کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە ئاڵای کوردستان، بە مادەی ١٤٠ و دەوڵەتی کوردیی، درێژە بە ژیانی خۆیان دەدەن

Thursday, 20/10/2011, 12:00



پاش رووخانی ڕژێمی به‌عس، له‌ساڵی 2003، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا زۆربه‌ی شاره‌کانی عێراقیان داگیرکرد، ، یه‌که‌م کاری ئه‌مه‌ریکییه‌کان  که‌ گه‌یشتنه‌کوردستان  بۆ هێورکردنه‌وه‌و رازیکردنی خه‌ڵکی کوردستان، ئاڵای کوردستانیان هه‌ڵکرد، یه‌که‌م شوێن له‌کارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی بوو، به‌دوایدا هه‌موو داموده‌زگا و شوێنه‌فه‌رمییه‌کانی تریش چاویان لێیکرد. هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، جێگای شانازیی نییه‌بۆ مه‌سعود و تاله‌بانی، ئه‌گه‌ر پارتیی و یه‌کێتییش بیانه‌وێت ئەمە وه‌ک قه‌رزێک به‌چاوماندا بیده‌نه‌وه‌و بڵێن ئێمه‌ئاڵای کوردستانمان  هه‌ڵکردوه‌، مێژوو سەرینی بێخەمی دەخاتە ژێر سەرمان، کە بڵێت، راستیی لە کوێێوە سەرچاوەی گرتووە، نەک لە لای ئەم سەرانەی کورد.
کۆمەڵگا، کە بوو به‌دۆزه‌خ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نییە، پیاوێکی باشی تێدا نییە بیکه‌ن به‌حاکم، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یە، که‌ حوکم به‌ده‌ست پیاو ە خراپه‌کانەوەیە (ناسر حه‌فید).
پارتی و یەکێتی به‌ر له‌وه‌ی  شه‌ڕی ناوخۆ دروست بکه‌ن   له‌ناو په‌رله‌مانه‌که‌ی جه‌وهه‌ر نامیقدا   پارتی  به‌رگری له‌ئاڵای عێراق ده‌کرد. ئه‌حمه‌د سالار به‌جلی کوردییەوه‌ له‌سه‌ر میلاکی پارتی، گاڵته‌ی به‌هه‌ڵکردنی ئالای کوردستان ده‌کرد، هه‌موومان ئه‌و  شه‌وانه‌مان بیره‌ که‌له ‌ته‌له‌فیزۆنه‌لۆکاڵه‌کانه‌وه‌ ئه‌و گفتو گۆیایەیان  بە بێ سانسۆر  په‌خش ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر پارتی و یەکێتیی بیانه‌وێت به‌زۆر سواری لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو بن، به‌خه‌بات و قوربانییدانی خۆیان  پێمان  بفرۆشنه‌وه‌هەڵەن، بادڵنیابن که‌ مێژوو به‌خاتر و خۆتر نانو سرێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی مێژوو ده‌خوێننه‌وه‌، با وریایانه‌ده‌ستی قه‌ڵه‌مه‌ درۆزن و زڕەکان بناسنه‌وه. سه‌رانی پارتیی و یه‌کێتیی،  هەر کەسێکی تر که‌ویژدانی نه‌بوو، ناتوانێت مێژوومان به‌راستیی بنووسێته‌وه‌، بڕوا بە هیچیان مەکەن، ئەوانە دەیانەوێت ببنە پاڵەوانی ناو مێژوو، باس و ستایشی خۆیان ده‌کەن.
له‌دانشتنێکدا  جه‌وهه‌ر نامیق، له‌گه‌ڵ کاک که‌مال جه‌مال موختاردا، که‌ خۆی  داوای کردبوو کاک کەمال بیبینێت، ئەمەی بۆ گێڕابوویەوە: کاتێک ئه‌مه‌ریکییه‌کان هاتنه‌که‌رکوک، یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌سه‌ربازییه‌کان پێی وتبوون: ئێوه‌ده‌تانتوانی پێش ئه‌وه‌ی ئێمه‌بگه‌ینه‌کەرکوک، ئێوه‌شاره‌که‌تان له‌هه‌موو عه‌ره‌بێکی هاورده‌و خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و شاره‌پاکبکردایه‌ته‌وه، چیتان پێ خۆش بوو، بتان کردایه‌،  ئیتر ئێمه‌چیدی رێگاتان پێناده‌ین ده‌ستکراوه‌بن و ئه‌و کاره‌بکه‌ن. هه‌رچییه‌ک له‌که‌رکوکدا رووبدات ئێمه‌لێی به‌رپرسیاریین.
ئه‌و هه‌له‌ مێژووییه‌ی که‌ ده‌ستده‌که‌ون هه‌ندێک کات ماوەکەی کورته‌، له‌چاوتروکاندنێکدا ئەگەر فریای نه‌که‌ویت له‌ده‌ست ده‌چێت، ئێمه‌ی کورد نه‌ک بۆ راستکردنەوەی مێژوو، کاتیی چاو تروکاندنەکەیمان زۆر بووە، به‌ڵکو بوارمان داوە به‌دوژمنه‌کانیشمان، که‌ ڕابن و ده‌ستتمان بگرن، مێژووی کورد پڕە  له‌ هەلیی مێژوویی و ڕووداوی له‌ده‌ست چوو.
باسکردن له‌سه‌ر ئاڵای کوردستان، به‌وه‌ی، هێڵی سووره ‌و نابێت ده‌ستکاریی بکرێت، هه‌ر وه‌ک ریفراندۆمه‌که‌ی تالەبانیی و بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تە کوردییە فشەکەی بارزانیی و ماده‌ی 140ه‌که‌یان وایه‌، هەموو ئەمانە گه‌مه‌ و کارتێکی تری ده‌سه‌ڵاته‌ تا خه‌ڵکی پێ چه‌واشه‌بکه‌ن.

* ساڵی 2006 / 2007 له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تاله‌بانی له‌ ئوستورالیا، کاتێک تاله‌بانی ئاڵای کوردستان ده‌بینێت، تووڕ ‌ده‌بێت و ئاڵاکه‌ فڕی ده‌داته‌ سەر زەویی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئاڵای عێراقی لەگەڵدا دانەنراوە.
*  ئه‌مه ‌یه‌که‌مین جاری نابێت، پێشتریش له‌سه‌ردانێکی تری تالەبانی بۆ له‌نده‌ن، کاتێک ده‌بینێت ئاڵای کوردستان دانراوه‌، یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت، ئه‌و ئاڵایه‌لابه‌رن، ده‌نا تورکیا لێمان تووڕه‌ده‌بێت، ناهێڵێت خواردن و که‌لوپه‌لی پێویست له‌ سنوره‌که‌یه‌وه‌بێته‌ئه‌مدیو.
 *  له‌کاتێکدا له‌به‌غداوه‌ بۆ قه‌ڵاچوالان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، تا ئه‌و کۆمەڵە ئەفسەرەی که‌ئه‌و ساڵه‌ زانکۆی قەڵاچوالانیان تەواوکردووە، به‌سه‌ریان بکاته‌وه‌ و پیرۆزباییان لێبکات و شه‌هاده‌که‌یان بداتێ، کاتێک ئارمی ئاڵای کوردستان به‌قۆڵیانەوە ده‌بینێت، توڕه‌ده‌بێت و ده‌ست ده‌کات به‌جنێودان، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی فریا بکه‌وێت ئاڵای کوردستان له‌قۆڵی سێ جوار ئه‌فسه‌ر  لیده‌کاته‌وه  پاشان ده‌ڵێ له‌ ڕقی ئه‌م پارچه‌په‌ڕۆیه‌ی قۆڵتان  ئه‌وامن ،  به‌عه‌ره‌بی وتاره‌که‌م ده‌خوێنمه‌وه و ئه‌رکی سه‌رشانتانه‌ تێبگه‌ن .‌

خه‌ڵکی کوردستان نابێت به‌قسه‌ی نووسه‌ره‌ ده‌ربار و بە پروپاگه‌نده‌ی حیزبیی و  ئه‌و دروشم و وتارانه‌ی  ، ئه‌و حیزبانه‌بانگه‌وازی  بۆ ده‌که‌ن  بڕوا بکه‌ن  ، کاتێک ڕژێمه‌که‌ی  به‌غداد   نایه‌وێت   نه‌وتی کوردستان  ئاوها  هه‌راج بکرێ  ، ئه‌مه‌بۆ ئه‌وه‌نا که ‌دڵسۆز بێت بۆخه‌ڵکی کورد ، نا به‌و مانایه‌ی ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت له‌و دزییه‌دا   برا به‌ش بن   و هاتن   بونە به‌ر به‌ست  بۆ سه‌رانی  به‌ناو کورد که‌ وه‌ک دراکۆلا ده‌میان له‌ خوێنی گه‌لێک ناوه‌، وه‌ک داگیر که‌رێک مامه‌ڵه‌ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌یاندا  و هه‌موو شتێک  هه‌راج ده‌که‌ن، ڕژێمه‌که‌ی مالیکیش  ده‌ڵێ بووەستن  ، سه‌رانی کوردیش ده‌ڵێ ئه‌وه‌  ده‌یه‌وێت  ئاڵای کوردستان له‌که‌دار کات، سه‌مه‌ره‌ له‌وه‌دا نییه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی   دوای بیست ساڵ  دێن و    خۆیان ده‌که‌نه‌ قوربانی ده‌سه‌ڵاتێ  نیشتمان  به‌لایه‌وه ‌هیچ نییه ‌نه‌ک   ئاڵا ، ئاخر ئاڵا چییه ‌بە بێ ووڵات ؟
له‌دنیادا  هه‌مووشتێک  به‌سیمبوڵێک ده‌ناسرێته‌وه‌، بۆ نمونه‌ به‌زینخانه‌یه‌ک ئاڵای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌

 هه‌موو کۆمپانیایه‌ک دوکانێک ده‌توانێ خاوه‌نی ئاڵا بێت ، له‌به‌ر ڕۆشنایی  ئه‌و  ڕوونکردنه‌وانه‌ی پێشومان ده‌توانین بڵێین  ئاڵا و خه‌تی سوره‌که‌ی ئیستایان ، ته‌نها یاریه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕژێمی عێراق که‌ خۆیان ده‌یان پۆستییان تێدا هه‌یه‌    حه‌دی ئه‌وه‌یان نییه‌ بڵێن  ئاڵا بالەکه‌دار بێت، ئه‌ی مه‌سعود  هێنده‌ دڵسۆزی ئاڵایه‌، تابه‌عس مابوو بۆ ئاڵای هه‌ڵنه‌کرد ، ئه‌ی به‌درێژای 50ساڵ خه‌بات بۆ ئاڵا له‌گوندێک هه‌ڵنه‌کرا ، سه‌رده‌مێک له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ بووم له‌سه‌ر قوتابخانه‌که‌ی گوندی ده‌یلێژه ‌له‌ناو شۆڕشدا ئاڵای عێراقیان هه‌ڵکردبوو  تا به‌زۆر دامان گرت ، دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌وی ده‌می سه‌دام و ڕژێمه‌که‌ی   له‌فه‌رمان به‌ره‌کاندا   گه‌ڕانه‌وه‌ و به‌شێک له‌کوردستانیان  چۆڵکرد   که‌سێک ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی تێدا نه‌بوو وێنه‌کانی سه‌دام له‌که‌دار بکات زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کان وێنه‌که‌ی سه‌دامیان له‌پشتی دۆڵابه‌کانه‌ هه‌ڵگیرابوو   ، من بۆ خۆم چه‌ند جاران ئه‌وه‌م دیوه‌ و قسه‌شمان کردوه‌. جارێک له‌به‌ڕێوبه‌رێکم پرسی بۆ فڕێی ناده‌ن ، ووتی  تا  ئاگادارمان نه‌که‌ن به‌ڕاپۆرتێک ئێمه‌ ناتوانین   کاری وا بکه‌ین ، ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌  ئه‌ندامی پارتی بوو  له‌و به‌عسیانه ‌بوو با له‌ کوێوه‌بهاتایه‌ شه‌نی خۆی لەوێ ده‌کرد و ئیستاش یه‌کێتی یه‌کی خانه‌نشین کراوه‌.

 هه‌واڵه‌کانی خانه‌قین  ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که‌ که‌سێک ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌،  ئێمه‌نازانین ئه‌وه‌ کێیه‌، لێ به‌ڵێ   تائیستا خه‌ڵکانێک هه‌یه‌بۆ  ئاڵا  و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد  قوربانی بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م سه‌ره‌  بۆگەنانه‌   شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه‌ نین ، له‌کاتێکدا ویکلیکس  ئاشکرای کرد و مالیکیش نه‌ی شارده‌وه که‌ ماده‌ی 140 کورد و تاڵه‌بانی په‌کیان خستووه‌ ،  سه‌مه‌ره‌ له‌وه‌دایه‌ گه‌لی ئێمه‌ شته‌کانمان بیر ده‌چێته‌وه‌، بیرتانه‌ له‌سه‌ر کێشه‌ی کەرکوک و  مه‌سه‌له‌ی به‌عه‌ره‌ب کردن خه‌ڵکیان هێنایه‌سه‌ر شه‌قام  و له‌باره‌گاکانی تورکمانه‌کانه‌وه‌ده‌زڕێژ له‌خه‌ڵک کراو ته‌قینه‌وه‌ش بوو ،تورکمانه‌که‌ش که‌زامدار بوو  دانی به‌وه‌دا نا که‌ئه‌وان له‌پشتی ئه‌و هه‌موو تیرۆره‌وه‌بوون و ئه‌وان بوون ئه‌و ته‌قینه‌وه‌و ته‌قانه‌، که‌چی تاڵه‌بانی له‌پاداشدا 150 خانوی بۆ کردن و   باره‌گاکانیان ئاوادان کردنه‌وه‌و داواشی کرد که‌جێگره‌وه‌یه‌کی تورکمانی   ده‌وێت  ، له‌کۆتایدا  گه‌له‌که‌م  ئاگادار ده‌که‌مه‌وه‌که‌  نه‌که‌ونه‌  ناو ئه‌و  یاری یه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت  له‌ڕێگه‌یه‌وه‌درێژه‌به‌  ژیانی داگیر که‌رانه‌ی خۆی بدات  ، چاکتره‌ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لی سوریا  بڵێین   ده‌بێ ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ بڕوات و نه‌مێنێت ، چونکه‌ئه‌وانه‌ڕێگرن له‌به‌ر ده‌م ئازادیدا  ،  هاوڕێکانم له‌کوردستانپۆست  بانگه‌وازی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ڕیفراندۆم بکرێ بۆ جیا بوونه‌وه‌به‌ر له‌17 . 18 ساڵ کرا لێ به‌ڵێ  تاڵه‌بانی و بارزانی    خۆیانیان کرده‌خاوه‌نی و ده‌سه‌لاتی ڕه‌هایان به‌واژۆی چه‌ند ملیۆن که‌سه‌وه‌کرد ، کاتێکیش فه‌ڕه‌نسێکان کاریان بۆ ئه‌وه‌ده‌کرد  کیانێک بۆ کورد  دروست که‌ن   پارتی له‌ڕێگه‌ی (محسین دزه‌ی)ێوه‌پڕۆژه‌که‌ی  دابه‌داگیرکه‌رانی تورک و له‌و ده‌مه‌شدا 
نێچیرەڤان بارزانی له‌ ئێران شه‌ڕی ده‌مه‌ زه‌رد ده‌کرده‌وه‌ و ده‌یوت نایه‌ڵم   ڕێکه‌وتنی ده‌بڵێن  سه‌ر بگرێ
  سه‌یرم له‌ میلله‌تێک دێت  بیری چۆته‌وه‌ که‌ دڵسۆزانی ئاڵای ئیشتا، هه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌بوون له‌سه‌ر په‌رله‌مانی  کوردستان له‌31ئابدا ئاڵای عێراقیان به‌پشتیوانی تانکه‌کانی به‌عس هه‌ڵکرد؟
 (سه‌رانی ئه‌م دوو هێزه‌ وه‌ک برا  گومانیان له‌وه ‌نه‌هێشتۆته‌وه‌، که‌ سه‌رکرده‌ی ژێرکه‌وتن و پاڵه‌وانی مێژوویه‌کی به‌ره‌و خوارن و شایه‌نی  په‌یکه‌ری لنگەو قوچن).
ئه‌زمڕ ‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە