بە بێ شکۆمه‌ندیی، ژیان هیچ نرخێکی نییە!
Wednesday, 08/02/2012, 12:00
شۆڕش: گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تی و بوونیاتنهرانهیه، سوڕانی گه‌وره و بنه‌ڕه‌تییه له ژیانی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا، شۆڕش له فه‌رهه‌نگه‌کانی دنیادا له ناوبردنی ڕژێمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی داڕزیوه و هێنانی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێشکه‌وتنخوازه، که مافی تاک و کۆمه‌ڵ بگه‌ڕێنێته‌وه، شکۆمه‌ندی مرۆڤه‌کان بینا بکاته‌وه . واته له‌ناو بردنی ئه‌و واقیعه داڕزاوه، بهواقیعێکی تری تازه که بتوانێت سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی شیاو به‌کۆمه‌ڵگا بخوڵقێنێت.
له‌م ساته‌دا سوکایه‌تی به‌شکۆمه‌ندی تاکی کورد له‌کوردستاندا به‌شێوه‌یه‌که، که مرۆڤ له‌که‌م جێگای دنیادا هاوشێوه‌ی ده‌بینێت، ئه‌وه‌تانێ هه‌موو ڕۆژێک ئه‌م گه‌له قڕ ده‌که‌ن و شکۆمه‌ندی که‌سه‌کانی تێک ده‌شکێنن، که‌چی لهمێدیاکانتانهوه
فرمێسکیان بۆ ده‌ڕێژن به مۆسیکی غه‌مگینه‌وه بۆیان ده‌لاوێنه‌وه، ئه‌مه پیشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆسیسیۆنیشه.
چه‌ند نموونه‌یه‌کی زیندوو! به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی ده‌ست لهکارکێشراوهی کابینه‌ی شه‌سه‌م خۆی گه‌یانده ده‌ڤه‌ری باڵه‌کایه‌تی و ووتی داواکانتان ڕه‌وایه . ئه‌م که‌سایه‌تییه که‌سێکه درۆزن و له هه‌موو ڕووداوه‌کاندا خۆی وانمایش ده‌کات که که‌سێکی دڵسۆزه، له‌کاتی شه‌هید کردنی سه‌رده‌شدا ووتی، سهراداومان دۆزیوه‌ته وه، کاتێکیش ڕووداوی 17ی شوبات ڕووی دا له ماڵی شه‌هید سورکێو ووتی:
ئەمە به‌ڵایه و ڕووی له‌م ناوچه‌یه کردووه، ووتی:
جه‌لاده‌کانیش هه‌ر کوڕی میلله‌تن، بەدوای ئەم قسانەیدا کۆمه‌ڵێک په‌یمانی دا هیچی نه‌برده‌سه‌ر، له کاتی ڕووداوی زاخۆشدا که ده‌بوو قسه‌یه‌ک بکات، ووتی:
یاسا سه‌روه‌ره، به‌ڵام نه‌ک سه‌روه‌ر نه‌بوو، به‌ڵکو پارتی هه‌ر نه‌یهێشت قسه‌بکات، له‌وێوه ئه‌م داوای کردووه ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه به‌مه‌رجێک وارهکهی ده‌ستی که‌وتوه لێی وه‌ر نه‌گیرێته‌وه.
http://www.cawder.orgلێره‌دا واز له به‌رهه‌م دەهێنین، دێینە سەر میدیای ئەهلیی، کە بە ناو گوایە ئازادن، سه‌مه‌ره له‌وه‌دایه مێدیای ئەهلیی بوونه‌ته بازاڕی ڕیکلامکردن بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، لڤین ڕۆژێک بڵاوی دەکاتەوە، کە ئه‌دهه‌م بارزانی، ده‌ڵی من کوردستانیم و قه‌ت عێراقی نه‌بووم . ڕۆژێکی تر ده‌ڵێ مه‌سعود بارزانی داوای له خاڵی کردوه (هوشیار زێباری)، که دۆست بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بدۆزێته‌وه.
به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی کوردییەوه، شکۆمه‌ندی تاکی کورد تێکشکاوه، که ئیتر بە سانای ناتوانرێت، که‌سێک بدۆزیته‌وه بڕوای به که‌سایه‌تی خۆی هه‌بێت، بۆیه ده‌ڵێین شۆڕش له‌م کاتهددا ئیتر بوار بۆ هیچ تێکشکانێک ناهێڵێته‌وه.لاتان سه‌یر نه‌بێت کاتێک نازییەکان فه‌ڕه‌نسایان داگیر کرد لە 10% خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا سه‌نگه‌ری به‌ر گریان گرت، بۆیه ڕۆمڵ نه‌یتوانی له نامه‌کانیدا باس له‌و ئه‌فسه‌ره مه‌رده‌ی فه‌ڕه‌نسا نەکات، که نه‌ی هێشت دیل بێت له‌به‌رده‌م دوژمنێکدا نیشتمانه‌که‌ی داگیرکردوه، سه‌رئه‌نجام گه‌لی فه‌ڕه‌نسا جارێکی تر شکمۆمهندیان بۆ گه‌ڕایه‌وه.
کاتێك به‌عسییەکان حاکمی عێراق بوون زۆڵه‌کورد که‌م نه‌بوون، کە خۆیان به به‌عسییەکان فرۆشت، سه‌رکرده و بەرپرسی به‌ناو شۆڕشگێڕیش که‌م نه‌بوون، که شکۆمه‌ندی خۆیان بۆ به‌عس هه‌راج کردبوو، به‌ڵام کاتێک ڕاپه‌ڕین هات و خه‌ڵک بڕیاری دا ئیتر به‌سه ئه‌وانه هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه ته‌نها ئابڕووچوون نه‌بێت و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو گه‌ل، بەڵام زۆربەی خەڵکیان وەکو خۆیان پیس کرد.
ئه‌مڕۆ هه‌موومان ده‌زانین گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندی بۆ تاکی کورد، ته‌نها به شۆڕش ده‌کرێت. ده‌ش زانین شۆڕشیش پێویستی به‌زه‌مینه‌ی شۆڕش و هه‌لومه‌رجی شۆڕشگێرانه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی بهڕێخراوی شۆڕشگێرانهش هه‌یه، ده‌کرێ زۆرجار ڕێخراوی شۆڕشگێرانه له‌م کاته‌دا قاتی بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ر و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌موو که‌ناڵه‌کانیان گرتووه، که خۆی له‌بواری ئابوریی و هێز و مێدیادا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئێمه بێ شکۆمه‌ندی به‌ره‌و گۆڕه‌کانمان ڕێگه بگرین، به‌و مانایه نییه ئیتر خۆمان بده‌ینه ده‌ست ئه‌م چاره‌نووسه، که کهسایهتیمانی تێدا له‌که‌دار کراوه، کۆیله و داماوی کردووین، ته‌نها ئه‌وه‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه بڵێن دهژینم و مه‌رجمان بۆ ژیان نییه، ئه‌وه‌تانێ سبه‌ینێ دیار بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان نییه، ئه‌وه‌تانێ ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر قوربانی بۆشۆڕشێک که سیسته‌مێکی شیاو گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆمهندیمانه به‌س له شەقام و جاده‌کاندا به‌ڕووداوی ئۆتۆمۆبێل قوربانی ده‌ده‌ین. ئه‌وه‌تانێ له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئاومان نابێت تینیۆتی خۆمانی پێبشکێنی، دارمان نابێت له‌سێبه‌ریدا بحەوێینەوە هه‌ناسه‌یه‌کی پاکی لە ژێرداههڵمژین .
له‌باتی ئه‌وه‌ی مێدیای ئەهلیی ئه‌وانه بکه‌نه بابه‌ت و خه‌ڵکی لێ ئادار بکەنه‌وه، دێن باسی گۆڕینی ده‌موچاوه قهبیحهکان به‌ده‌موچاوه دزێوه‌کان ده‌که‌ن، باسی کابینه پڕ ساختهچییەکان ده‌که‌ن، باسی ئه‌وه‌ناکه‌ن بکوژه‌کان بۆ ناچنه به‌ردەم دادگا ؟ بۆ یاریی به‌شکۆمه‌ندی خه‌ڵک ده‌که‌ن؟ بۆ و سه‌دان بۆی تر که مێدیا ی ئەهلیی ده‌بوو بیوروژاندایه، بۆیه ئه‌م ووتاره‌م له‌م کاته‌دا نووسی، چونکه هه‌ست ده‌که‌م ئێمه هه‌ر خه‌ریکی یادهکانین و 17ی شوبات شۆڕش بوو، شکستی 17ی شوبات ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، نه‌ک یادی بکرێته‌وه، ده‌بێ 17ی شوبات بکرێته داینه‌مۆی گۆڕینی سیاسیی، نه‌ک وه‌ک ئۆپۆسیسیۆن وه‌ستاون تاکو ڕیفۆرم بکه‌ن، ڕیفۆرم شکۆمه‌ندی ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ تاکیی کورد، ته‌نها درێژه به‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌دات، که خۆیان وه‌ک داگیرکه‌ر به‌میوان دەزانن و لەگەڵ ئەو خەڵکەدا مامه‌ڵه ده‌که‌ن. به‌چاو خشان به مێدیای ده‌سه‌ڵاتدا هه‌زاران فاوڵ دهدهدۆزیتهوه، که ئیتر قابیلی قبوڵ کردن نییه، بۆ نمونه ده‌ڵێن خه‌سته‌خانه‌یه‌کی نوێ له سلێمانی دروست ده‌کرێت .ئه‌مه گریانی ده‌وێت یان پێکه‌نین؟ ئه‌ی خۆ ئێمه قاز نین، جارێ ئێوه خه‌سته‌خانه 400 قه‌ره‌وێڵه‌یه‌که ته‌واو بکەن مه‌یکه‌نه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی سەردەمی داگیرکه‌رانی ئنگلیز، کە تا ئیستاش قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ و قانعی شاعیریش به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا و بردی له شاخه‌کانی هه‌ورامان ڕایکێشا سکه‌که‌ی شۆڕش.
تاکه ڕێگه‌یه‌که بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندی بۆ تاک به‌تاکمان، به‌ده‌سه‌ڵات دهرانیشهوه، من کاتێک لێان ده‌روانم به‌زه‌یم به‌که‌سایه‌تی تێک شکاویاندا دێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست