گرده‌ پیاو بچێت موسڵ و که‌رکوک ئازاد کات ؟ یاخود بۆ قه‌ندیل بچێت بۆ خۆ په‌روه‌رده‌کردن و فێربونی ڕه‌وشتی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و مه‌ردایه‌تی . مه‌سعود له‌هه‌موو شت گومانی هه‌یه‌ له‌خۆی له‌چوارده‌وری له‌سێبه‌ره‌ کورته‌که‌ی وهتد ، مه‌سعودی خائین زاده‌ ئه‌وه‌ چه‌نده‌مین سه‌ردانێتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات لێ تاکه‌ جارێک غیره‌ت ناکات بچێت بۆ هه‌ولێر موسڵ سلێمانی ئه‌وه‌که‌رکوک و خانه‌قین هه‌ر هیچ ،سه‌ری سور ئه‌ورپا سه‌ری سور ئه‌مه‌ریکاو ئێران . تورکیاش ڕێگه‌ی حه‌مامه‌ مه‌سعودی بوغزاوی و جه‌لالی پۆخڵ و خائین که‌دێشنه‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان غیره‌تی ئه‌وه‌ ناکه‌ن له‌گه‌ڵ کورداندا دانیشن و گوێیان لێ بگرن ئه‌وان به‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌یان هه‌موو شت ده‌که‌ن وه‌کی تر میلله‌ت چاوی ده‌ر ده‌هات .ئه‌م دکتۆره‌ کۆیله‌یه‌ که‌که‌س نازانێ دکتۆری چی یه‌ هی دان یان شتی تر ده‌ڵی له‌ئه‌و روپاش سه‌رۆک ناچی پرس به‌ په‌رله‌مان بکات پاشان بڕوات بۆ جێگه‌یه‌ک ،ئه‌مه‌ درۆیه‌کی شاخداره‌ چونکه‌ سه‌رۆکی ووڵاتان به‌تایبه‌تی ئورپا هه‌موو پلان و سه‌فه‌رێکیان پێشتر له‌مێدکانه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کرێت . چونکم ئه‌وان هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵکن ،. وه‌ک سه‌رۆکه‌که‌ی تۆ هه‌موو شتی قولابی نی یه‌ من وه‌ک که‌سێکی ئه‌م ووڵاته‌ قێزم هاته‌وه‌ که‌ئه‌م هه‌واڵه‌م له‌هاوڵاتیدا خوێنده‌وه‌ .من گومانم نی یه‌ که‌من گه‌له‌که‌م هوشیار نیه‌ی ده‌نا گه‌لێک هوشیار بێت دوای پاڵه‌وانانی ئاشبه‌تاڵ و 31 ئاب و ئه‌و هه‌موو دزی و خیانه‌ته‌ ناکه‌وێت و ئه‌وانیش واناکه‌ن که‌ده‌یکه‌ن. سه‌رۆکی بوغزاوی و خائین لێره‌بێت یان له‌سه‌فه‌ر هیچ له‌مه‌سه‌له‌که‌ ناگۆڕێ چونکم گه‌له‌که‌م ئاستی هوشیاری نی یه‌ تا بکه‌ونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌م هه‌موو ناهه‌مواریه‌ قبوڵ نه‌که‌ن ..
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە