به‌دبه‌ختی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه، كه باكی به‌مردنی نه‌وه‌كانی خۆی نییه !
Friday, 07/05/2010, 12:00
به‌ڕاستی براینه، من له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌چاوێکی دی له به‌رخه‌له گومبووه‌که‌م ده‌گه‌ڕێم (فریدریک نیتشه)
سۆرانی مامه حه‌مه ، ته‌نهایی ماندووی کردبوو ، ده‌بوو گه‌نجێکی تری ووڵاته به‌دبه‌خته‌که‌م ببوایه به میوانی ، سه‌رده‌شت بڕیاری دابوو به‌مردنێکی تژی له‌تراژیدیا ، وه‌ک ژیانی تراژیدیای خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌م ، ژیان جێبێڵێت و بچێت ببێته میوانی سۆران ، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه به‌دوای بکوژه ترسنۆکه‌کاندا نه‌گه‌ڕێین ، چونکه بکوژه‌کان ده‌رچووی قوتابخانه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و له ده‌زگا تیرۆریسته شه‌وکوته‌کانه‌وه ئیلهام وه‌رده‌گرن. گرنگ نییه کێ سه‌رده‌شتی کوشت ؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێ ئیتر کۆمه‌ڵگای کوردی دانه‌نیشێت و فرمێسک بۆ ئه‌م لاوه جوانه‌مه‌رگه بڕێژێت ، ده‌بێ ئێمه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ته‌فرو تونابکه‌ین که‌وا سانایی باکی به مردنی نه‌وه‌کانی نییه...
خزمینه بیرتانه کاتێک پۆلیسی یونانی به‌ڕێکه‌وت گه‌نجێکی یۆنانییان کوشت خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته چیان کرد شاری دێرینی ئه‌سینایان گڕتێبه‌ردا ، هه‌موو مرۆڤایه‌تیان له‌به‌رده‌م پرسیاردا ڕاگرت، تاکو ئیستاش حکومه‌تی یۆنانی خاوه‌نی خۆی نییه ، ئه‌وه‌تانێ ئه‌و ووڵاته قه‌یران دوای قه‌یران توشی ده‌بێت ، ئه‌وه‌تانێ به یارمه‌تیی و قه‌رز و قۆڵه ووڵاتی فه‌یله‌سوفان ژیان به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام له نیشتمانی ئێمه‌دا پاره هه‌یه ، راسته ده‌سه‌ڵات قۆرخی هه‌موو شتێکیان کردوه، هه‌موو شت بۆ ئه‌وان به‌س ئازادیمان لێزه‌وت نه‌که‌ن ، نه‌مان کوژن به‌ترسنۆکی و به‌ده‌ستی چه‌قۆ کێشه‌کانیان.
ئه‌وانه‌ی له قوتابخانه‌که‌ی به‌عس و بارزانی و تاڵه‌بانیدا په‌روه‌رده بوون ، ئه‌مڕۆکه به‌ئاره‌زووی خۆیان خه‌ڵک ده‌کوژن و چه‌ند ڕۆژێک مێدیا ڕووزه‌رده‌کان له‌م ووڵاته‌دا باسی ده‌که‌ن ، پاشان کوژراوه‌که وه‌ک هه‌موو شته‌کان کاڵده‌بێته‌وه ، (سۆران)ه‌کان ، (دوعا)کان و ئه‌مڕۆش (سه‌رده‌شت)ه‌کان تیرۆر ده‌کرێن، که‌چی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێی مێش میوانی نییه ، ئه‌زان بۆ؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له یه‌که‌مین مه‌رگه‌وه بهاتینایه‌ته ده‌نگ ، هه‌نوکه ئازادی خه‌نی ده‌کردین.
ئێمه هه‌موو تاکێکی کورد که له‌م نیشتمانه دا ده‌ژین، کۆیله‌ین ، کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی ترسنۆک، که بۆ ئێمه شێره و له‌ئاستی دوژمنانیشماندا ڕێویه‌کی گه‌ڕ و په‌ڕپوت و ترسنۆک.
ده‌سه‌ڵات کوناوکون به‌دوای مرۆڤه یاخێکانه‌وه‌یه ، به‌ڵام جه‌لاده‌کانی به‌عس داڵده ده‌دات
ده‌سه‌ڵات نیشتمانه‌که‌مانیان پڕ کردوه له ئیتڵاعات و میت و ده‌یان ده‌زگای سیخوڕی تر، که‌چی چه‌ندین ده‌زگایان ئاواڵاکردوه سیخوڕی به‌سه‌ر خه‌ڵکه به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌وه‌ی ده‌کات.
کۆمیدیای ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه له‌وه‌دایه کام ماڵپه‌ڕ ده‌که‌یته‌وه ، ڕیزێک نووسه‌ری قه‌ڵه‌م هه‌راج ناوی خۆیان نووسیوه و پرۆتێستی تیرۆره‌که‌ی سه‌رده‌شت ده‌که‌ن ، ژماره‌یان زۆره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه شه‌ریف و ڕاستگۆن، با ده‌روازه‌ی گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانیان کڵۆم ده‌ن ، تا ده‌سه‌ڵات ئیتر پێمان نه‌ڵێت ئاها ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی هه‌یه.
سه‌رده‌شت هاوڕێم... من خه‌می ئه‌وه‌مه هاوڕێی کۆلیژه‌که‌ت بچنه‌وه بۆ زانکۆ سبه‌ینێ وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بوبێ، ئه‌و مامۆستایه‌ی که ئاگاداریی هاڕه‌شه‌کردنه‌که‌ت بۆ باسکردبوو له‌وه‌لامدا ووتی: ئه‌وه ئیشی پۆلیسه، پاش تیرۆرکردنی تۆ ئه‌گه‌ر که‌رامه‌تی هه‌بێت ده‌بێ سبه‌ینێ له‌به‌رده‌می کۆلیژه‌که‌دا ئاگر له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردات تاپاک بێته‌وه له تاوان و ساخته‌کاری.
بنوو هاوڕێم بنوو ساڵێکی تر به‌ناوی ئازادیی ڕۆژنامه گه‌رییه‌وه خه‌لاته‌که‌ت مه‌دالیاکه‌ت ده‌که‌ن به‌به‌رۆکی مه‌سروری قاره‌ماندا.. پاساویشی بۆ ده‌هێننه‌وه ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێری راگرتوه ، ده‌شیده‌ن به‌نێچیر، چونکه ئه‌و خوای به‌رگریه له‌رۆژنامه‌نووسان، ئه‌ی گوایه ئه‌و نه‌بوو، که به ئه‌حمه‌د میره‌ی ووت وه‌ره بۆ هه‌ولێر وه‌ک چاوم ده‌تپارێزم .
بنوو هاوڕێم بنوو شه‌وباش سلاو له سۆران بکه به‌س پێی مه‌ڵێ خه‌ڵاته‌ی تۆیان داوه به‌عیماد ئه‌حمه‌د و به شێرکۆی به‌هه‌ڵوێست.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست