پۆلیس له کوردستان ده‌بێت بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی هه‌بێت، سه‌رۆکی هه‌رێمیش بروانامه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌یه
Wednesday, 28/09/2011, 12:00
جه‌نه‌ڕاڵی سه‌رکه‌وتوو ئه‌و که‌سه‌یه‌که دوژمنی خۆی، توشی بڕیاری چه‌وت ده‌کات (ڕۆمل) به‌پێ یاسا ئه‌و که‌سه‌ی له کوردستان وله عێراق ده‌بێته پۆلیس ده‌بێ بڕوانامه‌ی ناوه‌ندیی هه‌بێت، واته نۆ ساڵی خوێندبێت، ئه‌و ده‌م مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، وه‌ک پۆلیس وه‌ربگیرێت، من ڕێزم هه‌یه بۆ پیشه‌که، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خزمه‌تیی هاوڵاتییان و خه‌ڵکییدا بێت، دیاره له ناو پۆلیسی باشوردا خه‌ڵکانی دڵسۆزی تێدایه، کارێکی باشیشه که که‌سانی خوێنده‌وار له‌و شوێنه هه‌ستیارانه‌دا کار بکه‌ن، نه‌ک که‌سانێک نه خوێنده‌وارییان هه‌بێت، نه دڵسۆز بن، نه ئاگایان له‌وه نه‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و دنیای ده‌ره‌وه‌دا بکه‌ن، قسه‌ی من لێره‌دایه سه‌رۆکی هه‌رێم که ناوی مه‌سعود بارزانییه، کوڕی مه‌لا مسته‌فا، ئه‌و که‌سه‌ی که له ساڵی 1974دا ئاشبه‌تاڵی به میلله‌تێک کرد، به‌جێی هێشتن، ئه‌مڕۆ کوڕه‌کی مه‌لا مسته‌فا، سه‌رۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستانه، سه‌رۆکی هه‌رێمه و ملیاردێره، ئه‌م سه‌رۆکه تا (شه‌شی سه‌ره‌تایی)ی خوێندوه، کاتێک باوکی له سۆڤیه‌ت گه‌ڕایه‌وه، زۆر که‌س له وێنه‌که‌دا دیوێتیی مه‌لا مسته‌فا چووه لای عه‌بدولکه‌ریم قاسم، مه‌سعودی کوڕیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد، هه‌ڵبه‌ته مه‌سعود به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکی ئیدی خوێندنی له بیر چوویه‌وه و هه‌میشه باوکی له ئامێزی ده‌گرت و بۆ هه‌موو شوێنێکی ده‌برد، وه‌کو باسده‌کرێت، چونکه مه‌سعود کوڕی حه‌مایل بووه، مه‌لا مسته‌فا له هه‌موو ژنه‌کانی دیکه‌ی زیاتر ئه‌می خۆش ویستووه و به‌شێکی ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی داوه‌ته مهسحودیش، ده‌نا له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ کام له کوڕه‌کانی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌ده‌گێڕا، مه‌سعودیش له دنیای خوێند دوور که‌وتۆته‌وه، ره‌نگیشه وه‌کو جاران ئه‌وه‌نده‌ش ئاماده‌یی وانه‌کان نه‌بووبێت، به‌رده‌وام باوکیشی وه‌ک سه‌رۆکی عه‌شیره‌تێک میوان رووی تێکردبوو، بۆیه ئه‌و ساڵه عه‌بدولکه‌ریم قاسم به‌هۆی شۆڕشی 14 ته‌موز و بۆنه‌کانی تره‌وه، شیرازه‌ی قوتابخانه‌کان تێک‌چووبوو، له مانگێکدا چه‌ندین رۆژ ده‌وام هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ده‌مایه‌وه هه‌مووی بۆنه و بۆنهکاریی بوو، که‌م قوتابیی ئاگای له خوێندن مابوو، ئاستی خوێندن داکشابوویه خواره‌وه، ئه‌و دوو سێ ساڵه‌ی سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم ساڵانی باش نه‌بوو بۆ خوێندن و زانست، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که سفر و دووانیشان هه‌بوو، به‌بڕیاری تایبه‌ت دهریاندهچوانن، کاک مه‌سعود بارزانی یه‌کێک بووه له‌و قوتابیانه‌ی که بڕیاری تایبه‌ت پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی بڕیی، دواسی ئه‌وه ماڵئاوایی له خوێندن و له قوتابخانه کرد، ئه‌وه‌ی فێریبوو، هه‌مووی له پاڵ مه‌لا مسته‌فا و که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ریی بووه. ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه، بڕوانامه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تایی هه‌یه، به بڕیاری تایبه‌تی سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریم قاسم، له‌بری بڕوا نامه‌یه‌کی ئه‌کادیمی به‌رز، ئیستا مێژووی خۆی له شاخ و له که‌ره‌ج ده‌خاته روو، که گوایه پێشمه‌رگه بووه وه‌کو بڕوانامه‌ی خوێندن پیشانمانی ده‌دات، له پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌کانی ساڵی رابردوودا هه‌موو ئه‌مانه‌ی خستۆته به‌رده‌م خه‌ڵکی. من لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ناکه‌م، چونکه زۆرمان له‌سه‌ر پێشمه‌رگایه‌تییه‌که‌ی مه‌سعود ووتووه، که مه‌سعود بارزانی تا ئیستاش جلی خاکیی له‌به‌ردایه، گوایه تا پێشمه‌رگه بووه، که له راستییدا بۆ رۆژێکیش چییه نه‌چۆته ناو به‌ره‌کانی شه‌ڕه‌وه، ته‌نها له دووره به دووربین، یان گوێی له ده‌نگی تهقهبووه، خۆی پاراستووه و فه‌رمانی ده‌رکردووه، ئه‌مه نه‌ک مه‌سعود وه‌ک کوڕی مه‌لا مسته‌فا، دیاره مێژووش ئه‌وه‌ی پێ ووتووین، که هه‌رچی به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانی کورده، نه‌خۆیان نه منداڵیان له هموو ناخۆشیی و گرتن و قڕکردن و شه‌ڕێک دوورخستۆته‌وه، نه‌گبه‌تیی و ماڵوێرانییه‌که هه‌مووی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی گرتۆته‌وه و ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر ئه‌وان قوربانی و ئه‌مانیش به ئاسانی لێی ده‌رچوون.
مه‌سعود بارزانی که هه‌موو ده‌زانین، سه‌رۆکێکی نه‌خوێنده‌واره، پارتیی و هه‌واداره‌کانی، به‌وه ناوه‌ستن بڵێن سه‌رۆکی هه‌رێم، یان سه‌رۆکی خێڵی بارزان، وه‌ک خۆی له کۆنفرانسه‌که‌دا ووتی خێڵی بارزان 1000 پیاوه، مه‌سعود شانازیی به خێڵی خیانه‌ت و به خیانه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که شانازیی به هیچی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن، هه‌میشه به دوای درۆی نوێ و درۆی قه‌به‌دا ده‌گه‌ڕێن، بۆیه کاک مه‌سعود بارزانی خاوه‌نی ئه‌زمونی درۆی زۆر و ناسنامه‌ی ساخته‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ریی و مێژووی قه‌به‌ی خیانه‌ته، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌یان تێدایه، شه‌رم له‌وه ناکه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن، نایکه‌ن، ئه‌و په‌یمانه‌ی ده‌یده‌ن، به‌جێی ناهێنن، به داوای لێبوردنه‌وه له خوێنه‌رانی کوردستانپۆست بۆ ڕاستی قسه‌که‌م دوو نمونه ده‌هێنمه‌وه: له بیرتانه له دوای ڕۆژه‌کانی 17 شوبات چۆن به باوکی شه‌هید ڕێژوانی ووت: له ئیتاڵیا گه‌ڕامه‌وه دێمه خزمه‌تت. دیداری مه‌سعود بۆته سێبه‌رێک و حاجی عه‌لی کاشی، هه‌ر پێی نه‌گه‌یشت، به مه‌رجێک لقی چوار پێیان وت، خۆت ئاماده‌بکه جه‌نابی سه‌رۆک دێت و ده‌تبینێت، لێ به‌ڵێ مه‌سعود وه‌ک پیشه‌ی هه‌موو جارێکی ئه‌م درۆیه‌شی خسته سه‌ر خه‌رمانی ئه‌و هه‌موو په‌یمانه‌ی که له ماوه‌ی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌دا داوێتی و تاکه شتێکی نه‌بردۆته سه‌ر، دووه‌م خزمینه له بیر تانه حاجی ناسکه له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا چۆن مه‌سعود بارزانی ڕووت کرده‌وه، کاتی بینی وێنه‌که‌ی بۆ پڕوپاگه‌نده به‌شه‌قامه‌کاندا هه‌ڵواسیبوو،حاجی ناسکه ڕێگه‌ی پێنه‌دا ، مه‌سعود ئه‌و قینه‌ی هه‌ر له‌دڵدا په‌نگی خواردبوویه‌وه،کاتێ چووه گه‌رمیان ڕێگه‌یان نه‌دا حاجی ناسکه بچێته‌سه‌ر گۆڕی شه‌هیده‌کانی و نه‌شیان هێشت له ووتاره ساده پڕ مههزهلهکهیدا به‌شداربێت و به‌و شێوه‌یه تۆڵه‌ی له‌و خانمه به‌جه‌رگه کرده‌وه که له ڕۆژگارێکدا مه‌سعودی له فێڵێک که ده‌یویست بیکات ڕووت کرده‌وه.
ئه‌وانه‌ی که سه‌رۆکن و خاوه‌ن ناسنامه‌ی خۆیان نیین، خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌کی خاسته و ئاست نزمن، جێگای سه‌رسوڕمان نییه، که ده‌بێت وه‌کو مه‌سعود بارزانی بن، و به‌و شێوه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ هاوڵاتیی و خه‌ڵکییدا ره‌فتار بکه‌ن. ئه‌وه‌ی که ناشاردرێته‌وه، راستییه‌که، سه‌رکرده‌ی فهل و تێنه‌گه‌یشتوو ههمیشهکۆیلهی داگیرکه‌ر و دوژمنه، بۆیه بڕیاری چه‌وت ده‌دات و گوێ له دوژمنه‌که‌شی ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش وته‌که‌ی (رۆمڵ)ی ئه‌ڵمانی ده‌مڕاست ده‌کاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست