کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من گومانم هه‌یه، که‌‌ سۆزانی په‌رله‌مانتار کچی خاڵه ‌شه‌هاب بێت؟

Tuesday, 30/06/2009, 12:00


ده‌شێ که‌سێکی بورده‌ڵه‌ پاڵ بات به‌کێلی پیاوێکی قاره‌مانه‌وه‌ *
سۆزان ئه‌و په‌نده‌ کوردیه‌شی ئه‌تک کرد که ‌ده‌ڵێ (گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه‌) ماوه‌یه‌که‌ ئه‌م وێنه‌ کێشه‌ی ناو په‌رله‌مانه‌ خه‌وتۆکه‌ی هه‌ولێر که ‌ده‌رده‌که‌وێت وێنه‌یه‌کی خاڵه ‌شه‌هاب و کاک ئارامی له ‌ژوور سه‌ریه‌وه‌ داناوه ‌و ده‌ڵێ به‌ڵی یه‌کێتێکان ده‌نگ به‌ کاک مه‌سعود بارزانی ده‌ده‌ن و ئه‌و هه‌ڵده‌بژێرن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم.
من که ‌گوێبیستی ئه‌م دوانه‌ی سۆزان بووم له‌شم نیشته‌ سه‌ر ئاره‌ق و داوای لێبوردنم له ‌سه‌رکرده‌ی شه‌هیدمان کرد ، من دیم ئارام و شه‌هاب چه‌نده‌ ڕویان تێک چوو سۆزان ده‌بێ ئه‌و وێنه‌یه‌ی باوکی لابات باوێنه‌ی مه‌سعود خالاوی دانێت موزایه‌ده‌ به‌وێنه‌ی ئارام و شه‌هابه‌وه‌ نه‌کات، چونکه‌ ئێمه‌ی هه‌ڵگرانی ڕێبازی ئه‌و جوامێره‌ین و قوبوڵی ناکه‌ین سوکایه‌تی به‌سه‌رکرده‌ شه‌هیده‌کانمانه‌وه‌ بکرێت.
سۆزان ده‌بوو تاڵه‌بانی بدایه‌ته‌ دادگا چونکه‌ ئه‌وه‌ تاڵه‌بانی بوو کاک شه‌هابی لای به‌عسێکان که‌شف کرد چوو هه‌موو عه‌ره‌بی تێگه‌یان تاک و سه‌دام تێبگات چ به‌ورێکی له‌به‌ر ده‌ستایه‌، جه‌لال ئه‌گه‌ر شکوای لای فه‌له‌ستینێکان نه‌کردایه‌ خاله ‌شه‌هابیش وه‌ک هاوڕێکانی هه‌ر حوکم ده‌دران، به‌ڵام تاڵه‌بانی ئه‌و کۆسپه‌ی زۆر ژیرانه‌ له‌به‌رده‌م خۆیدا لابرد، که‌چی به ‌ناو کچه‌که‌ی ئه‌و پیاوه‌ جوامێره‌ ئه‌م دۆستی ژنانه، ئێستا ده‌یه‌وێ چوار ساڵی تر ئه‌م مافیایانه‌ حوکم بکه‌ن.
لای خۆی سۆزان ده‌بوو ببوایه‌ته‌ پالپشت بۆ هه‌ژارانی ووڵاته‌که‌ی. ببوایه‌ته پاڵپشت بۆ ئه‌و هه‌موو مێینه‌یه‌ی، که‌ ڕۆژانه‌ به‌به‌ر چاوی په‌رله‌مانه‌ بێئابڕوه‌که‌وه‌ ئه‌تک ده‌کرێن، سۆزان بۆ ده‌سکه‌وتی تایبه‌تی خۆی ئاوڕ له‌هیچ ناداته‌وه‌، تۆده‌زانی وامان لێده‌که‌یت له‌گه‌وره‌ی خاڵه‌شه‌هابیش بکه‌وینه‌ گومانه‌وه، ئاخر ئه‌گه‌ر تۆ حورمه‌تی خۆت ناگری، رێز له ‌باوکت بگره‌ ئه‌گه‌ر تۆ کچێ خاڵه‌ شه‌هاب نه‌بویتایه‌ له‌خه‌ویشدا نه‌ده‌بووی به‌په‌رله‌مانتار و ئیستا به‌قسه‌که‌ری لیستی که‌ره‌ دێزه‌که‌ی مه‌سعودی قاره‌مان و به‌رهه‌می به‌شه‌هامه‌ت و مام جه‌لا‌لی قورس له‌وه‌زندا.
من شه‌رم ده‌که‌م کاتێک که ‌تۆ ده‌بینم به‌دڵیش به‌زه‌یم به‌خاله‌ شه‌هابی سه‌رکرده‌ما دێته‌وه‌ ده‌زانم، چه‌ند قێزت لێده‌کاته‌وه‌، داواش له‌خه‌ڵک ده‌که‌م که ‌به‌م ساحیره‌یه‌ فریو نه‌خۆن به‌وه‌ هه‌ڵنه‌خڵه‌تێن، که‌ ئه‌مه‌ کچی خاڵه‌شه‌هابه‌، سۆزان هه‌رچییه‌کی ووت درۆده‌کات، ئه‌ی له‌ بیرتانه‌ چۆن به‌رگری ده‌کرد له‌ سه‌ره‌ بۆیاخکراوه‌کان ناوگه‌ڵ ئاڵۆشه‌کان و ده‌یووت: بادوو دوو ژن بێنن، چونکه‌ له‌و شاخانه‌ ماندوو بوون؟
ئه‌زمه‌ڕ
چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە