کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌ریلاکان ده‌ڵێن: (له ‌ژیانێک زیاترمان نییه‌، تا پێشکه‌ش به‌ وڵاته‌که‌مانی ‌بکه‌ین)

Monday, 12/07/2010, 12:00


وه‌رن با نه‌هێڵین ئامه‌دی پایته‌ختی کوردستانمان به‌ ته‌نها بێت!
(ئه‌گه‌ر هێزی جیهانمان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت هێرش ناکه‌ینه‌ سه‌رکه‌س، ئه‌گه‌ر ته‌وای هێزی جیهانیش هێرشمان بکاته‌ سه‌ر ته‌سلیم نابین-  ئۆجه‌لان)
تورکه‌ فاشسته‌کان، به‌رله‌وه‌ی هێرش بکه‌ن بڕیاریان داوه‌ خاکمان سوتماکه‌ن، نیشتمانمان به‌دار و به‌رده‌وه‌ هه‌پرون به‌هه‌پرون بکه‌ن. ئه‌وان هێنده‌ قینیان له‌کورده‌، کاتێک ته‌رمی گه‌ریلایه‌ک ده‌که‌وێته‌ ده‌ستیان ده‌یسوتێنن، یاری به‌ته‌رمه‌کان ده‌که‌ن ده‌یان شێوێنن و ده‌یانه‌وێ وه‌ک یاسای جه‌هه‌نده‌م مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ شه‌هیدانمانا بکه‌ن، باکوری دڵمان نایانه‌وێت ڕۆڵه‌کانیان به‌مردوێتی سوکایه‌تیان پێ بکرێت، نایانه‌وێت هه‌ڵۆکانی شاخ سیمایان بشێوێنرێت.
گه‌ریلاکان ده‌ڵێن (له ‌ژیانێک زیاترمان نییه‌، تا پێشکه‌ش به‌ وڵاته‌که‌مانی بکه‌ین) وه‌رن نابێت ته‌نها له‌پێناو ڕزگارکردنی گیانی خۆمان، که‌سایه‌تی خۆمان بشکێنین. گه‌ریلاکان هاوڕێ فه‌رزادی که‌مانگه‌ر‌ن، ئه‌و که‌زانی کۆماره‌ دڕنده‌که‌ی ئیسلامی ئێران بڕیاری داوه‌ له‌داری بدات و شه‌هیدی کات ده‌پاڕێته‌وه‌ و ده‌ڵێ تکایه‌ ئۆرگانه‌کانی له‌شم ببه‌خشن به‌که‌سێک، تاژیانی ڕزگار بێت، گرنگ نییه‌ ئه‌و که‌سه‌ کێیه‌، چ ڕه‌نگه‌، چۆن بیرده‌کاته‌وه‌، خه‌ڵکی کوێ یه‌؟ سه‌ر به‌چ نه‌ته‌وه‌یه‌که‌.
گه‌ریلاکانمان بۆ والێ ده‌که‌ن بڕۆن ئه‌وان هاوڕێی فه‌رزادن ئۆرگانه‌کانی بده‌نه‌ که‌سێک تا ڕزگاری بێت و ژیانی بۆ نوێ بێته‌وه‌. ئێوه‌ ته‌رمه‌کان ده‌شێوێنن ڕق و قینی ئێمه‌ زیاتر ده‌که‌ن. ئامه‌د دێته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌ڵێ ئیتر به‌سه‌ تاوان هه‌ی فاشسته‌کان، ئێمه‌ چاک ده‌زانین هه‌ر کاتێک پاشه‌کشێمان کرد ئه‌و کاته‌ دۆڕاوین. تورکه‌کان ده‌یانه‌وێت مێژوو دووباره‌ب‌که‌نه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌یان ده‌رسیمی تر و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال و حوزه‌یرانی ترمان به‌سه‌ر بهێنن، لێ خه‌یاڵیان خاوه‌ باکور و گه‌ریلا گه‌لیان له‌پشته‌، تورک ئه‌گه‌ر خاوه‌نی شه‌رمه‌، ده‌بێ شه‌رم له‌ خۆی بکات، ئه‌وه‌تانێ له‌ئه‌سته‌مبوڵ له‌ناو جه‌رگه‌ی تورکدا شه‌قامه‌کان به‌کورده‌ ئازاکان ته‌ی ده‌کرێ و ده‌ڵێن (شه‌هید نامرێ) بژی (گه‌ریلا) ئیتر با هه‌موو کورد له‌هه‌ر جێگایه‌ک بێن واز له‌ ناوچه‌گه‌ریی و شارچێتی بێنین، گه‌ریلاکان خوشک و براو که‌سی هه‌موومانن، ئێمه‌ به‌وانه‌وه تۆزقاڵێک که‌رامه‌تمان بۆ ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌وان جوانترین که‌سانێکن، که‌ ده‌بێت ئێمه‌ شانازیان پێوه‌ بکه‌ین، ئه‌وان ئێمه‌ن، بیرتانه‌ که ‌ڕه‌ومانکرد کورده‌کانی ڕۆژهه‌لات و باکور چیان بۆ کردین؟ چۆن ماله‌ گه‌رمه‌کانیان بۆ ئاواڵاده‌کردن و خوانیان بۆ ڕاده‌خستین؟ بیرتانه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌کانماندا فرمیسکیان ده‌ڕشت؟ بیرتانه‌ به‌رگه‌کانی خۆیانیان ده‌داینێ، شه‌و له‌ پاسدار و جه‌ندرمه‌کانی تورک ده‌هات ئه‌وان له‌ژێر ته‌له‌ دڕکاوێکانه‌وه‌ خۆراک و پێڵاو و به‌رگیان ده‌داینێ؟ له‌ بیرتانه‌ یان خۆشییه‌ کاتییه‌کانی ئیستا و ئۆتۆمۆبێل و سه‌یرانه‌کانی ئیستا هه‌موو شتێکی بیر بردوینه‌ته‌وه‌؟ له‌ بیرتانه‌ که‌ ته‌رمی منداڵه‌کانمان له‌خاک ده‌نا ئه‌وان شیوه‌نیان بۆ ده‌کردین؟ با نه‌هێڵین ‌ئامه‌د ته‌نها بێت ئامه‌د بشکێ، ئێمه‌ هیچ نین، دڵنیابن، ڕزگارییمان هێنده‌ نزیکه‌ درووستبونی کوردستانی گه‌وره‌ هێنده‌ له ‌باره‌ وه‌ک ده‌ڵێن پێچی مێزه‌رێکی ماوه‌، بیرتان نه‌چێت له‌ باکووری ووڵاتدا 91 شاره‌وانی کورد ده‌یبات به‌رێوه‌، به‌ڕێوبه‌ری شاره‌وانێکان له‌پرسه‌ی گه‌ریلاکاندان ئه‌حمه‌د تورک و عوسمان بایده‌میر زۆرجاران بۆ ده‌وام به‌رگی گه‌ریلا ده‌پۆشن، شه‌رمه‌ ئیتر ئیمه‌ بێده‌نگ بین، کوردستان یه‌ک لاشه‌یه‌ ئه‌وان سه‌ر بن ئێمه‌ قاچین، ڕۆژهه‌ڵات ده‌سته‌کانه‌ باشوری بچوک پشتێتی، ئاخر هیچ لاشه‌یه‌ک به‌بێ ئه‌و ئۆرگانانه‌ لاشه‌یه‌کی ته‌ندروست نییه‌ و نابێت، وه‌رن با نه‌هێڵیین ئامه‌د پایته‌ختی کوردستانی گه‌وره‌ مان، ئامه‌دی مێژوو و ڕۆحمان ته‌نها بێت و به‌ ته‌نها شیوه‌ن بۆ گه‌ریلاکان بکات، وه‌رن با له‌چه‌ند ڕۆژێکی خۆمان ببورین و ئێمه‌ش وه‌ک ئه‌وان پرسه‌ بۆ ته‌رمه‌ شێواوێنراوه‌کان دابنێین.
(ترۆپکی به‌ختیاری له‌وه‌دایه‌ مرۆڤ هیچ شتێک له‌پێناو به‌خته‌وه‌ری خۆیدا نه‌کات)
(ڕمانی به‌فر)
ئاماد چاوه‌ڕێمانه‌، ئیتر خۆمان و ویژدانمان، ئه‌وان بدۆرێن ئێمه‌ دوڕاوی یه‌که‌مین، تورک نایه‌ڵێ باشووری کڵۆڵمان به‌سانایی بمێنێت، وه‌ک ئیستا تژی ده‌کات له‌ ئه‌رگه‌نه‌کۆنه ‌و میت و فه‌سادیی. با گوێ له‌و میدیا ڕووزه‌رده‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و قه‌ڵه‌مه‌ خوێڕییه‌کانیان نه‌گرین که‌ تاوان ده‌خه‌نه‌ پاڵ برا و خوشکه‌کانمان، گه‌لی کورد نامرێ، میلله‌تی مردوو ئه‌وه‌یه‌ چاو له ‌ڕووداوه‌کان بپۆشێ و به‌ده‌نگیانه‌وه‌ نه‌چێت، وابزانێ ئاگری دراوسێکه‌ی ئه‌ویش ناگرێته‌وه‌. ئێمه‌ خاوه‌نی ئه‌نفالین، سه‌یری گه‌لی ئیسرائیل بکه‌ن، بزانن چیان کرد بۆ هۆڵۆکۆست؟ ئێمه‌ خاوه‌نی ده‌رسیم هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رده‌شت و سنه‌ و قامیشلو حوزه‌یرانی سلێمانی و ته‌عریبی که‌رکوک و موسڵین. زه‌مه‌ن له‌ باره‌ بۆمان با گوێ له‌سه‌رانی دۆراو و کۆیله‌ی باشوور نه‌گرین، سه‌ری به‌تاڵی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ تورکه‌کاندا پان بکه‌ینه‌وه‌.
ئه‌زمڕ
سلێمانی چوارباخ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە