ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ش مه‌سعود خۆی ونکرد و سه‌فه‌ری کرد، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هێرش ده‌کرێته سه‌ر قه‌ندیل
Saturday, 26/12/2009, 12:00
بۆ مێژوو، ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن (مسته‌فا بارزانی) له ساڵانیی شه‌سته‌کاندا نامه‌یه‌ک بۆ به‌رپرسێکی حکومه‌تی تورکیا ده‌نووسی تا ده‌رگای په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا باکته‌وه، ناوه‌رۆکی نامه‌که چیی بووه و چی تێدا نووسیوه ئه‌وه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی زانیبێتیی، لێ به‌ڵێ به‌رپرسه تورکه‌که ئاماده نابێت نامه‌که وه‌ربگرێت و بیکاته‌وه ، کاتێکیش پرسیاری لێ ده‌که‌ن بۆ نامه‌که ناکاته‌وه ؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ هه‌ر به‌کردنه‌وه‌ی نامه‌که مانای دانپێنانی ئێمه‌یه به کورددا، بۆیه نامه‌که وه‌ک خۆی ده‌نێرێته‌وه.
ئه‌مه ته‌نها بۆ بیر هێنانه‌وه‌یه‌کی سه‌رانی کورده، که‌چی ئه‌مڕۆکه وه‌زیری ناوخۆی تورک دێت بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم . پرسیاره‌که‌مان له‌زه‌مه‌ن نییه، به‌ڵکو له‌و تارماییه‌یه، که له هه‌ولێره‌وه به‌ده‌ستی سه‌رانی کورد به‌رجه‌سته ده‌کرێت.
کابینه‌ی حوکمه‌ته‌که‌ی نێچیر بارزانی بایکۆتی خسته سه‌ر شاڕێگا‌کانی قه‌ندیل . ڕێک وه‌ک سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس که نه‌یده‌هێشت باڵنده‌ش بۆ گونده‌کان بێت، سه‌ره‌ئه‌نجام لای سورداش کۆمه‌ڵکوژیه‌کیان کرد و چه‌ند ژن و منداڵیان کوشت که به‌سواری دووپیکابه‌وه ده‌هاتن بۆ دۆڵی جافایه‌تی .
حوکمه‌ته‌که‌ی نێچیروان، باره‌گاکانی (پ چ د ک)شیان داخست و هه‌وادارانی ئه‌و پارته‌شیان لێره و له‌وێ ئازاردا و زیندانکرد، که‌چی قه‌ندیل زیاتر بۆ ته‌هیوای کورد‌و دۆزه‌که‌ی. هه‌نوکه خه‌ڵکی به‌جۆشتره‌وه ده‌چنه قه‌ندیل ،هاتنی تورکان بۆ هه‌ولێر له‌به‌ر خۆشه‌ویستی کورد نی یه تورک چاک ده‌زانێ ئه‌وان
به‌و هێزه فشه‌ڵه‌یانه‌وه ناکارن به به‌رزایی قه‌ندیلدا هه‌ڵزنێن ، شه‌ڕی زاب بووه وانه بۆ تورکان، که له‌وێ خۆیان و به‌ختیان تاقی کرده‌وه . به‌ڵام تاکه ده‌روازه بۆتورکان و ڕزگار بوونیان له‌و باره‌دا شه‌ڕی کورده به‌کورده و کورد به کوشتدانه. دێرۆکی شه‌رمه‌زاریی کوردیش تژیه له ڕووداوی له‌وشێوه‌یه . بۆیه تورکان هاتن بۆ هه‌ولێر.
ئه‌وان ده‌مێکه کوردستانیان پڕ کردووه له سیخوڕ و میت، کاری جدیان کردووه، لێ به‌ڵێ نه‌یان توانیوه مه‌رامه کانیان جێ به‌جێ بکه‌ن. ئه‌مڕۆ هاتوون داوا له کورد ده‌که‌ن که هاوکاریان بکه‌ن بۆ شه‌ڕ دژی کورد و به‌ڵێنیان پێداون، ئه‌وانیش له‌ناردنی خواردنی به‌سه‌رچوو، ماست و یۆغرتی تورکی و سه‌فه‌ر و ده‌رهێنانی نه‌وت و کۆمپانیای فاشلدا درێخیان له‌گه‌ڵدا نه‌که‌ن، سامانه دزراوه‌کانیان پارێزراوبێت و جێگه‌شیان داناوه بۆ تاڵه‌بانی له ئه‌سته‌مبوڵ تاکو بیره‌وه‌رێکه‌ی که پڕێتی له‌شه‌رمه‌زاریی و خیانه‌ت و ناپاکیی بنوسێته‌وه .
کابینه‌ی شه‌شه‌م که به‌کابینه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح ناسراوه، لای خۆی بایکۆتی سه‌رقه‌ندیل بشکێنێ دێت و ده‌ڵێ (ڕێگه ناده‌ین له سنوری ئێمه‌وه هێرش بکرێته سه‌ر دراوسێکانمان) که‌چی ئه‌وه‌تانێ سوپای تورک له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک سه‌ربازگای داناوه و سه‌رۆکی ئه‌م هه‌رێمه داماوه‌ی ئێمه‌ش قسه ناکات، چونکه ده‌زانێت هیچی بۆ ناکرێت ،ئه‌گه‌ر حاکم قادر ڕاست ده‌کات با به‌و تورک و عه‌ره‌ب و ئێرانیانه‌ی له‌سنوری سلێمانین بڵێ چه‌که‌کانتان دانێن، بزانێت وه‌ک جاری پێشوویان لێناکه‌ن که بێنه سه‌ر شاشه‌ی تێڤێ و داوای لێبوردن بکه‌ن (من دڵنیام هه‌موو بیرتانه له سلێمانی چی ڕویدا، کاتێک که چه‌ند جه‌ندرمه‌ی تورک خه‌رێکی وێنه گرتن بوون، ئاسایش هێرشی کرده سه‌ریان و دوای ئه‌مه به‌خێر بۆ تورکان گه‌ڕایه‌وه)
تورک ده‌یه‌وێت شه‌ڕی قه‌ندیل به کورد بکات، چونکه مێژووی کورد پڕه له خزمه‌تکردنی تورک و فارس و بێگانه، ئێستاش سه‌رانی کورد به‌ده‌ر نین له‌و مێژووه .
ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، که ئه‌مڕۆ سه‌ری هه‌ڵدا، منیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، ده‌بێ له سایکۆلۆژیای داماوی و شه‌رمنی مه‌سعوده‌وه وه‌ڵامی بده‌مه‌وه.
له ئاست بێگانه و دوژمنانی کورددا مه‌سعود پیاوێکی هێنده شه‌رمنه به‌زه‌نگی ته‌له‌فۆنێکی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکایی وازی له‌هه‌موو به‌رژه‌وه‌نده باڵاکانی کورد هێنا و ده‌ستوری هه‌ڵبژاردنی تاکڕه‌وانه‌ی قبوڵ کرد .
سه‌رۆکی هه‌رێم ته‌نها ناوه، جگه له‌خه‌می خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هیچی تری له لا گرنگ نییه، بۆ نمونه (ئه‌و بۆ به خێرای نه‌گه‌یشته پێره‌مه‌گروون و له‌ئازاری ئه‌و خه‌ڵکه بپرسێت؟) مه‌گه‌ر ئه‌و خۆی به‌سه‌رۆکی هه‌رێم نازانێ؟ ئه‌و هێنده لوت به‌رزه له‌ڕێگه‌ی مێدیاکانیشه‌وه په‌یامێک نادات وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بووبێت، به‌ڵێ ڕاگه‌یاندنه‌کان وانیشان ده‌ده‌ن که له‌شکرکێشی بۆ قه‌ندیل خه‌ریکه ده‌که‌وێته گه‌ڕ و پلانه‌که‌ش
له‌هه‌ولێره‌وه نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه، جا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی له‌و به‌رپرسیارێتییه بدزێته‌وه له کاتی هێرشه‌کاندا مه‌سعود بارزانی وده‌بێته و به تانجیش نادۆزرێته‌وه .
جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ندێک له‌ووته به‌نرخه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێمتان بیر بخه‌ینه‌وه
(ئێمه ده‌توانین له‌ماوه‌یه‌کی کورتا هه‌رچی پرد هه‌یه بیڕوخێنین لێ دروستکردنی پردێک زۆر زه‌حمه‌ته)
(ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌تی کردبێت له ڕه‌خنه ناترسێت)
(که‌س له سه‌روو یاساوه نییه و ده‌بێ هه‌موومان ملکه‌چی یاسابین)
(به نووسه‌ره قۆشمه‌کانیشی ووت نوسین بۆ ئێوه و ڕه‌بایه گرتن بۆ ئێمه)
(تورکان ده‌ست له‌کارو بار‌مان وه‌رده‌ن ئێمه‌ش ده‌ست له‌کارووباری دیاربه‌کر وه‌رده‌ده‌ین)
خوێنه‌ری ئه‌زیز ئه‌م سه‌رۆکه ساخته و قولاپیه‌ی هه‌رێم زۆر شت ده‌ڵێ، لێ ئه‌و تاکو ئیستا نه‌یتوانیوه، شه‌رم بیگرێت و که‌مێک بیر له که‌رامه‌تی خۆی بکاته‌وه ئه‌ویش درۆنه‌کردن و ساخته‌چێتیی و به‌ڵێن به‌جێ نه‌هێنانه، ئه‌م سه‌رۆکه که‌لله سووره، خۆی زوو قسه‌ی سوور و ئاگراویی ده‌کات، که ده‌شقه‌ومێ ئه‌گه‌رچی خۆی زۆر به‌پێشمه‌رگه‌ی کۆن ناوزه‌ند کردوه که‌چی وون ده‌بێت و که‌س نازانێت بۆکوێ ده‌چێت.
چاوه‌ڕی بن، پێش ئه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی جێ به‌جێ بکرێت و هێرش بکرێته سه‌ر قه‌ندیل، ئه‌م سه‌رۆکه که‌لله سووره، له نه‌مسا و سویسرا تۆز ده‌کات
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست