شێرکۆ بێکه‌س ده‌ڵێت: با هه‌موومان بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، ببین به گاندیی!
Thursday, 07/07/2011, 12:00
شێرکۆ له‌چه‌ند تیرێژه ووتارێکدا به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات، که بۆ سایتی سبه‌ی نووسیوه هاتوه پێمان ده‌ڵێ، تا گیانی تۆڵه و یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن له‌خۆمان دوربخه‌ینه‌وه، به دیوێکی تردا ده‌یه‌وێت خۆی وه‌ک گاندی پیشان بدات، که من پێ ده‌ڵێم به‌ر له‌وه‌ی بمرێت هه‌رگیز تۆ ناتوانێت به‌و پیاوه مه‌زنه بگه‌یت؟ چونکه نه‌ک بۆ تاکه رۆژێک، به‌ڵکو بۆ ساتێکیش شێرکۆ نه‌یویستووه وه‌کو گاندی بژی. په‌یامی شێرکۆ بۆ خوێنه‌ره‌کانی ئه‌وه‌یه، نابێت بیر له تۆڵه بکه‌ینه‌وه و عه‌قڵی ماوتسیتۆنگی بێته‌وه ناومان، تفه‌نگ و سۆسیالیست و یه‌کسانی بێته‌وه لامان. شێرکۆ ئه‌مڕۆ وا بیر ده‌کاته‌وه، وه‌کو سیاسییه بازرگانه‌کانی کورد له پاشه‌رۆژی گیرفان و ژیانیی خۆی ده‌ترسێت، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م بنه‌ماڵه مافیایهیانهی کورد نه‌مێنن، پارتیی و یه‌کێتیی ئاوی ئامون بچن، ئه‌وا منیش ئه‌و 10000 دۆلاره‌ی مام جه‌لال، که هه‌موو مانگێک ده‌مداتێ، ده‌فه‌وتێ، له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌زگای سه‌رده‌میش نامێنم، ئه‌وده‌مه ئه‌وانه‌ی تۆڵه له به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌که‌نه‌وه، منیش ده‌گرێته‌وه و له‌گه‌ڵیاندا ماڵ‌وێران ده‌بم، که‌چی کاتێک شێرکۆ خۆی باس له رابردوو ده‌کات، به پێچه‌وانه‌وه شانازیی به مێژووی حیزبه‌که‌ی و سه‌رکرده چه‌ته‌کانیه‌وه ده‌کات، که چۆن ئه‌و کاته له ماوتسی تۆنگ توند و تیژتر بوون، له سۆسیالیست سۆسیالیستیر بوون، له دواهه‌مین هۆنراوه‌یدا نووسیوێتی:
له زه‌مانی ئاخۆران و بخۆرانی به‌عسدا
له زه‌مانی سێداره‌كان و ته‌ته‌ره‌كانی مردن‌دا
ئه‌و كاتانه ئه‌ڵێم كه چرپه له چرپهیش ئه‌ترسا!
تۆ هه‌ر له گرده‌كه‌ی سه‌رچناردا، له‌هه‌مان ماڵ و
له‌هه‌مان كۆڵاندا دراوسێی ماڵه هه‌ڵۆیه‌ك بوویت
كه شه‌و و رۆژ نه‌هێنی خۆیان پێدا ئه‌كرد.
خۆشه‌ویستی تێی وروكابوو، شۆڕ‌شیان ئه‌هێنا و ئه‌برد
مێژوویان ئه‌هێنا و ئه‌برد و له‌سه‌ردانێكدا
پاشه‌ڕۆژیان دروست ئه‌كرد
له به‌شێکی په‌یامه‌که‌یدا شێرکۆ به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێ ده‌ڵێ:
(
ئه‌وانه‌ی ڕۆشبیرن و گیانی تۆڵه دروست ده‌که‌ن ئه‌وانه‌م لا سه‌یره ووشه له‌ئاستیاندا نییه، که‌چی که پیاو سه‌یری نووسینه‌کانیان ده‌کات پڕیه‌تی له خۆشه‌ویستی، ئه‌وین، پاکی.)
شێرکۆ ده‌یه‌وێت پێمان بلێن قسه‌و کرداریان له‌یه‌ک جودایه، منیش ده‌ڵێم تۆش هه‌ر وایت ئه‌ی گاندییه خنجیلانه‌که، ئه‌وه‌تا له‌دوا چامه‌دا ده‌ڵێیت:
لهحیكایهتدا نه‌بوو
له‌ڕاستیدا بوو
شه‌وێكیان له‌شه‌وانی عه‌شقه‌كه‌ی سیامهنددا
ده‌سته‌یه‌ك (پ.م)ی سه‌روڕیش هاتوو
به‌خۆیان و چه‌ك و دووسێ زامداره‌وه
له‌شاخه‌وه بۆ شار هاتبوون و خۆیان كردبوو بهژێرزهمینهكهی هه‌ڵۆی دراوسێدا
ئه‌بوو هه‌ر بهنههێنیش زامداره‌كان بگه‌نه پایته‌ختی نه‌هه‌نگه‌كه
هه‌ر ئه‌و شه‌وانه زامدارهكانیان نارده ماڵی ئێوه
قوبوڵت كردن
هه‌مووشمان ده‌زانین له‌دوای ئه‌نفال، ئه‌و ده‌مه‌ی منیش هه‌ر له‌سنور له چیا بووم، ئێمه بۆ چوکلێت به‌خشینه‌وه تفه‌نگمان هه‌ڵنه‌گرتبوو ڕیشمان درێژ نه‌کردبوو، خۆمان لهخۆشتن یاخی نه‌کربوو، ئێمه بۆ تۆڵه‌ی ئه‌نفال له‌و چیایه نه‌ده‌هاتینه خواره‌وه و به گژ قوله‌ی قافدا چووبووین. شێرکۆ ئیستاش ناتوانێ گیانی تۆڵه له خۆیدا بکوژێ، با ته‌مه‌نی بگاته 140 ساڵیش. گه‌لی ئێمه هه‌میشه وایه بێ بیرکردنه‌وه په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر ناوی حازر و که‌سی حازر. هه‌ر شێرکۆ وا نییه، من له ڕادیۆیه‌کی په‌خشکراوی ئینته‌رنێتدا گوێم له به‌رنامه‌یه‌ک گرت، کاتی گرتنی د. که‌مالی سه‌ید قادر، ته‌ها به‌رواریی قسه‌که‌ری ئه‌و ده‌می پارتی و وه‌زیری لاوانی نێچیر، هه‌ر وه‌کو حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، ووتی: (
مه‌لامسته‌فا بۆ من گاندییه)! له‌م ماوه‌یه‌دا بوارم بۆ گونجا هه‌ندێک له کتێبه‌کانی گاندیم خوێنده‌وه، له کتێبێک‌دا که هێژا (سلێمان دڵسۆز) وه‌ریگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی کوردی، ناوی کتێبه‌که:
(خه‌ڵکی هه‌موو برای یه‌کن)، له‌وێدا گاندیم به‌ته‌واویی ناسی، ئیستا به‌دڵ ده‌مه‌وێ به ته‌ها به‌رواری، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن، پارتی و شێرکۆ بێکه‌سیش پێبکه‌نم.
شێرکۆ که باس له په‌شته‌ماڵ و بزنه لهڕهکهی گاندیی ده‌کات، له‌وێوه ده‌یه‌وێت هه‌ژاریی و کڵۆڵی ئه‌و خه‌ڵکه به جوانیی بوونێکی عهناعهت پێمان بفرۆشێته‌وه، وامان لێبکات به‌و ژیانه رازیی بیین و ئاوڕ له دزیی و پیاوخراپیی به‌رپرسه‌کان نه‌ده‌ینه‌وه، ئه‌و ژیانه‌ی گاندیی و جوانییهکهیمان پێ ده‌فرۆشێته‌وه. ته‌ها به‌روارییش مه‌لامسته‌فای ترسنۆکمان لێده‌کاته گاندی، گاندییه‌ک، که ته‌نها جارێك (ڕاسته)یه‌ک به ده‌ستیی قوتابییهکیدا ده‌کێشێت، هێنده ئازاری پێوه ده‌چێژێت، بڕیار ده‌دات به‌ڕۆژوو بێت، مه‌لا مسته‌فا میلله‌تێکی حه‌سیرمه‌یدان کرد، هه‌زارانی به کوشت و ماڵوێرانکردن دا، دوای ئه‌وه‌ی که به پاره‌یه‌کی زۆریشه‌وه و هه‌ڵات، ئه‌و میلله‌ته‌ی به‌جێهێشت، بۆ ساتێکیش داوای لێبوردنی له میلله‌ته‌که‌ی نه‌کرد.
گاندی ده‌ڵێت:
(من کابرایه‌کی ڕووت و ڕه‌جاڵم، له دارایی دنیادا شيش جه‌رخی ڕستن، چه‌ند هه‌وری زیندان، قتوولهیهک بۆ شیری بزن، شه‌ش پارچه قوماش و خاولی دهستچنم هه‌ن، له‌گه‌ڵ نێوبانگێکدا، که هیچ بایه‌خێکی وای نییه). ئه‌م قسانه له‌خودی گاندییهوه بۆ ڕۆژنامه‌نووسێک وتراوه. گۆڕه‌که‌ی بارزانی، که تاڵه‌بانی ته‌نها 400000 دۆلاری پێشکه‌ش کرد، لهخهستهخانهش به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه مرد، نه‌خۆشی بۆ کرا به‌شه‌هیدیی و حه‌مایل خان مانگانه شه‌هیدانه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، من ده‌ڵێم: گوناح نییه ئه‌م پیاوه به گاندی به‌راورد بکرێ؟
چ کاتێکیش شێرکۆ توانی واز له ئاره‌ق و جگه‌ره، له رابواردن و پاره‌ی خانه‌نشینی وه‌زیرییه‌که‌ی بهێنێت، ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی سه‌رده‌م بێت، ده هه‌زار دۆلاره‌که‌ی مامه‌ی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌ژارانی وڵاته‌که‌م، واز له خانوو و موڵکه‌کانی بهێنێت، هه‌روه‌ها که‌ی بیری کرده‌وه له سویدیش ماڵ و منداڵه‌که‌ی له پاره‌ی سواڵانهی ئه‌و حکومه‌ته دوور بخاته‌وه، ئه‌وه‌ی له رابردوودا وه‌ریگرتووه بگه‌ڕێنێته‌وه بڵێت من ئه‌و کاته‌ی سوڵانهتان به منداله‌کانم ده‌دا، وه‌زیر بووم، وه‌ک گاندیش ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی، که حیزبه حه‌یاته‌که‌ی بۆی فه‌راهه‌م کردووه، بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ میلله‌ت، ئه‌وسا ره‌نگه ئێمه که‌مێک بڕوای پێ بکه‌ین.
- تۆ هێنده له پاشه‌ڕۆژی خۆت و مردنیش دهترسییت، بۆیه پێشنیاریی مردن و گۆڕستانێکی جوان ده‌که‌یت، بۆیه خۆتمان لا جوان ده‌که‌یت، ره‌نگه به کتێب و دیوان و شیعره‌کانت لای هه‌ندێک که‌س جوان بییت، ره‌نگه که‌سانێک هه‌بێت که پاش مردنت کارت بۆ بکه‌ن و له پارکی ئازادیی بتنێژن، به‌ڵام نه‌وه‌یه‌کی تر له دایک ده‌بێت، هه‌موو کاره‌کانتان ده‌خوێنێته‌وه و حیساب له‌گه‌ڵ وشه به وشه و کردارهکانتانا ده‌که‌ن.
ئه‌و سه‌رده‌مه ڕۆیشت.. . ئێمه تۆڵه ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌نکه جۆیه‌کی ماڵی پاشا و بنه‌ماڵه‌ی خائین خواردبێت له گه‌رووی ده‌رده‌هێنین، دڵنیابه کاک شێرکۆ بێکه‌س، دره‌نگ یان زوو هه‌موو دز و تاوانبار و نیشتمانفرۆشێک ده‌بێ له به‌ر ده‌م دادگای گه‌ل و مێژوودا رابوه‌ستێت.
تۆ ده‌ته‌وێ گاندی بیت، فه‌رموو که‌س ڕێگه‌ی لێت نه‌گرتوویت، بۆ نابی، ببه، گاندیی بوون، ته‌نها به نووسین نییه، من کاتێک له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی گاندی بوومه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆم بزانم هۆن هۆن فرمێسکی شادمانیم ده‌ڕشت، بۆ ئه‌و جوانییه گریام، که له ناوماندا نه‌ماوه، بۆ ئه‌و ژینه ساده‌یه گریام، که سه‌رۆکه‌که‌ی تۆ له‌و خه‌ڵکه‌ی سه‌ندۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ووتم سوپاس بۆ ئه‌م جیهانه، که ده‌کرێ مرۆڤایه‌تی هیشتا به بۆنه‌ی ئه‌م که‌سه جوانانه‌ی وه‌کو گاندی، مانای ژیانی تێدامابێ.
شێرکۆ گیان دڵ له دڵ مه‌ده، ڕه‌فیق سابیری هاوپیشه‌ی خۆشتان، ئه‌ویش تاڵه‌بانی لێ کردین به ماندێلا، ئێوه دزیی له جوانیی که‌سایه‌تییه جیهانییه‌کانیش ده‌که‌ن، که‌سایه‌تیی و جوانیی ئه‌وان ده‌دزن و ده‌یکه‌ن به به‌ڵای خۆتان و سه‌رۆکه خائین و ناپاکه‌کاندا، سه‌ره ناشرینه‌کانی پێ جوان ده‌که‌ن، ده‌یفرۆشنه‌وه و لێمانیان ده‌که‌ن به فریشه و به رابه‌ر و به پێغه‌مبه‌ر. ئیستا ره‌فیق سابیر، له حاڵه‌تی سهباتدایه، ماوه‌یه‌که بێ ده‌نگه، که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن جارجاره رۆنی ره‌فیق له قه‌لبی گرده‌که ده‌دات و خۆیانی پێ چه‌ور ده‌که‌ن بانگی ده‌که‌ن بۆ چاوپێککه‌وتن، ئیستا بۆته مووچه‌خۆرێکی بێوه‌ی، فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م لینکه‌دا:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=170e8930شاعیره شیوعییه‌که و ده‌ستی نه‌زاهه‌ی ده‌سه‌ڵات دوا په‌یڤی شێرکۆ، که وه‌ک باوکێکی ئاڵۆز و بڕوانه‌بوو به‌قسه‌کانی خۆی، ڕوومان تێده‌کات و ده‌ڵێ:
ئێمە ئێستا لە وەختی دەسەڵات و سوڵتە گەندەڵەكانی دنیادا، لەو راستییە تێئەگەین، كە ئەو پیاوە بێ نمونەیە (واته گاندی) لەپێناوی رزگاركردنی هیندستاندا، خۆی لەهەمو خۆشییەكی دنیا مەحروم كرد و لە پارچەیەك خام، كە لە خۆیەوە ئەپێچا و لە بزنێكی لەڕ بەولاوە هیچی تری نەبوو، ئەگەر بشێ بڵێم: پێغەمبەر، ئەو تاقە پێغەمبەرێكی سیاسەت بوو، كە تا ئێستا لە وێنەی نەبینراوەتەوە. لەو رۆژانەی دواییدا باس لە شۆڕشە ئاشتیخوازەكانی لاوانی تونس و میسر و یەمەن و سوریا كرا و شرۆڤەی جیاجیایان لەبارەوە ئەكرا، بەلای منەوە باوكی هەمو ئەو شۆڕشانە گاندییە و لەسەردەمی شۆڕشە سپییە هەرە گەورەكەی ئەوەوە ئەم رێبازە لە هیندستاندا دەركەوت و ملیۆنان مرۆڤیشی لە چنگی زەبروزەنگ رزگاركرد.منیش ده‌پرسم: ئه‌ی تۆ بۆ خۆت له خۆشی پاره‌و ئاره‌ق و ڕابواردن نابوریت و ببیته گاندیی ئه‌ده‌ب و شیعر؟ ئێمه‌ش قیروسیا له‌و هه‌موو ساڵه‌ی رابردووت ده‌که‌ین، زه‌ره‌ر له نیوه‌شی بگه‌ڕێته‌وه هه‌ر باشه، فه‌رموو تۆ ببه به گاندی، ئێمه‌ش ده‌بینه ده‌روێشی ته‌ریقه‌تی شیعره‌کانت! به‌ڵام به‌داخه‌وه شێرکۆ بێکه‌س تۆ ئه‌وه نییت و ئێمه لێت رانابینین.
**********************
چەند تیرێژە وتارێك! شێركۆ بێكه‌س(1)
ئەڵێم: بۆئەوەی ئامانجێك لەدوای وشەكانم و تێڕوانینمەوە هەبێت، پێویستە بەوردیی بەڕونی دەست بخەمەسەر ئەو خاڵ و جومگانەی، هەنگاو بەهەنگاو، لەو ئامانجەم، نزیك ئەخەنەوە، ئەگەرنا، ئەوسا وێڵ و پەرت پەرت ئەبم و ئەو ئامانجەیش بزر ئەكەم.
وێڵ بون، یان با بڵێین، سەرگەردانی ئەقڵ و دەرك نەكردن بەهۆ و هۆكارەكان، ئەبنە مایەی نەگەیشتن بە ئامانجەكانیش، بەبڕوای من ئەمەش بەپلەی یەكەم پەیوەندیی بە ناهۆشیارییەوە هەیە، یاخود بە نەبونی، یان كزی روناكبیرییەوە، بۆنمونە ئەو كاتەی بمانەوێ باشتر و ئاسانتر لە مانای دادپەروەری بگەین و بیناسین، پێویستە جیاوازییە كۆمەڵایەتی و چینایەتییەكان لەیەكتر جوێ بكەینەوە، بەكورتی ئالەم كێشەیەدا وێڵ بون، یان سەرگەردانی عەقڵ، دەرهاویشتەی ناهۆشیارییە!
(2)
هەمو فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیایەك كە بانگەشەی ئینسانییەتیان جاڕداوە، هەمو تیورییەكانی ئازادی و شۆڕش و ریفۆرم و چاكسازییەك لەم دنیایەدا كۆن و تازە، ئەتوانین لە نوختەیەكی جەوهەری هاوبەشدا كۆیانبكەینەوە، كە ئەویش هەوڵدان بوە لەپێناو بەختیاریی مرۆڤدا، هەمو راستی و دروستی، یان درۆ‌و خەوشی هەر فیكر و فەلسەفەیەك تا لەسەر كاغەز بوە، یان لەناو بانگەشەدا بوە، نەتوانراوە حوكمی كۆتاییان بەسەردا بدرێت، بەڵام ئەو وەختەی كە كەوتونەتە مەیدانی كارەوە و تاقیكراونەتەوە، ئەوسا درۆ و راستی و سەركەوتن و ژێركەوتنیان دەركەوتوە!.
(3)
"لێبوردن" بە مانای فراوان و هەمەلایەنەی وشەكە، هەرگیز لەناو كۆمەڵی داخراو و تۆڵەخوازو خۆپەرستدا، جێگەی نەبۆتەوە، جاری وابوە چ لەسەر ئاستی تاكە كەس و چ لەسەر ئاستی بەكۆمەڵیش، وەختێ لێبوردن ئامادەیی نەبوبێت و لەجێی ئەو لەخۆبایی بون‌و كەلە رەقی جێیان گرتبێتەوە، وەك سەرەنجام شەڕ و كارەساتیان بەدوای خۆیاندا هێناوە، ئەشێ ماكی رق و كینەیەك بە داواكردنی لێبوردنێ رەویبێتەوە، یان بنەبڕكرابێت، ئەشێ جەنگێكی گەورە، ئەگەر لێبوردنی تیابوایە، روینەدایە. لێكدانەوەی چەمكی لێبوردن لەتێگەیشتنی دیاردەكانەوە سەرچاوە ئەگرێ، زۆرجار لەنێوان توندوتیژی و لێبوردندا، تاڵە مویەك هەیە، ئەو وەختەی پسا شەڕ پەیدا ئەبێ، توندڕەوی كە بەتوندڕەوی وەڵامدرایەوە، چارەسەر ئەنێژرێ، ئاشتی نێو كۆمەڵێك هەمیشە لەڕێی لێبوردنەوە بەرقەرار ئەبێ، لەم رۆژگارەدا هەمو دژەكان، مەبەستم ئەو دژانەیە، كە خۆشەویستی و مرۆڤایەتی جیا بەجیا گوتاری گەورەیانە، ئەگەر لێبوردن، رێكەوتن، دانوساندن نەكەنە ناوبژیوانی خۆیان، یان پردی نێوانی خۆیان، هەرگیز ناگەنە یەكتر، لەم ناكۆكیانەیشدا، ئەگەر بشێ بڵێم: لەنێوان ئەو دژانەدا، هەمیشە جوانترین و راستگۆترینیان، ئەو كەس و لایەنانە بون، كە لەپێناو كۆمەڵ و ئاشتی و خۆشەویستیدا، بەلێبوردەییەوە زۆرترین هاتنەخوارەوەیان لە مافی خۆیان وازهێناوە!.
(4)
لەهەمو شەڕێكی ناوخۆدا لەهەر كوێیەك بێ، ئەوەی قوربانی یەكەمە، رەشە خەڵكەكەیە، سەیر ئەوەیە هەمو لایەنە شەڕكەرەكانیش، هەر یەكەو لەلای خۆیەوە، وا ئەزانێ حەقیقەت بەتەنها لەلای خۆیەتی، ئەمە لەكاتێكدا حەقیقەت لای كەسیان نییە و ئەوەی ئەبینرێ خوێن لەبەرڕۆشتنی حەقیقەتە.
ئەگەر هەمو شەڕێ جۆرە كوێربونی عەقڵی تێدابێ، شەڕی ناوخۆ لەهەمویان كوێرترە، شەڕی نێوان براكان، شەڕێكی بێ مانایە و كۆتاییەكەیشی هەر بەبێ مانایی تەواوئەبێ، وەلێ لەسەر حسێبی ماڵوێرانی خەڵك.
لە چركەساتی كوێربونی ئەقڵدا و لەشەڕی ناوخۆدا، كامە شتێك نەشیاوە بەشانازییەوە ئەنجام ئەدرێ، دوای تەواوبونی شەڕیش، وەختێ عەقڵ دێتەوە سەرخۆی، وەختێ براكان لەبەردەم ئاوێنەی خوێنی یەكتردا تەوق و مات ئەبن، شتێك دێت پێی ئەوترێ پەشیمانی، بەڵام وەختێك دێت ئێجگار درەنگی كردوە و دادی هیچ نادات!.
(5)
ئەگەرچی كەسی روناكبیر لەسادەترین شرۆڤە و لێكدانەوەدا، وا لەقەڵەم ئەدرێ،
كەسێكە هۆشیار و خاوەن سەرمایەیەكی مەعریفی و فیكری و ئەزانێ چی ئەكاو چی ناكاو لەپێش هەموانەوە بەرگریكەرە لە راستی و جوانی و خۆشەویستی و هەمو شتێكی پاك لەم دنیایەدا، وەلێ سەیر ئەوەیە لەم وڵاتەی ئێمەدا، جاری واهەیە بەسەر روداوی، یان ئاكاری وا ناخۆشدا ئەكەوێ، كە لە روناكبیری رویداوە، هەر ئەوەنییە چاوت نەپەڕێتە پشتی سەرت.
هەڵبەت من مەبەستم لە هەڵەكردن نییە، چونكە هەمو كەسێ بە روناكبیر و ناڕوناكبیرەوە هەڵە ئەكات، بەڵام ئەی چۆن روناكبیرێ بەمانای وشە روناكبیر، ناسراو و بـەناوبانگ، خاوەنی دەیان بەرهەم و وتاری چاپكراو، لە بەركەوتنی توڕەبونێكدا، كە رەنگە هەقی بێ و لاریمان لە ئیدیعاكەی نەبێ، وەلێ بە شێواز و ئوسلوبێ دێتە جواب، كە تۆ هەرگیز چاوەڕوانی ناكەیت، ئەو قسانە و ئەو جنێوانە ئەدات، كە بیخەیتە بەردەم سەگ بۆنی پێوە ناكات! ئەرێ بەڕاست ئەمە لەچییەوە هاتوە؟! چۆن وا؟! من بۆخۆم وەڵامێكی تەواوم لانییە، هاوڕێیەكی خۆشەویستم وتی: ئێمە هەمومان بەبێ هەڵاوێردن، لەناخی هەر یەكێكماندا گورگێكی دڕ هەیە، بەڵام بێدەنگە و خۆی مەڵاسداوە و نازانی چ وەختێ سەردەردێنێ! تۆ بڵێی وابێت؟! ئایا ئەمە لای هەمو روناكبیرانی دنیا وایە؟! سەیرتر لەهەموی وەختێ لە نوسین و وەرگێڕانی وتار، یان چیرۆك و شیعرەكانی ئەو روناكبیرە ورد ئەبینەوە: كەم لاپەڕە هەیە وشەی خۆشەویستی، جوانی، لێبوردن، ئاشتی تێدا نەبێت!... نازانم چی بڵێم؟ ئەی ئێوە ئەیزانن؟!.
(6)
نەوەی ئێمە، بەشی هەرە زۆرمان سەر بەو ئایدیۆلۆژیانە بوین، كە شمولی بوین، جا ئومەمی بوین، یان قەومی، زاراوەكانی شۆڕشگێڕ‌و پڕۆلیتاریاو رەنگی سوری خوێنینو لولەی چەكو زۆر شتی تر وێردی سەر زمانمان بون، هەندێكیشمان كوتومت لە دەروێش ئەچوین.
بەكورتی: رۆژگاری كەلەڕەقیو پێداگرتن‌و لێنەبوردن بو، یان ئەبێ لەگەڵمان بیت، یان لەسەر هەق نیت، لەژێر كاریگەریی فیكرە شمولیەكانی ماودا، راستیمان هەر لە لولەی چەكدا ئەبینی، خاوەن عەقڵە میانڕەوەكان، تاڕادەیەك جێی گاڵتەجاڕیی شۆڕشگێڕان بون، دوای تێپەڕینی چەندین دەیە بەسەر ئەو زەمانەدا، ئێمە ئێستا تێئەگەین، عەقڵی ئاشتیخوازانەی گەورە پیاوێكی وەك گاندی، چەند لەپێش سەردەمەكەی خۆیەوە بوە.
ئێمە ئێستا لەوەختی دەسەڵات و سوڵتە گەندەڵەكانی دنیادا لەو راستییە تێئەگەین، كە
ئەو پیاوە بێ نمونەیە لەپێناوی رزگاركردنی هیندستاندا، خۆی لەهەمو خۆشییەكی دنیا مەحروم كرد‌و لە پارچەیەك خام، كە لەخۆیەوە ئەپێچاو لە بزنێكی لەڕ بەولاوە هیچی تری نەبو، ئەگەر بشێ بڵێم: پێغەمبەر، ئەو تاقە پێغەمبەرێكی سیاسەت بو، كە تائێستا لە وێنەی نەبینراوەتەوە، لەو رۆژانەی دواییدا باس لە شۆڕشە ئاشتیخوازەكانی لاوانی تونس و میسر و یەمەن و سوریا كرا‌و شرۆڤەی جیاجیایان لەبارەوە ئەكرا، بەلای منەوە باوكی هەمو ئەو شۆڕشانە گاندییە و لەسەردەمی شۆڕشە سپییە هەرەگەورەكەی ئەوەوە ئەم رێبازە لە هیندستاندا دەركەوت و ملیۆنان مرۆڤیشی لەچنگی زەبروزەنگ رزگاركرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست