کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رهه‌م ساڵح خۆی به‌درۆ خسته‌وه‌

Wednesday, 19/05/2010, 12:00


ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی تیرۆری رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان راگه‌یاند (تا ئێستا له‌م باره‌یه‌وه‌ هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كراوه‌).
به‌رهه‌م ساڵح بیری چوو، که بۆچی شه‌ قامه‌کان پڕ بوون له‌ده‌نگی ناڕه‌زایی و بێزاریی، که‌چی ئه‌م دێت ده‌ڵێت هێمن بن ئێمه‌ سه‌ره‌ داوی تیرۆری (سه‌رده‌شت)مان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و په‌یمان ئه‌دا که ‌له‌ زووترین کاتدا هه‌موو شتێک بخاته‌ سه‌ر مێز و ئابڕووی بکوژان به‌رێت و دادگاش بڕیاری خۆی بدات.
به‌رهه‌م چاک ده‌زانێ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌ولێر له‌پشت تیرۆرکردنی کاکه‌ سه‌رده‌شته‌وه‌یه‌ ، ئه‌و گومانی نییه ‌و دڵنیایه‌، که‌ پاراستن به‌و کاره‌ قێزه‌ونه‌ هه‌ستاوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م پیاوێکه‌ زۆر قسه‌ده‌کات، قسه‌کردنیش له ‌ووڵاتی ئێمه‌ باجی ناوێت و لای نمونه‌کانی به‌رهه‌م ساڵح قسه ‌و ئاوخواردنه‌وه‌ وه‌ک یه‌ک وان‌، بێ ئه‌وه‌ی ته‌ریق بنه‌وه‌ و خۆیان به‌خاوه‌نی بزانن.
به‌رهه‌م وتی(كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ كارێكی ناڕه‌وابوو، ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جیدی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كراوه‌) که‌وابوو د. به‌رهه‌م ئه‌ی چۆن بوو له‌ سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی (سه‌رده‌شت) دا مافت به‌خۆت دا ئه‌و درۆ شاخداره‌ بکه‌یت؟ ئاخر (ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د) نووسه‌ر له‌ کوردستانپۆست به‌ر له‌هه‌موو که‌س پێی ووتی تۆ ڕاست ناکه‌یت بۆخوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9ba7c439

به‌رهه‌م ده‌زانێ که‌ مه‌سروری کوڕی مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فا، ڕاسته‌و خۆ سه‌رده‌شتی تیرۆر کردوه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌ڵێ ده‌زگاکانی ئه‌من و ئاسایش به‌چڕی خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن ، چ پێکه‌‌نیناوییه‌، ئه‌م قسانه‌ی د. به‌رهه‌م، ئای چ کاره‌ساته‌ ئه‌و نیشتمانه‌ کڵۆڵه‌ی ئێمه‌، ئه‌مانه‌ به‌ڕیوه‌ی ده‌به‌ن. زه‌حمه‌ت نه‌بێت پێمان ناڵێیت، کامه‌ ده‌زگا خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌؟
ئه‌و ده‌زگایه‌ی له‌ ناویدا سه‌ره‌داوه‌که‌یت لێ بزربۆوه؟‌
ئه‌و ده‌زگایه‌ی ده‌یان لق و پۆپی هه‌یه ‌و که‌س نازانی روو له‌کوێ بکات؟
ئه‌و ده‌زگایه‌ی هه‌ر یه‌که‌تان کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی ترسنۆک و پیاوکوژ و بێویژدانتان تیا چه‌کدار کردوه‌؟
ئه‌و ده‌زگایه‌ی له‌ژێر دوو ئارمدا کارده‌که‌ن و هه‌ریه‌که‌تان له‌ئیماراتێکه‌وه‌ ، هه‌ڕه‌شه‌ به‌یانمان بۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟
‌ به‌رهه‌م پیاوێکی ڕیاکار و درۆزنه‌ به‌ هه‌موو مانایه‌ک ئه‌و ناتوانێ درۆ نه‌کات، ئه‌و خۆی نییه‌، به‌ڵکو ئه‌و که‌سایه‌تییه‌یه‌، که‌ نه‌ک ته‌نها دوو ڕوو، به‌ڵکو چه‌ند ڕووی هه‌یه‌.
من باوه‌ڕم وابوو به‌رهه‌م ده‌یتوانی له‌م قه‌یرانی درۆریه‌ خۆی قوتارکات . به‌ده‌ستکێشانه‌وه‌ی له‌و حکومه‌ته‌ی که‌ هه‌موو ڕۆژێک سوکایه‌تی پێ ده‌کرێت، به‌رهه‌م ووتی من عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ده‌هێنمه‌ هه‌ڵه‌بجه ‌و له‌داری ده‌ده‌م، که‌چی نه‌یتوانی و ته‌ریقیش نه‌بووه‌وه‌‌، ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر به‌تیرۆری تاکه‌ کانی کورده‌وه‌ نه‌وه‌ستاون ئه‌وان تیرۆری ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌کانی کوردیش ده‌که‌ن، به‌رهه‌م وه‌ک هیچت پێ ناکرێ ده‌ست هه‌ڵگره‌ له‌درۆ کردن. تۆ ده‌زانی ئێمه‌ باوه‌ڕ نه‌ به ‌تۆ، نه‌ به‌سه‌رۆکه‌ ته‌زویره‌که‌ی هه‌رێم ، نه‌به‌تاله‌بانییه‌ خائین نه‌که‌ین و دام ده‌زگا پڕ ساخته‌کاره‌ت، ئه‌وه‌ نییه‌، که‌ له‌ ئاستی ئه‌وه‌دا بێت تیرۆریستان بنبڕ بکات، چونکه‌ ئێوه‌ به‌رهه‌م و به‌رهه‌مه‌کان، ته‌نها تیرۆریست به‌رهه‌م ده‌هێنن. سه‌رده‌شت ئێوه‌ تیرۆرتان کرد، تۆش به‌شێکی له‌ تیرۆری ئه‌و گه‌نجه‌ جوانانه‌ی که‌ خه‌می ئێمه‌یان له‌کۆڵ ناوه‌.

ئه‌زمڕ*
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە