ئه‌مڕۆ هه‌موو کتێبه‌کانی شێرکۆ بێکه‌سم له کتێبخانه‌که‌م فڕێ‌دا
Thursday, 17/06/2010, 12:00
ڕۆڵه وا من تۆم هێنایه به‌رهه‌م
به‌ڕه‌نجی زۆر و به‌شیری مهمهم
بهشهونوخونی و ناخۆشی و سته‌م
ئه‌وه‌نده له‌خوا ته‌مانا ده‌که‌م ،
وه‌ته‌ن ڕزگار که‌ی له‌ژێر باری غه‌م
ڕۆڵه، لای لایه ..(شێرکۆ) لای لایه
یاخوا شێرانه بێیته ناو کایه ...
(فایه‌ق بێکه‌س)
ده‌مێکه گومانم له‌م نووسه‌ر و رووناک‌بیر و شاعیرانه‌ی کورد په‌یدا کردووه، که له‌ناو باوه‌شی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا خۆیان مه‌ڵاسداوه, بوونه‌ته ده‌ربار و پیسخۆری ده‌سه‌ڵات. له‌سه‌ر شێرکۆ بێکه‌س و ره‌فیق سابیر و کێ و کێی تر شتم زۆر بیستووه، هێڵنج ده‌ده‌م به‌ناوهێنانیان، وه‌ک پێویستیش لهسهریانیم نووسیوه، بۆ نموونه به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک بابه‌تێکم له‌کوردستانپۆست بڵاو کرده‌وه. کلیکی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێشووم بکه:
شێرکۆ بێکه‌س شاعیرێکی مردوو شۆره، که‌چی هه‌ندێک له هاوڕێکانم گازنده‌یان کرد، ووتیان: تۆ غه‌درت له شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان کردووه. ئاخر من نازانم بۆ ده‌بێت کورد ئه‌م هه‌موو شته گه‌ورانه‌ی هه‌بێت و ئه‌مانه گه‌وره بکات، به‌ڵام به ئاسته‌م ویژدانی نه‌ته‌وه‌ییان نهتلیسێتهوه؟ کاتێک ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه که‌وتوونه‌ته گیانی نه‌ته‌وه‌که‌م، که‌چی ئه‌م که‌متیاره رووناکبیرانهیش له‌پاشماوه‌ی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵات، پیسخۆری ده‌که‌ن و برینی میلله‌ته‌که‌م ده‌کولێننه‌وه و قه‌پی زلتری لێده‌گرن؟
شێرکۆ بێکه‌س کێیه؟ هه‌ندێک که‌سی ساده وا وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، گوایه شێرکۆ ئه‌و پیاوه زۆر بهههڵوێستهیه، هێنده پاکه نوێژ له‌سه‌ر داوێنی بکه.
سڵاو بۆ نووسه‌ری ئازا و جوامێری ده‌زگا به‌د ناوه‌که‌ی سه‌رده‌م کاک (شوان ئه‌حمه‌د) که ئه‌مه دووهه‌م بابه‌تێتی له‌سه‌ر ده‌زگای سه‌رده‌م له‌ژێر ناونیشانی (سه‌رده‌م.. نمونه‌ی ده‌زگایه‌كی گه‌نده‌ڵ و بێسه‌روبه‌ر) له‌ئاوێنه‌دا بڵاویکرده‌وه، که من بۆ خۆشم به‌شێکیم ده‌زانیی،. کاک شوان ئه‌حمه‌د داواش ده‌کات ئیتر بابێدهنگی بشکێنین .
له ڕاستییدا ده‌بێ ئێمه بڵێین به‌س نه‌بوو شێرکۆ بێکه‌س زوو نه‌مرد و نه‌بووه یه‌کێک لهحهزرهتهکان، چ پێکه‌نیناوییه شێرکۆ حیمایه‌ی هه‌یه ، ده‌ینێرێ تا له سکرتارییه‌ت لای مامه دزه‌که‌ی 10000 دۆلاری مانگانه به‌ناوی خۆیه‌وه بۆ بهێنێت.
کاتێک ئه‌و باته‌ی کاک شوان ئه‌حمه‌دم خوێنده‌وه ، ئیتر بۆ هه‌موو ئه‌و براده‌رانه‌م نارد که گازنده‌یان له من کرد، گوایه من شاعیری مه‌زنی گه‌له‌که‌مانم له‌که‌دار کردووه
شکور ئیستا ده‌ستم ئاوه‌ڵابووه. ده‌توانم شێرکۆ و شێرزاد حه‌سه‌نیش، که خۆی بهفێمهنیست داده‌نا و فرمێسکی بۆ ژن و کچی ووڵاته‌که‌م ده‌ڕشت، خۆی لێکردبوونینه ده‌مڕاست، من له ڕه‌هه‌ندا ئه‌و چاوپێکهوتنهیم خوێنده‌وه.
کاتێکیش له‌ووڵاتی فینلهد گه‌ڕایه‌وه من وام ده‌زانی مرۆڤێکی به‌هه‌ڵوێسته. که‌چی هه‌موو ئه‌م نووسه‌رانه له‌ئاستی موچه‌ی مانگانه‌دا بیریان ده‌چێته‌وه چی‌یان ووتوه و خه‌ڵک چۆن لێیان ده‌ڕوانێ ؟
*******************
کاتێک شێرکۆ (خاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیر) ی نووسی له‌به‌رگی پشته‌وه‌ی چه‌ند ڕیز
ناوی داناوه، که وه‌سفی شێرکۆیان کردووه:
1- گیلڤیک ده‌ڵێ: (
شێرکۆ گۆرانی بۆ گه‌ل و ووڵاته‌که‌ی خۆی ده‌ڵێت). منیش ده‌ڵێم راسته گۆرانی بۆ ووڵاته‌که‌ی ووتوه، به‌ڵام دزیشی له ووڵات و ناپاکیشی به‌رامبه‌ر به ژن و کچانی وڵاته‌که‌شم کردووه.
2- سۆن ئاکسلسۆن ده‌ڵێ: (
شێرکۆ هێزێکی وای هه‌یه پیاو سه‌رسام ده‌کات)، به‌ڵام نازانێ ئێمه‌ش به‌و راپۆرته هێنده سه‌رسام بووین، که شێرکۆ له‌پاڵ هێزی قه‌ڵه‌م و شیعریشدا، هیزی ئه‌و هه‌موو دزیین و فهسادییهشی هه‌یه. هه‌ر ئه‌مڕۆ من هه‌رچی دیوان و کتێب و رومانه شیعرییه‌کانی شێرکۆ هه‌یه، له‌ناو کتێبخانه‌که‌ی خۆمدا ده‌رمهێنا، به خێزانه‌که‌م وت: له‌به‌ر چاوم دووریان بخه‌ره‌وه، بیده به گوڵه‌به‌ڕۆژ و پاقله فرۆشه‌کان، با په‌ڕه‌کانی بدڕێنن و بۆ خۆیان به‌کاری بهێنن، له‌مڕۆ به‌دواشه‌وه گومانیشم خسته سه‌ر نالی، حه‌مدی، مه‌حوی و فایه‌ق بێکه‌سی باوکی شێرکۆ و شاعیره‌کانی تریش، ئاخر من چوزانم ئه‌وانیش رابردوویان چۆن بووه؟ کێ ده‌توانێ ئه‌وانم له دڵدا سپی بکاته‌وه؟ من گومانم له‌وانیش په‌یدا کردووه، چونکه له‌م ساڵانه‌دا هێنده نووسه‌ر و شاعیری پووچم دی قێز له‌شیعر و له نووسینیش ده‌که‌مه‌وه.
3- سه‌ید علی سالح ده‌ڵێ: (
شێرکۆ سه‌فیری ئه‌ستێره شه‌هیده‌کان و هه‌واری خه‌می ئازار چێشتۆکانی کوردستانه). منیش بۆ ماوه‌یه‌ک هێنده هۆنراوه‌کانی شێرکۆم ده‌خوێنده‌وه خه‌ریک بوو داگیریان ده‌کردم. ئاخر شێرکۆ تۆ چ پێویستت به‌و هه‌موو دزییه هه‌یه؟ دزیی له‌کێش؟ له‌گه‌لێک که تۆ هه‌وێنی شیعره‌کانتی لێوه‌رده‌گری؟
به‌ر له‌ماوه‌یه‌ک هاوڕێیه‌کم له له‌نده‌ن گه‌ڕابۆوه له‌چایخانه‌ی شه‌عب یه‌کمان دی و باسی ئه‌ده‌ب و شیعر کرا، ئه‌ویش باسی کۆڕێکی شێرکۆی بۆ کردم، وتی منیش لام خۆش بوو. ووتی له پێشه‌کی کۆڕه‌که‌دا، وه‌ک وا باوه، به کورتی پڕپفایلی شێرکۆ بێکه‌سیان خسته روو، شێرکۆیان پێ ناساندین، که کێیه؟ چی کردووه و چی نووسیوه،؟ ووتی له کۆڕه‌که‌دا، کوڕێک لامه‌وه دانیشتبوو، ووتی ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وییان له بیر چوو، با ئه‌وه‌ش بخه‌نه ناو پرۆفایلهکهیهوه، که له باڕه‌که‌دا چیی کردووه، ئه‌وه‌شی بۆ بنووسنه‌وه، چونکه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و، ئێمه شێرکۆ بێکه‌س باش ناناسین. رووداوه‌که‌ش ئه‌مه‌یه، که شه‌وی پێشتر، ئه‌و کۆڕه له‌گه‌ڵ شێرکۆ ده‌چێته باڕێک شێرکۆ شاعیره گه‌وره‌که‌ی کورد ............ .. . . . . (
کوردستانپۆست سانسۆری ئه‌و دێڕه‌ی کردووه)
من ووتم وا نییه شێرکۆ شتی واناکات ئه‌و خاوه‌نی خێزانه، ڕه‌نگه تۆ هه‌ڵه‌بی، ووتی بابه هه‌ڵه‌ی چی خۆمان له‌وێ بووین..... ..
کاتێک نوسینه‌که‌ی کاکه شوانم خوێنده‌وه گومانم نه‌ما ئه‌وه و ده‌یان شتی تریش هه‌ر ڕاستیی تێدایه.
شێرکۆ پیاوێکی زۆر ئازاشه هاوڕێیه‌کی ترم بۆی گێڕامه‌وه ساڵی 1974 کاتی پێش ئاشبه‌تاڵه‌که، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕژێمی عێراق، که ده‌هاتنه سه‌رمان، شێرکۆ زۆر به‌پرتاو خۆی ده‌کرد به ناو کونهتهیارهکاندا، نه جارێک به‌ڵکو ده‌یان جار، هه‌ر به‌س گوێی له‌ده‌نگێکی ناشاز بووایه ئه‌م شێرکۆیه رایده‌کرد، پاش نیوه‌ڕۆیه‌ک له شاری خانه‌ی ئێران، نزیک حاجی هۆمه‌ران، ویسکی بۆ ده‌هێنن، پێکه‌وه داده‌نیشن ده‌خۆنه‌وه، له پڕ ده‌نگی ته‌یاره دێت، ئه‌م له پێش هه‌موویاندا راده‌کات و خۆی ده‌کات به کونه تهیارهیهکهدا، لێی ده‌پرسن بۆ واڕادهکهیت، که‌مێک خه‌یاڵی ده‌بێت، ده‌ڵێ: ئاخر من شاعیری گه‌وره‌ی کوردم، له خۆم ناترسم، ئه‌گه‌ر نه‌مام و شتێکم لێ بێت، ئیتر کێ وه‌کو من شیعر بڵێت؟
شێرکۆ بێکه‌سی کۆنه کاژ‌یک، له چیرۆکه شیعری داڵدا، هێنده بهعاشور حه‌مدان و عه‌ره‌بدا دێته خوارێ، پیاو سه‌ری سوڕدهمینیت. ئیستاش له‌سه‌ر پاره‌ی دزراوی گه‌له‌که‌ی به‌س عه‌ره‌ب و نووسه‌ره به‌هه‌ڵوێسته‌کانی عه‌ره‌ب بانگێشتن ده‌کات و له‌سه‌ر خوانی شێرکۆ نان ده‌خۆن.
خه‌ڵکی وا ده‌زانێت ئه‌م عه‌ره‌بانه ئه‌وانه‌ن، که هه‌موو گیانیان پڕه له هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به‌کێشه‌ی کورد, به‌تایبه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال. ئه‌ی ئه‌وه‌تان نه‌بینی، چۆن شێرکۆ له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌و شاعیره عه‌ره‌به ڕاوه‌ستاوه، که له‌گردی شه‌هیدان لای 17 شه‌هیده‌که‌ی قڕگه‌وه ده‌ینێژن!؟
ئه‌ی دیسان ئه‌وه‌تان نه‌بینی، چۆن ئه‌دۆنیسی برد بۆ لای مامی خۆی وه‌ک سێبه‌ر دوای که‌وتبوو؟ ئای ئه‌م شاعره گه‌وره‌یه‌ی کورد، چه‌ند له‌به‌ر ده‌م ئه‌و شاعره عه‌ره‌به‌دا خۆی بچوک کردبووه‌وه، کاتێکیش ئه‌و ئه‌دۆنیسه گیرفانی پڕکرا له خه‌ڵات، پاره‌یه‌کی زۆری کوردیان پێی دا، نووسه‌ر و رووناکبیره عه‌ره‌به‌کان له هاتنی بۆ کوردستان لێی په‌ست بوون و ره‌خنه‌یان لێگرت، ئه‌دۆنیسیش وه‌ڵامی دانه‌وه، ئه‌و سه‌ردانی وڵاتێکی عه‌ره‌بیی کردووه.
من ئیستا شێرکۆ نیم .من ئیستا***
پێڵاوی جێماوی ناو قوڕم و
نایلۆنی دڕاوی نێوانی دووبهردم و
گریانی وونبووم و
خه‌ونێکم کوژراو و
ده‌ستێکم ئفلیج و
ڕووبه‌ری به‌هاری کۆستێکم زۆر به‌رین
تۆ بڵێی شێرکۆ ڕۆژێک شیعره‌کانی خۆی بخوێنێته‌وه، ئاواتخواز نه‌بێت، که زووتر بمردایه بۆ ئه‌وه‌ی لای ئێمه ببوایه به حه‌زره‌ت! ئه‌مڕۆ شێرکۆ مرد، مردنێکی ناشرین. مردنێک لاکی له ئیستاوه بۆنی گه‌نده‌ڵبوونی لێدێت.
له کۆتاییدا ئه‌م دێره شیعره‌ی باوکی وه‌بیر ده‌هێنمه‌وه، ڕه‌نگه بۆ ئه‌مڕۆ جێگه‌ی خۆی بێت، ئه‌گه‌ر ویژدانی مابێت، با پێی بکولێنمه‌وه:
ئه‌شرافمان هه‌موو بێ ڕۆح و سستن
ده‌خیله پشتیان هیچ پێ نه‌به‌ستن
هه‌موو ناکۆک و پاره‌په‌رستن
کاکه خوا ئیشی نابه‌جێ ناکا
تاکێو نه‌بینێ به‌فری تێ ناکا
ئه‌زمڕ
سلێمانی چوارباخ
*****************************************
سه‌رچاوه:دیوانی شێرکۆ بێکهسخاچ و مار و ڕۆژژمێری شاعیرێدهربهندی پهپوولهدیوانی شێرکۆ بێکه‌س، ئه‌مانه و دوودیوانی تر، که له‌ناو کتێبخانه‌که‌مدا بوون، فڕێم دا. شێرکۆ لای من مرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست