کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی مه‌سعود بارزانی گله‌یی له‌ (پ. ک. ک) کرد ؟

Sunday, 11/07/2010, 12:00


من هیچ سازشێک له ‌سه‌رناسنامه‌ و که‌رامه‌تی خۆم ناکه‌م، تادواهه‌ناسه ‌به‌رخۆدان ده‌که‌م. (ئۆجه‌لان).
پاشا‌که‌ی باشور وه‌ک بازرگانێکی ناسراو ، وه‌ک سه‌ره‌ک بازرگانێک چووه‌ تورکیا و له‌وێ وه‌ک قسه‌که‌ری پارتی کرێکاران ده‌ڵێ، به‌نوێنه‌ری 40 ملیۆن که‌س حه‌شمار ده‌کرێت ، ئه‌و توانی به‌و هه‌سته‌ نزمه‌یه‌وه‌ سوکایه‌تی به‌تاک به‌تاکی کورد بکات.
له‌گه‌ڕانه‌وه‌شیدا له‌به‌ر ده‌می رۆژنامه‌کاندا ووتی من گله‌یم هه‌یه‌ له‌ پارتی کرێکاران هه‌یه‌، که ‌من له‌تورکیا بووم ئاگر به‌ستیان نه‌کردبوو ، به‌ڵکو به‌رده‌وام له‌شه‌ڕدابوون .
چ پێکه‌نیناوی یه‌ مه‌سعود ئه‌م قسه‌ هه‌له‌ق و مه‌له‌قه‌ بکات ، له‌کاتێکدا مه‌سعود لێره‌یه‌ له‌ ئه‌وروپایه‌ له‌سه‌ری سوره‌، تورکیای فاشی نه‌ک هه‌ر حساب بۆ ئه‌م پاشا خنجیلانه‌یه‌ ناکات به‌ڵکو تائه‌و جێگه‌یه‌ی بۆی بکرێت سوکایه‌تی به‌تاک به‌تاکی سه‌رانی خۆفرۆش و به‌تاڵی کورد ده‌کات.
مه‌سعود قسه‌ناکات کاتێکیش قسه‌ده‌کات ، جگه‌ له‌پلانه‌کانی پشتی په‌رده‌ هیچی تری پێ نییه‌ . ئاخر مه‌سعود منه‌تی چی به‌سه‌ر پ ک ک دا ده‌کات ؟ ئه‌وان ده‌بوو گله‌ییان له‌هه‌ڵوێستی نا جوامێرانه‌ی سه‌رانی کورد فرۆش بکردایه‌ ،که‌چی هاوکێشه‌که‌ پێچه‌وانه‌ بۆته‌وه‌ . هه‌موومان ده‌زانین که‌له‌ دنیای سیاسه‌تدا هیچ شتێک نی یه‌ به‌نرخی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت ، مه‌سعود گله‌یه‌که‌ی له‌جێگه‌ی خۆیدا ده‌بوو که‌ ئاواش رووی له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک بکردایه‌و ئازایانه‌ و بێ پێچ و په‌نا له‌بنی هه‌مانه‌که‌ی بدایه‌ و
بیوتایه‌ ستۆپ ئێوه‌ش قه‌دری ئه‌م پاشایه‌ بگرن و له‌شکر کێشی ڕاگرن .چونکه‌ منی بازرگان ئارازووی که‌شی ئارام ده‌که‌م ،قێزم له‌ تفه‌نگ و جبه‌خانه‌ دێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێشه‌ی مندا نایه‌ته‌وه‌ و ناگونجێ. مه‌سعود به‌رژه‌وه‌نی له‌وه‌دایه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تورکیادا بکات .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا نه‌ی توانی ئه‌و ڕاستی یه‌ بشارێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌م ته‌نها بازرگانی کاڵا نییه‌ ،به‌ڵکو بازرگانی خوێنی میلله‌تێکی داماوه‌ ، ده‌کرێ مه‌سعود گله‌ی بکات به‌ڵام ده‌بێ بڵێت من که‌ بایکۆتم خستۆته‌ سه‌ر قه‌ندیل من که‌بێده‌نگم له‌و هه‌موو سوپایه‌ی له‌ باشوردا ته‌راتێن ده‌که‌ن ، من که‌ بۆم نی یه‌ لۆکه‌ش له‌گوێم نێم تاده‌نگی بۆردمان نه‌ژنه‌وم گله‌ی چی بکه‌م ،له‌و هه‌ڵۆ گه‌ریلایانه‌ی گیانیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ گه‌لی کوردو شه‌هامه‌ت و که‌رامه‌تیان گه‌راندۆته‌وه‌ ناومان . ئه‌م گله‌ی یه‌ی پاشا خشپیله‌که‌ی باشور کردی له‌ویژدانێکی داته‌پیو داماوه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ ، ئاخر پ ک ک به‌به‌ر چاوی دنیاوه‌ ده‌یان جار ئاگر به‌ستی یه‌ک لایه‌نه‌یان کردوه‌ ،لێ ڕژێمی تورکیا ده‌ستی نه‌پاراست وه‌ له‌ هیچ کورد داوای ئاشتی ده‌کات ئه‌وانسه‌دان منداڵ زیندانی ده‌که‌ن ، مه‌سعود و سه‌رانی کورد له‌مێدیاکانیانه‌وه‌ هه‌واڵی پ ک ک به‌چه‌کدارو کوژراو په‌خش ده‌که‌ن ،که‌چی پۆلسێک له‌به‌غداد ده‌کوژرێت ئه‌مان ده‌ڵێن شه‌هید ، ئاخر شتێک ماوه‌ ئێمه‌ شانازیتان پێوه‌ بکه‌ین؟
من ده‌بینم ئێوه‌ چۆن پاشکۆیاتی و کلکایه‌تی داگیر که‌رانی کوردستان ده‌که‌ن .ئێوه‌ هیچ نین جگه‌ له‌کۆمه‌ڵی بازرگانی شه‌ڕ ، من سه‌یرم له‌مێدیای ئازادی ئه‌ونیشتمانه‌ کڵۆله‌ دێت که‌سێک جومێرێکی ڕۆژنامه‌ نوس بۆ له‌مه‌سعود ناپرسێ ئه‌رێ پاشا تۆ بۆ قسه‌یه‌ک ناکه‌یت بۆ ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی دراوسێ کانت ده‌یکه‌ن و تۆی خرپن بێده‌نگی ؟ ئێمه‌ ده‌زانین تۆ هیچ نیت ، به ڵام تۆ کرایته‌ پاشا، پاشای عه‌رشی که‌لاوه‌که‌ی حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌نی کۆیله‌تان . من وه‌ک کوردێکی کوردستان قێزم هاته‌وه‌ که‌ئه‌و قسه‌یه‌ت کرد
پاشاکه‌ی باشور ، تۆ ئه‌و پیاوه‌ قاره‌مانه‌بویت له‌ناو دیار به‌کردا ئاربیجت ده‌په‌قاندبه‌وکوردوستانه‌ی گوله‌ت بۆراویش تیا نه‌ته‌قاندوه‌ .

ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە