کاک نەوشیروان گیان بۆ خۆتان خۆش بن
Friday, 29/07/2011, 12:00
نیشتمانی ئێمە سەمەرەترین جێگەیە لە سەر گۆی ئه‌م زه‌مینه، پیرێژنێک گیان لە دەست دەدا، کەچی خەڵکی ئەو ووڵاتە ماندووە، به پرسه‌که‌ی سه‌رقاڵ دەکەن. حەمایل ژنی مەلامستەفا و دایکی پاشای خێلێ بارزان بووه، ئیستا ئێمە لە سەدەی 21دا دەژین، که‌چی عەشرەتێکی دواکه‌وتوو، گەلێکی خاوەن مێژوو، خاوەن قوربانی بەڕێوە دەبەن و پرسەیهکیان هاتۆته ڕێ، لێمان دەکەنە بۆنەی کۆستێکی گه‌وره.
سەمەرە ته‌نها ئەوە نییە، سه‌رکرده و بنهکردهکانی یه‌کێتیی، له شه‌ڕی ناوخۆدا جنێوی ئه‌خلاقییان به دایکی مه‌سعود ئه‌دا و ئه‌مڕۆش به بۆیمباخی ره‌شه‌وه ده‌چن بۆ پرسه‌که‌ی، یان شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌یان وه‌کو سمبێڵ و قژیان به ره‌ش دادهپۆشیوه، یان هێرۆ بڕیاری داوه سێ شه‌و ویسکی نه‌خواته‌وه، و به جلی ره‌شه‌وه داده‌نیشێ و به خۆیدا ده‌کێشێ. دیسانه‌وه سه‌مه‌ره له‌ودا نییه، کۆسره‌ت ره‌سوڵ، که دوێنی له بازگه‌ی پارتی سووکیان کرد و به سه‌ر شۆڕی گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی، ئه‌مڕۆش رێگایان داوه بێته هه‌ولێر و چه‌پکه گوڵ بخاته سه‌ر گۆڕی دایکی رۆحی کورد، بەڵکو سەمەرە لەوەدایە، که سەرۆکی بزوتنەوەی گۆڕان، که ناوی نه‌وشیروان موسته‌فایه و له چه‌ندین نووسین و کتێب‌دا کاتی خۆی مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی خستبووه ژێر پرسیاره‌وه، که‌چی ئه‌مڕۆ بەهەردوو دەستی، توند دەستی مامە شێخ ئه‌دهه‌م دەگوشێ و لە ڕیزی پێشەوەی پرسەکەدا به کراسێکی ره‌شه‌وه دانیشتووە و ماته‌مینی خۆی ده‌رده‌بڕێ.
من لەوێ نەبووم، لێ نەک ناچم بۆ پرسەی پڕ له مەهزلهی ئاوا، چونکە ئەو دایکی کەسێکە نیشتمانەکەی منی کردۆتە جەهەنەم، دایکی که‌سێکه به‌چکه خائین و دیکتاتۆر و ناپاکێکی بۆ دروست کردووین، خوشکی وشیار زێبارییه، کچی گه‌وره‌ترین جاش بووه، ژنی کەسێک بووه ئاشبەتاڵی کردووه و گەلەکەی جێی هێشتووه و پاره‌یه‌کی زۆری شۆڕشی خستۆته به‌رده‌ستی ئه‌م خوالێخۆشبووه، کەچی نەوشیروان دێت، وەک ئۆپۆزیسیۆن لە پرسەی دوژمنەکەیدا ڕۆدەنیشێ.
ره‌نگه من و هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه هه‌ڵه بووین، که ده‌مانگووت نه‌وشیروان دوژمنیی- دوژمنی گه‌له‌که‌یه‌تی، بۆیه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی دروست کرد! نه‌خێر وا ورده ورده خه‌ریکه هه‌موو شتێک ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌موو په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه پیرۆزه‌که‌ی بارزانیین، که له کاتی ته‌نگانه‌دا هێنده به وه‌فان، به پێی خۆیان ده‌چنه‌وه ماڵی مامۆستاکه‌یان! باشه ئێوه، ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ته‌بان، بۆ له خوتو خۆڕایی کوڕی ئه‌و عاله‌مه به کوشت ده‌ده‌ن؟ ئێوه به کردار سه‌لماندتان، که پارتیی و یه‌کێتیی دوژمنی ئێوه نیین، ئیتر بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌تان چه‌واشه کرد و هانتان دان بچن خۆپیشاندان بکه‌ن؟
جێی خۆیه‌تی وه‌بیر نەوشیروانی بهێنینەوە، که کاتێک گه‌نجانی سلێمانی جۆشیان سەندبوو، ئەو شێخ ئەدهەمە لە زاگرۆس تێڤێ چەنده سوکایەتی بە گۆران کرد؟ من دڵنیام نه‌وشیروان لە من چاکتر دەزانی، که‌چی ته‌ماشا بکه‌ن، چۆن هه‌ردوو دەستی ئه‌دهه‌م دەگوشێ و بە بەرگی ڕەشهوه لە ریزی پێشەوە هاوبەشی ماته‌مینیی و خەمیان دەکات، ره‌نگه بڵێت بێ عهقڵینه! ئه‌وه چی ده‌ڵێن؟ ئه‌مه سیاسه‌ته! تۆ هیچ له سیاسه‌ت نازانی، ئه‌مه ئه‌ته‌کێتیی دیبلۆماسیی و عاده‌ت و عورفی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
دوێنێ له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازێکدا قسه‌مان ده‌کرد وتی: من هه‌رگیز بڕواناکه‌م نه‌وشیروان بچێنه بۆ پرسه‌ی دایکی مه‌سعود؟
وتم: چۆن ئه‌زانیت؟
وتی: ئاخر کاتێک کاک نه‌وشیروان دایکی کۆچی دوایی کرد، مه‌سعود نه‌چوو بۆ پرسه‌که‌ی و پرسهنامهشی بۆ نه‌نارد، کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌ی له دڵ ده‌رناچێت. درێژه‌ی به قسه‌کانی دا، وتی:
- دوای ئه‌وه کاک نه‌وشیروان ئه‌هل و ئه‌ربابی ته‌عزێ و ئه‌و جۆره کۆڕ و کۆمه‌ڵانه نییه، به تایبه‌تی لە پرسەکهی حەمە جەزای هونەرمەنددا، که برای کاک قادری حاجی عه‌لی هاوگۆڕانی خۆی بوو، نه‌چوو، به‌ڵکو به ته‌له‌فونێک سه‌رخۆشی لێکرد، وتیشی: بۆیه نایه‌م، چونکه ئه‌زانم کۆسره‌ت و هاوه‌ڵه‌کانی تا ئێواره دره‌نگانێک له‌وێ دانیشتوون چاوه‌ڕێی هاتنی من ده‌که‌ن، بۆیه نامه‌وێت بێم!
حەمە جەزا و حەمەیل، که ڕاستە ناوه‌کانیان بە پیتی (ح) دەست پێدەکەن. جیاوازییه‌که‌یان له‌وه‌دایه، که حه‌مه جه‌زا، کۆنه پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ند و برای که‌سێکی دیاری ناو بزوتنەوەی گۆڕان بوو، حهمایلیش وه‌کو پێشووتر باسم کرد، ئه‌و ژنه بوو، که بێچووه دیکتاتۆرێکی بۆ خستینه‌وه، که‌چی بزانه چۆن بۆ ئه‌ویان نه‌چوو، بۆ دایکی مه‌سعود کراسێکی ره‌شی نوێێ له به‌ر کردووه.
نه‌وشیروان ده‌چێت بۆ پرسەی ئەو پیرێژنە، کە کەس نازانێ چەند دوژمنی ئازادیی کوردستان بووە، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له پێناوی ئازادیی و گۆڕاندا شه‌هید کران، ئه‌م به ئاژاوه‌گێڕی له قه‌له‌م دان، ده خێزان پرسه‌یان بۆ قوربانییه‌کانی خۆیان دانا، ئه‌م نه‌چوو بۆ پرسه‌ی که‌سیان، پرسهنامهیهکیشی نه‌نارد، سه‌رخۆشییه‌کی لێنه‌کردن!
ئەی بۆ قەندیل، که ماوه‌یه‌که گڕی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و دەکوڵێ، کورد شەهید دەبێ، نەوشیروان وەک ئۆپۆزیسیۆن بۆ ده‌نگی نه‌بوو؟ به قسە، یان به پرسەنامەیەک بۆ بەشداری نه‌کرد؟.
ئه‌وه‌ی له‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌یبینم، سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی گۆڕیوه و کراسی ره‌شی له‌به‌ر کردووه، ئیستاش کاتی خۆیه‌تی پێتان بڵێین: ئەو بەرگە ڕەشەت مەفەوتێنە، چونکە پرسەیەکی دیکه‌شتان له‌به‌ر ده‌مدایه، ئەویش پرسەی تاڵەبانی برادەرتانه و لەویش لە ڕیزی پێشەوە چاومان پێتان ڕوون دەبێتەوە، که لەگەڵ خانمی یەکەمی عێراقدا به‌خێرهاتنی ئه‌و خه‌ڵکه بکه‌یت.
له کۆتاییدا هاوبەشی خەمی خۆم به کاک نه‌وشیروان راده‌گه‌یه‌نم، ده‌ڵێم بۆ خۆتان خۆش بن، (انا لله و انا الیه را‌جعون). مه‌ترسن مه‌سعود پاره و موچه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌که‌تان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، دوای چله‌ی دایکی، هه‌موویتان به کۆمه‌ڵ بۆ سه‌رف ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست