کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی بروسکه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكى كۆمارى باشوورى سودان ده‌كات

Tuesday, 12/07/2011, 12:00


دواى 20 ساڵ شه‌رِ وناكۆكى، باشورى سودان به‌فه‌رمى سه‌ربه‌خۆیی خۆى وه‌رگرت و بووه‌ ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ.

رۆژی شه‌ممه‌، ده‌وڵه‌تى باشورى سودان به‌فه‌رمى سه‌ربه‌خۆیی خۆى راگه‌یاند و له‌ رِێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بووه‌ ئه‌ندامی ژماره‌ 193 ی رِێكخراوه‌كه‌.
مه‌سعودی له‌ مه‌ڕ خۆمان بێ ئه‌وه‌ی تۆسقاڵێک شه‌رم له‌ خۆی بکات، دێت نامه‌ی پڕ مه‌هزه‌له‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری سودان ده‌نێرێ، سه‌رسامیی خۆی بۆ خواستیی گه‌لی سودان نیشان ده‌دات.
به‌ر له‌وه‌ی بچمه‌ نێو باسه‌که‌مانه ده‌مه‌وێ له ‌باوکی مه‌سعو‌د (مه‌لا مسته‌فا)وه‌ ده‌ستپێبکه‌م، که‌ له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌و کاته‌دا به ‌زۆر کرا به‌ ڕابه‌ر و سه‌رکرده‌ی کورد،  بزانن چی ده‌ڵێ:

******************************************

******************************************

مه‌سعود بارزانیش ده‌ڵێ: ئەمرۆ رۆژێكی پرشنگدارە، نەك هەر لە مێژووی گەلی باشووری سودان بەڵكو لە مێژووی گەلانی گشت جیهاندا، بە تایبەتی ئەو گەلانەی، كە خاوەن خەباتێكی دوور و درێژن بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی خۆیان، ئەوانەی كە مێژوو رۆژێك لە رۆژان غەدری لێكردن و نەیانتوانی سەربەخۆیی خۆیان وەدەست بێنن.
من کاتێک په‌یامه‌که‌ی مه‌سعودم خوێنده‌وه‌ ، له‌ بێچاو و رووی ئه‌م کابرایه‌ شه‌رم گرتمی و ده‌مویست به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچم، ئاخر ئه‌گه‌ر مێژوو غه‌دری له‌ چاره‌نووسی کورد کردبێت، ئه‌وه‌ ئه‌و مێژووه‌یه‌ که‌ ئێوه‌ی ناپاک، به‌ مێژووی بنه‌ماله‌که‌تانه‌وه‌ سه‌د قات غه‌درتان له‌ چاره‌نووسی ئه‌و میلله‌ته‌ کرد، ئه‌وه‌ ئێوه‌ن به‌ دزیی و خیانه‌ت و کوشتنی رۆڵه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌  هێنده‌ی دیکه‌ چاره‌نووسیتان ره‌ش کرد. له‌ ماوه‌ی 20ساڵ داگیرکردنتاندا ئێوه‌ چ هه‌نگاوێکی شه‌ریفانه‌تان بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان نه‌هاویشتووه‌، لای مه‌سعود وایه‌ ئێمه‌ شتمان له‌ بیر ده‌چێته‌وه ‌و نازانین ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ چه‌نده‌ خائینن! چۆن پلانی سه‌ر به‌خۆیی کوردستانیان بۆ تورکیا خسته‌ ڕوو، برا و هاورێ و هاوکارمان (کاک سامانی حاجی که‌ریم) هه‌ر زوو خه‌ڵکی کوردستانی له‌و پلانه‌ جه‌هه‌نه‌مییه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاگادار کرده‌وه‌، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسینه‌ی کاک سامان: (بۆچی مه‌سعود بارزانی نه‌خشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی بۆ فاشسته‌کانی تورک ئاشکرا کرد؟

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=500cbf9e

لای مه‌سعود بارزانی درۆکردن و خۆڵکردنه‌ چاوانی کورد، یه‌کێکه‌ له‌ کۆڵه‌که‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌ی، که‌ به‌درێژایی زیاتر له‌ 60 ساڵ بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان چڵاو خۆره‌کانیان چۆته‌ سه‌ر.
مه‌سعود به‌ناوی گه‌لی کورده‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ گه‌لی سودان ده‌کات، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زارییه‌: یه‌که‌م مه‌سعود مافی نییه‌ به‌ناو ئێمه‌وه‌ قسه‌ بکات و پیرۆزبایی بکات. دووهه‌م ئه‌ی بۆ خۆی پاساویی چییه‌، که‌ ‌سه‌ری سوری داگیرکردووه‌ و‌ نه‌هاتۆته‌ خوارێ و پیشانی دابێت، که‌ له‌ خه‌می گه‌له‌که‌یدایه‌؟
مه‌سعود ده‌ڵێ: بەم بۆنەیەوە بە ناوی خۆم و گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە بەرێزتان و تەواویی گەلی باشووری سودان دەكەم، كە ئەمەیش لە ئەنجامی خەباتی ئێوەیە، كە چەندین ساڵە لە پێناو ئەو ئازادیی و سەربەخۆبوونە ئەنجامتان داوە.

من دڵنیام ئه‌م قسه‌ سه‌وز و سور و فریوده‌رانه‌یان بۆ نووسیوه‌ته‌وه‌، خۆی له‌ ناخه‌وه‌ بڕوای به‌و قسانه‌ نییه‌، ئاخر که‌سێکی ناپاک و خائین، که‌ شیری نه‌ته‌وه‌که‌ی پێی حه‌ڵاڵ نه‌بووبێت، چۆن ده‌توانێت وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی دڵسۆز له‌ ناپاکیی و بێخه‌می بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی، بڕوانێته‌ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌کانی تر؟
هه‌رچی نامه‌که‌ی مه‌سعود بخوێنێته‌وه‌، گاڵته‌ی دێت که‌ ئه‌م په‌یامه‌ بۆ سه‌رانی باشوری سودان ده‌نێرێت! ئاخر ئه‌وانه‌ی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌ییان نییه‌، چۆن ده‌توانن پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵویستیی سه‌رکرده‌یه‌کی جوانی وڵاتێکی تر بکه‌ن؟

له‌ بڕگه‌یه‌کی تردا سکرتێره‌که‌ی مه‌سعود ده‌ڵێ:
بە راستی ئەو ئەزموونەی ئێوە ئەزموونێكی زیندووە و سەلماندی كە هەر میللەتێك ئیرادەی سەربەخۆبوونی هەبێ‌ هەر دەبێ‌ رۆژێك لە رۆژان بگاتە ئەو ئامانجە.

منیش ده‌ڵێم راسته‌، لێ ته‌نها ئیراده‌ مه‌رج نییه‌ بۆ سه‌ر به‌خۆبوون، گه‌لی کورد زیاتر له‌ دوو ملیۆن واژۆی له‌ڕیفراندۆمدا بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان، کۆکرده‌وه‌، ئێوه‌ واژۆکانتان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی به‌کارهێنا بۆ پاره‌وه‌رگرتن و داواکردنی پۆست و به‌کۆیله‌ کردنی نه‌ته‌وه‌که‌تان، بۆ په‌یمانی دروست کردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، خواستی ئه‌و میلله‌ته‌، که‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بوو، کردتان به‌ خه‌ونی شاعیرانه‌،  دوای ئه‌وه‌ هاتن به‌پلانی داگیرکه‌ران ئه‌و به‌شه‌ بچوکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆتان له‌ باشوورتان کردتان به‌ دوو نیشتمان، ناوتان لێنا هه‌رێمی کوردستان، که‌رکوک و موسڵ و خانه‌ق و شوێنه‌کانی ترتان جیاکرده‌وه‌، هه‌موو که‌س پیرۆزبایی بناردایه‌، لێ  مه‌سعود و تاڵه‌بانی مافیان نه‌بوو ئه‌و کاره‌ بکه‌ن، ده‌بوو  سه‌ری لووتی خۆتان بۆ مێژوو ره‌ش بکردایه‌، نه‌ک هه‌ڵه‌یه‌کی وا بکه‌ن و پیرۆزبایی بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌ جه‌وامێر و دڵسۆزانه‌ی باشووری سودان بنێرن .

مه‌سعود، چونکه‌ به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆی و باوکی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هیچیان سه‌وز نه‌کردوه‌، که‌چی به‌ سه‌رسامییه‌وه‌ له‌ گه‌لی سودان و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی ده‌ڕوانێت، پێیان ده‌ڵێ له‌و سه‌حرایه‌دا چۆن توانیتان ئاوا ئازایانه‌ ئه‌و بڕیاره‌ چاره‌نووس سازه‌ بده‌ن؟
مه‌سعود ئه‌گه‌ر تۆزێک شه‌هامه‌تی تێدا بوایه‌، کاتێک تاڵه‌بانی ووتی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌، هه‌ڵوێستی وه‌رده‌گرت.
ئه‌م به‌ عێراقیی بوون و مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تی داگیرکه‌ردا، مێژوویه‌که‌ کاری له‌سه‌ر کراوه‌ و پلانێک و ڕێکه‌وتنێکه‌ له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستاندا، که‌ ئه‌م ناپاکانه‌ بۆ به‌کۆیله‌ کرنی خه‌ڵکی کوردستان به‌ستوویانه‌ به‌ چوارچێوه‌ی وولاتانی وه‌ک عێراق و ئێران و سوریاو تورکیا. بنواڕن هه‌نوکه‌ له‌ ناو سوریادا خوێن لاشه‌ ده‌بات، بزانن ئه‌م سه‌ر کردانه‌ی کورد و میدیا ڕوو زه‌رده‌یان قسه‌ یه‌ک ده‌که‌ن؟ ڕیپۆرتاژێک دروست ده‌که‌ن؟ لای ئه‌مان به‌ری خۆری ئازادیی کورد به‌بێژه‌نگ ده‌گرن.
من سه‌دان جار له‌ناخی دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌گه‌لێک ده‌که‌م، که‌ ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه‌ و له‌ناو ئه‌م دنیا پڕ ئاژاوه‌یه‌دا بڕیار ده‌دات سنوری جوگرافیای خۆی دیاری بکات. هه‌زاران جار شانازی به‌ویستی گه‌لێکی واوه‌ ده‌که‌م، که‌ نه‌یاهێش نمونه‌ی وه‌کو جه‌لال و مه‌سعود تێیاندا دروست ببێت و یاری به‌ چاره‌نووسی بکات.
من چی بکه‌م له‌م سه‌رۆکانه‌ی به‌ ناو کورده، که‌ به‌ سه‌د ئۆتۆمۆبێلی ده‌رعه‌وه‌،له‌ نێوان  دوو گوندا دێن و ده‌چن به‌ناوی ئێمه‌ی کورده‌وه‌، پیرۆزبایی له‌گه‌لێکی خاوه‌ن ئیراده‌ ده‌کات.
مه‌سعود بارزانیی شانازیی به‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی باوکییه‌وه‌ ده‌کات، که‌ ئاشبه‌تاڵی پێکرد. مه‌سعود شانازی له‌ گه‌ڵی باشووری سودان ده‌کات، شانازی به‌وه‌ش ده‌کات، که‌ له‌ 11ی ئابدا ده‌کات له‌و رۆژه‌دا باوکی ره‌حمه‌تیی ئۆتۆنۆمییه‌کی شڕی وه‌رگرت، که‌ بریتیی بوو له‌ چه‌ند وه‌زیرێکی بێ وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ بڕێ پاره‌، شانازیی به‌وه‌شه‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ 31ی ئابدا، سوپای داگیرکه‌ری هێنایه‌وه‌ بۆ ناو شارێکی ستراتیژی کوردیی،
 مه‌سعود پیرۆزبایی له‌ گه‌ڵێکی زیندوو ده‌کات، که‌ خۆی له ‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به‌ یادی ئۆتۆنۆمییه‌که‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ گه‌له‌که‌ی خۆی ده‌کات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە