کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌خێر بێت جه‌لاده‌ خنجیلانه‌که‌ ! ئاخ بۆ یه‌ک دوو هه‌ڵه‌بجه‌ی تر.!

Friday, 13/08/2010, 12:00


ئه‌وه‌‌ قسه‌ی تاڵه‌بانی بووه‌، که‌ به‌ نه‌وشیروان مسته‌فای وتووه‌.که‌ داخی خواردوه‌ بۆ یه‌ک دووهه‌ڵه‌بجه‌ی تر . داخۆ ئه‌گه‌ر قوباد و پاڤێلی کوڕی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا بکوژرابانیه‌، تاڵه‌بانی ئه‌م قسه‌یه‌ی ده‌کرد!؟ بێگومان نا، ئه‌م سه‌رکرده‌ و سکرتێر و به‌رپرسانه‌، تا ئیستا منداڵێکیان خوێن له‌ لووتیان نه‌هاتووه‌، به‌ڵام خۆیان 70 ساڵه‌ بازرگانی به‌ خوێنی ئه‌و میلله‌ته‌وه‌ ده‌که‌ن، هه‌ر منداله‌کانی خۆشیانه‌ له‌گه‌ڵیاندا نیشتوونه‌ته‌ سه‌ر لاکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ و له‌و په‌ڕی ناز و نیعمه‌تدان.
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ هێنده‌ گه‌وره‌ بوو، له‌ گه‌وره‌ییدا سنوری کوردستانی به‌زاند، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان نه‌یانتوانی‌ له‌ئاستیا چاو لێک بنێن. ده‌شێ تاڵه‌بانیش ئاسوده‌ی خۆی به‌وه‌ ده‌رخستبێت، تا بچووکی خۆی له‌ پاڵ گه‌وره‌یی هه‌ڵه‌بجه‌دا گه‌وره‌ بکات، ئاخر که‌سێکی فایلپیس و گومانلێکراو و پیاوی دوژمن، هه‌ر ده‌بێت ئاخ بۆ هده‌یان هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ڵکێشێت، تا ناوی ئه‌ویش بکه‌وێته‌ ناو ناوان و خۆی پێگه‌وره‌ بێت. ئاخر هه‌ڵه‌بجه‌ باشترین ده‌غیله‌ی سواڵ بوو بۆ حیزبه‌ کوردییه‌کان ئیستاش ئه‌وان خۆیان له‌په‌ناو پاساری ئیسک و پروسکی شه‌هیده‌کانمادا مه‌لاس ده‌ده‌ن.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ میدیاکانی یه‌کێتی نیشتمانی به‌شان و باڵی فڕۆکه‌وانێکی کورددا هه‌ڵده‌ده‌ن، که‌ بۆته‌ فڕۆکه‌وانی کۆپته‌ر له‌سوپای عێراقدا. دوێنه‌ ئه‌م فڕۆکه‌وانه‌ له‌جێگه‌ی (تاریق ڕه‌مه‌زان) چو بۆلای تاڵه‌بانی و ئه‌ویش هێنده‌ی هه‌موو دنیا شادمان بوو به‌و جه‌نه‌راڵه‌‌ی کورد ، که‌س نازانێت ئه‌م فڕۆکه‌وانه‌ له‌ پاشه‌ڕۆژدا چه‌ند خزمه‌تی کورد ده‌کات و چه‌ند ده‌بێت به‌ جێگای شانازاییمان، به‌ڵام مادام تاڵه‌بانی ده‌ستخۆشی لێده‌کات، من ئومێدێکم پێی نییه‌. ئای چه‌نده‌ پێکه‌نیناوییه‌ که‌ ئاوا شانازی به‌ فڕۆکه‌وانێکه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست ده‌کات. ئاخر فڕۆکه‌وانێک چییه‌ ئه‌م هه‌موو قسه‌ و باسه‌ی له‌ سه‌ر ده‌نووسن، مه‌گه‌ر بچوکی کورد ده‌رناخات له‌و عێراقه‌ فیدراله‌ی که‌ ناوتان لێناوه‌؟ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و بیست ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ته‌نها فڕۆکه‌وانێک جێگای بۆته‌وه‌، که‌ ساڵانه‌ به‌ ده‌یان فڕۆکه‌وانی عه‌ره‌ب له‌ عێراقدا پێده‌گه‌یه‌نرێت.
ئێمه‌ سوپا سالار و ده‌یان وه‌زیرو جێگر و سه‌رۆک کۆمارمان هه‌یه‌ ده‌یان په‌رله‌مانتارمان هه‌یه‌ هه‌ر له‌پاشه‌کشێداین . خۆ ڕۆژ نییه‌ کوردێک دوان له‌ جه‌له‌ولا، خانه‌قین و که‌رکوک به‌به‌رچاوی زه‌قتانه‌وه‌ شه‌هید ئه‌کرێن .هه‌ر بێ ده‌نگن و به‌هیچی نازانن.
ئه‌وفڕۆکه‌وانه‌ ڕۆژه‌کانی شاخم بیر دێنێته‌وه‌ ، ئه‌و ڕۆژانه‌ی له ‌دۆڵه‌ڕوت ده‌یان کۆپته‌ر و هه‌نته‌ر ده‌هاته ‌سه‌ر ‌ئاسمانه‌ بێگه‌رده‌که‌ی کوردستان، ته‌قه‌یان لێ ده‌کردین و مه‌رگی ناوه‌ختیان پێ ده‌داین. کێ ناڵێ له‌ناو ئه‌وانه‌شدا کوردی تیا نه‌بووه‌ ، ئاخر ته‌نها کوردبوون به‌س نییه‌، خۆ کاتی سه‌دامی دیکتاتۆریش ده‌یان وه‌زیر ته‌نانه‌ت جێگره‌که‌شی کوردبوون، چونکه‌ ئه‌وان له‌هه‌موو هه‌ستێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیی شۆرابونه‌وه‌، به‌ڵکو عه‌ره‌به‌کان شه‌ریف تربوون له‌و کوردانه‌. بۆ جاش و خۆفرۆش و سیخوڕی کوردمان که‌م هه‌بوو؟ که‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی له‌شاخیش له‌گه‌ڵماندا بوون که‌ ده‌ستیان تێکه‌ڵ کردبوو له‌گه‌ڵ دوژمناندا.
مێدیاکانی ئه‌مڕۆی باشوور هێنده‌ به‌تاڵن نازانن، چۆن په‌ره‌کانیان پڕ بکه‌نه‌وه‌، دێن به‌ شتی پڕو پوچ پڕی ده‌که‌نه‌وه‌ ، ئاخر ئه‌مانه‌ ئازایه‌تی ئه‌وه‌یان نییه‌ بچن بۆ بناری قه‌ندیل راپۆرتێکمان بۆ دروست بکه‌ن. تاڵه‌بانی وه‌ک مه‌یمونه‌که‌ی باخی جه‌لالی لێهاتوه‌ هه‌ر ڕۆژه‌ی که‌سێک ده‌به‌نه ‌لای بۆ دیداری گرنگ، تاڵه‌بانیش ته‌نها ده‌یه‌وێت له‌ ‌تیڤێ و ڕۆژنامه‌کاندا ده‌رکه‌وێت، کاتێک تاڵه‌بانی دوای وێنه‌گرتنه‌که‌ فڕۆکه‌وانه‌که‌ کورده‌که‌ جێی هێشت، ووتی خۆزگه‌ کاکه‌ (تاریق ڕه‌مه‌زان)یشتان ده‌هێنا بۆ لام.
خزمینه‌ بیرتانه‌ کابرای جبور ڕه‌فیق ووتی تاڵه‌بانی دوو ڕۆژ له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌ کۆنه‌کانی عێراقدا کۆبۆوه‌ بیری چوبۆوه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماره‌، ئه‌مه‌‌ هیچ نییه‌ جگه‌ له‌قتویه‌کی به‌تاڵ هه‌موو کورد ببێت به‌فڕۆکه‌وان له‌سوپای عێراقدا نایگۆڕینه‌وه‌ به‌ دڵۆپێ ئاره‌قی گه‌ریلایه‌ک له‌و چیایه‌ ئاخر تاڵه‌بانی ده‌بوو شه‌رمی بکردایه‌ ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی فڕۆکه‌وانی نه‌کردایه‌ ، ده‌بوو هه‌ر بۆی نه‌بوایه‌ سواری فڕۆکه‌ی بارهه‌ڵگریش بێت.

ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە