کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و وێنانه‌ی، که‌ ئازاری شاره‌که‌م ده‌ده‌ن

Friday, 01/01/2010, 12:00


دیمکراسی له‌و نیشتمانه‌ کڵۆڵه‌ی ئێمه‌دا چه‌نده‌ قێزه‌ونه‌ . ئه‌وه‌ ئه‌و ماستاو مامه‌ حه‌مه‌یه‌ چییه‌، که‌ سه‌رانی ساخته‌کاری کورد بۆ حیزبی ده‌عوه ‌و مه‌کته‌بی مه‌جلیسی ئه‌علاو ئێرانی ده‌که‌ن؟
ئه‌وه‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندێکان چۆن زاتیان کردوه‌ ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌به‌ چڵکن و پاشکه‌وتوه‌ بێنه‌ نیشتمان و لێره‌ شیوه‌ن بۆ مردۆکانیان بکه‌ن، ئاخر ئه‌و کاته‌ی دکتۆر به‌رهه‌می بێبه‌رهه‌م مزگه‌وته‌ سه‌وزه‌که‌ی حوسه‌ینییه‌ی کرده‌وه‌ له‌ شاره‌که‌مدا،به‌عسێکان جبه‌یه‌ک دینامێتیان نارد بۆ ته‌قینه‌وه‌ی و له‌وێ چه‌ند که‌سیان فه‌لاکه‌ت کرد له‌ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ ، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ک وه‌فایه‌ک کۆمه‌ڵێ ئیسلامی نارد تا به‌رهه‌م تیرۆربکه‌ن که‌چی چه‌ند گه‌نجی شاره‌که‌م بوونه‌ قه‌ڵغان بۆ به‌رهه‌می ئاشقی دیمکراسی، به‌رهه‌میش ئه‌و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوو، تاڵه‌بانی لاڵ بوو هات و له ‌په‌شێویدا ووتی (فیل ته‌قله‌ به‌یه‌کێتی لێده‌دات) ئاوده‌ستی مزگه‌وته‌کان پڕکرا به‌ قسه‌ کۆمێدیاکه‌ی تاله‌بانی، کاتێکیش له‌به‌ر هه‌میان پرسی ئه‌م مزگه‌وته‌ بۆ؟ ووتی دیمکراسی ئه‌وه‌ ده‌خوازێت.
به‌ڵێ له‌باشترین جێگه‌دا مزگه‌وتێک قوتکراوه‌ته‌وه‌ سیمای ئه‌و شه‌قامه‌ی تێک داوه‌ ئه‌مساڵیش له‌هه‌موو شاره‌کانی هه‌رێم به‌فیتی تاڵه‌بانی و سه‌رانی دۆڕاوی کورد ڕێپێوان و له‌خۆدان و زرمه‌زلێ بۆ ئیمام شه‌قامه‌کانیان شه‌لاڵی خوێن کرد ئه‌م هات و هاواره‌ جگه‌ له ‌تێنه‌گه‌شتنی دیمکراسی و درۆ و نیشتمان هه‌راجکردن و ترسنۆکی و ماستاو کردن بۆ شیعه ‌و ئیران هیچی تر نییه‌.

کۆماری ئیسلامی چاک ده‌زانێت ئه‌و ئێواره‌یه‌ی ناوی شه‌وی عاشورایه‌ ئه‌وان خویان شه‌لاڵی خوێن ده‌که‌ن سه‌رانی کوردیش شه‌وی سور به‌ڕێ ده‌که‌ن .
خوێنه‌ری ئازیز ئه‌م وێنه‌ قێزه‌ونانه‌ ببینه‌ بزانه‌ کۆنه‌ ئه‌من و قوات خاسه‌کان چۆن به‌رگی به‌رائه‌تیان پۆشیوه ‌و ده‌گرین و داوای گه‌رانه‌وه‌ ده‌که‌ن وه‌ک عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌ن .
حاکم قادری فاسدیش به‌رگرییان لێده‌کات و ده‌یان پارێزێت تا موماره‌سه‌ی دیمکراسی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مشاره‌ش‌ که ‌داوای نان و ئازادیی و ژیان ده‌که‌ین، ده‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرین، ده‌ ئاسایشی سوکی شاره‌که‌مان مۆله‌تی ئه‌م فه‌ریکه‌ جه‌لادانه‌شمان پیشان بده‌ن، یان ئه‌مه‌ ته‌نها به‌زه‌نگێکی تاله‌بانی فه‌راهه‌م کراوه‌.
تاڵه‌بانی خوای دیمکراسییه‌ بۆ دوژمنانی کورد، دیکتاتۆرێکی جه‌لادیشه‌ بۆ گه‌له‌که‌ی.
سه‌رشۆڕیی و نه‌مان بۆ بنه‌ماڵه‌ی خائین و ناپاکی تاڵه‌بانیی و بۆ ئه‌وانه‌ش که‌ له‌ پشتیانه‌وه‌ وه‌ستاون و به‌رگریی له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ چه‌په‌ڵه‌ ده‌که‌ن.

ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە