کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی تاڵه‌بانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌ولێرو دهۆکدا ناکات

Friday, 29/05/2009, 12:00


ئه‌و ته‌خشان و په‌خشانه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ستی داوه‌تێ و هه‌ر ڕۆژو کاتژمێرێک قه‌ره‌باڵغیه‌کی لێره‌و له‌وێ بۆ دروست ده‌که‌ن تاک و به‌هه‌وای شان بانگه‌واز بۆ لیستی کوردستانی پارتی و یه‌کێتی بکات ،وه‌به‌وه‌شه‌وه‌ ناوه‌ستێ ڕاسته‌و خۆ به‌ قه‌ره‌باڵغیه‌که‌ ده‌ڵێ ده‌ن بده‌ن به‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌ شایسته‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ، ئه‌مه‌ چ قه‌یرانێکه‌ یه‌کێتی و پارتی تێکه‌وتوه‌ و ده‌یانه‌وێ به‌م سواڵی ده‌نگ کۆکردنه‌وه‌یه‌ جارێکی تر ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه‌ ده‌ست، ئه‌گه‌رچی تاک و ئێستا واده‌ی پڕوپاگه‌نده‌ کردن ده‌ستی پێ نه‌کردوه‌ لێ بۆ تاڵه‌بانی و ستافه‌که‌ی له‌وێشدا گه‌نده‌ڵی ده‌ره‌جه‌ یه‌کن و گوێ به‌هیچ ڕێساو یاسایه‌ک ناده‌ن و هه‌ر له‌نان بڕینی خه‌ڵکه‌وه‌ تا هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و چاوسورکردنه‌وه‌ و به‌خشینه‌وه‌ ،ئه‌وان سواڵی چه‌پڵه‌ده‌که‌ن چه‌پڵه‌ بۆ که‌سێکی دیکتاتۆر چێژێکی سه‌یر ده‌گه‌یه‌نێت ،پرسیاری ئێمه‌ له‌وه‌دایه‌ بۆ تاڵه‌بانی سنوری سلێمانی ناشکێنێت و له‌هه‌ولێر یان دهۆکدا پڕوپاگه‌نده‌ ناکات خۆ ئه‌و هێنده‌ پڕوپاگه‌نده‌ بۆ مه‌سعود ده‌کات بۆ ی ن ک ناکات هێنده‌ بۆ کابینه‌ فاشله‌که‌ی نێچیر پاره‌ ده‌به‌خشێته‌وه‌ بۆ یه‌کێتی ناکات ،به‌ڵام هیچ لێپرسراوێکی یه‌کێتی  به‌سه‌رۆک کۆماریشه‌وه‌ حه‌دیان نی یه‌ له‌زونی پارتیدا کۆبونه‌وه‌ بکه‌ن و پڕوپاگه‌نده‌ بکه‌ن سلێمانی فس فس پاڵه‌وانی لێ نابڕێت ،له‌دروست بونی ئه‌م شاره‌وه‌ هه‌ر بێگانه‌ هاتوه‌ له‌حه‌مامی شێخ مارف وسڵی ده‌رکردوه‌ ،ئه‌م ناقۆڵایانه‌ سلێمانی یان کردۆته‌ به‌رده‌باز که‌ده‌شقه‌ومێ له‌پێش هه‌مومانه‌وه‌ له‌سه‌ر سنور تۆز ده‌که‌ن ،به‌س خۆشبه‌ختانه‌ له‌ پیاسه‌که‌ی تاڵه‌بانیدا له‌شاره‌ حه‌یاته‌که‌ پۆرتیان کرده‌ عه‌لاگه‌ی ڕه‌شی ده‌ست منداڵه‌ چه‌تونه‌کانی به‌ر به‌له‌دێکه‌وه‌ که‌س حسابی بۆ نه‌کرد و سڵاوه‌که‌یان جواب نه‌ده‌دایه‌وه‌ ،خۆ مردن نه‌ماوه‌
ده‌نا ده‌بوو دیسان جه‌ڵده‌ لێ ی بایه‌ته‌وه‌ ، بیرمه‌ که‌ ساڵی 1984 درۆی بۆ خه‌ڵک ده‌کرد  له‌سورداش کاتێک ووتی ئه‌مه‌ش مامه‌ ڕیشه‌ یه‌ خه‌ڵک هێرشیان کرد بۆلای ڕیشه‌ قسه‌کانی تاڵه‌بانی بوو به‌ژێره‌وه‌ ئیتر به‌ختی ڕیشه‌ش که‌وته‌ به ر نه‌شته‌ر گه‌ری ڕیشیان تاشی و چه‌کیان کرد له‌زێوێ ،کاتێکیش شه‌هید بوو ئیزگه‌ی ده‌نگی کوردستان به‌رده‌وام باسی ده‌کرد من لای جیهازی تیپێک بووم که‌ تاڵه‌بانی له‌ براده‌رانی ئیزگه‌ توڕه‌بوو ووتی هه‌ر ڕیشه‌ شه‌هیده‌ ئه‌م هاتو هاواره‌ ڕاگرن ،تاڵه‌بانی ئیستا شه‌رم ناکات باسی شه‌هیدان ده‌کات  زۆر لام خۆشه‌ ئاوا پارتی که‌خاوه‌نی ئاش به‌تاڵ و 31ئابه‌ خاوه‌نی شه‌هید کردنی ده‌یان تێکۆشه‌ری کوردستانی گه‌وره‌یه‌ له‌سایه‌ی تاڵه‌بانی خه‌ڵه‌فاودا تابێت گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ده‌بن تاڵه‌بانی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌نیاز بوو بچێت بۆ زاخۆ تا له‌وێش پاره‌ ببه‌خشێته‌وه‌ که‌چی پارتی ڕێگه‌یان پێ نه‌دا ووتیان باجارێ بمێنێ تاڵه‌بانی ووتبوی ده‌چم بۆسه‌ر گۆڕی نه‌مران ووتیان نابێ جارێ نه‌مران پێیان ناخۆشه‌ ئه‌رێ تۆ ته‌ریق نابیته‌وه‌ تاڵه‌بانی هه‌رچی پیرو په‌که‌وته‌یه‌ کۆی ده‌که‌نه‌وه‌ و ناوی ده‌نێنن پێشمه‌رگه‌ی دێرێن ،ئاخر پێشمه‌رگه‌ چۆن دێرین ده‌بێ هه‌ی له‌وه‌ڕسواتربن که‌بون ، خۆری ئازادی نزیکه‌ خۆشبه‌ختانه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش دژی لیستی گۆڕان قسه‌ده‌که‌ن خه‌ڵک باشیان ده‌ناسێت ،فایل دار، ترسنۆک ،بورده‌ڵه‌ ، داوێن پیس، هه‌رچی وپه‌رچی و پوش برنج،،،

چوارباخ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە