گۆران بۆ بێده‌نگه له‌ئاستی هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌سعود بارزانیدا؟
Thursday, 25/02/2010, 12:00
مه‌سعود بارزانی ئه‌و سه‌رۆکه ته‌زویره‌ی که گۆڕان چاوپۆشی لێ کرد . دوێنێ له هۆڵێکی داخراودا که ده‌وری گیرابوو به‌کۆمه‌ڵێ کۆیله‌ی قاتله‌به‌ر . زوخاوی خۆی هه‌ڵڕشت و کۆمه‌ڵی هه‌ڕه‌شه‌ی کرد . که‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به‌لیستی گۆڕان بوو . بوه به‌رگری که‌رێک له پێشمه‌رگه و خۆشی لێ‌کردین به‌قاره‌مانی ڕۆژه سه‌خته‌کانی پێشمه‌رگایه‌تی، مه‌سعود که‌م قسه ده‌کات به‌ڵام هه‌میشه که قسه‌ده‌کات سه‌رتاپا هه‌ڵچونه‌و دوایش که‌ده‌قه‌ومێ ئه‌م سه‌رۆکه ته‌زویره دانی ده‌یاته ژان . مه‌سعود هه‌رگیز دڵسۆزی پێشمه‌رگه نه‌بوه چونکه ڕۆژانه به‌به‌ر چاوی مه‌سعوده‌وه پیشمه‌رگه‌کان له‌برساو له‌تاو ئه‌و هه‌موو نابه‌رابه‌ریه دا خۆکوژی ده‌که‌ن وخۆیان له‌وهه‌موو که‌م و کوڕیه ڕزگار ده‌که‌ن. له‌دوای ساڵی 1991 کشه‌وه که‌سێک نه‌ماوه له‌کوردستاندا ناوی پیرۆی پیشمه‌رگه‌ی شایسته‌بێت، مه‌سعود له‌داخی په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆران و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر بودجه‌و ناشه‌فافی بودجه . مه‌سعودیان توشی ئه‌و هه‌ڵچونه‌کرد و کۆیله‌کانیش چه‌پله ڕێزانیان کرد . مه‌سعود له‌کوێدا پێشمه‌رگه بوه ؟ وێنه گرتن به‌تفه‌نگه‌وه ناتکاته پێشمه‌رگه، مه‌سعود ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵه و ئه‌و هه‌موو ساڵه‌کان خۆی به‌پێشمه‌رگه داوه‌ته قه‌ڵه‌م، به‌ڵام له‌و ته‌مه‌نه‌دا بۆ ته‌نها جارێکیش گوله تۆپێ له‌نزیکێوه نه‌په‌قیوه ،هه‌رگیزیش بریندار نه‌بوه ،ئه‌گه‌رچی پێرار کوردستانپۆست بڵاوی کرده‌وه که بریندار بوه له لایه‌ن لایه‌نگرانی نێچیره‌وه به‌ڵام ئه‌وه ناچێته خانه‌ی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه ، من سه‌یرم لێ دێت که‌سێ خۆی به پێشمه‌رگه بزانێت و ئه‌م هه‌موو پاسه‌وانه‌ی هه‌بێت پاسی بکه‌ن؟
با له باسه‌که دور نه‌که‌وینه‌وه ، گۆڕان له‌ئاستی پارتیدا و بارزانیدا فره نه‌رمی نیشان ده‌دات ،بۆچی ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه ده‌بێ خه‌ڵکی نیشتمانه‌که‌م به‌جدێوه وه‌ری بگرن . مه‌سعود بارزانی هه‌ڕه‌شه له په‌رله‌مانێکی لیستی گۆڕان ده‌کات و ده‌ڵی ئه‌وه ئه‌و دیو سنوری سوری به‌زاندوه . بۆی نی یه له‌کوردستاندا بێت ،که‌چی گۆران به‌چاک و خراپ وه‌ڵام ناداته‌وه و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ماستاو کردنه‌وه بۆ مه‌سعود کێشه‌که هێمن بکاته‌وه .
لیستی گۆران دوای هه‌ڵبژاردنی 25 .7 نه‌ک هه‌ر حورمه‌تیان نه‌بوو بۆ ڕای خه‌ڵک . به‌ڵکو ئه‌و هه‌موو پێشێل کاری و ته‌زویره‌یان به وه‌رگرتنی 25 کورسی په‌رله‌مان گۆڕێوه . ئیشتاش که مێدیای پارتی و یه‌کێتی ڕۆژانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵک و گۆڕان ،وه ووتاره قه‌شمه‌رو دیکتاتۆرێکه‌ی مه‌سعود گۆڕانی به شێوه‌یه‌ک گۆڕی که بۆ نی ووره‌به‌ردان و مساوه‌مه‌ی لێ دێت .
ئه‌وه‌تانێ ڕێبین هه‌ردی و شێخ له‌تیف و هوشیار عه‌بدوڵا ،نه‌به‌چاک و نه‌به خراپ باسیان له‌و ووتاره ئاگراوییه‌ی مه‌سعودیان نه‌کرد ،به‌ڵک و مه‌سعود یان وه‌ک په‌پوله هه‌ژمار کرد ، دیاره کاتێک مه‌سعود ده‌ڵی من ده‌زانم کێ پاره‌یان ده‌داتێ ،مه‌سعود ڕاست ده‌کات ،ده‌بێ ئێمه‌ش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بزانین داخۆ مه‌سعود باس له گۆران و کۆمپانیایی ووشه ده‌کات ؟ یان به به‌وره‌کانی کوردستانپۆست ده‌ڵی که له‌ووڵاتان پاره وه‌رده‌گرن . بۆ ووتاره‌کانیان که ده‌ینووسن .له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودو جه‌لال.
گۆڕان تاک وئیستا به‌هیچ زمانێ باسی پارتی نه‌کردوه ،نه‌به‌زمانی گوڵ نه به‌زمانی دڕک ، چونکه ئه‌وان له‌بازنه‌ی گۆڕاندا په‌راوێز خراون .
سه‌یر له‌وه‌دایه کاتێکیش پارتی و ده‌زگاکانیان ،هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گۆڕان . گۆران به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆی ناکاته خاوه‌نی ئه‌و هێرشه و بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت ،بۆچی؟ ئێمه‌ش له‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا وێڵێن . بڵێ ی گۆران ئتفاقیه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی مۆر نه‌کردبێت ؟ نایزانین ،دوای هه‌ڵبژادن و ته‌زویر کردنێکی تر ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه .
ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی کردبێ ،له‌ڕه‌خنه ناترسێ (مه‌سعود بارزانی)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست