ته‌پڵی پارشێوی مام ده‌روێش و ته‌پڵه‌که‌ی په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان!
Saturday, 24/04/2010, 12:00
(که‌سێ بیه‌وێت نرخی به‌هاکان بزانێت، پێویسته فێربێت چۆن به‌ده‌ستی ده‌هێنێت).
ئه‌و کاته‌ی له سلێمانی ماڵمان له خانووه‌کانی کارگه‌ی جگه‌ره بوو ، مام ده‌روێشێک هه‌بوو، هه‌موو ڕه‌مه‌زانێک ده‌بووه به‌شێک له یه‌کێکی گه‌ڕه‌ک و ئه‌و بێ په‌روا به‌ته‌پڵه یه‌ک ڕیتمێکه‌ی هه‌موو گه‌ڕه‌کی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ساند و بۆ ئێمه‌ی منداڵیش ده‌بووه خۆشترین کات . چه‌نده تکام له‌دایکم ده‌کرد که هه‌موو شه‌وێک بۆ بینینی مام ده‌روێش و گوێگرتن له‌ته‌پڵه‌که‌ی به‌ئاگام بهێنێت. مام ده‌روێش تافریاکه‌وێت به‌خێراییه‌کی زۆر فریای گه‌ڕه‌که‌کانی تریش بکه‌وێت و ته‌پڵی خۆی لێبدات، ئیتر به‌ده‌نگی ته‌پڵه‌که‌ی گڵۆپی ماڵه‌کان داده‌گیرسا و چاده‌مده‌کرا، خواردن گه‌رم ده‌کرایه‌وه. ئه‌و لای گرنگ نه‌بوو داخۆ هه‌وا سارده، یان گه‌رم، سه‌گه به‌ره‌لاکان پێی ده‌وه‌ڕن یان نا؟ ده‌که‌وێته که‌مینه‌وه ئازاری ده‌ده‌ن یان نا؟ یاخوو ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن؟ ئه‌و بڕیاری دابوو له‌پێناوی خودا و ره‌مه‌زاندا ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکات ، ئه‌و بوو به مێژووی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌مان، هه‌رکاتێک باسی ته‌پڵ بکه‌ین، تاوانه مام ده‌روێشمان له بیر بچێت. یادی به‌خێر نازانم ئیستا ماوه یان نا، به‌ڵام تائیستاش ئه‌و ڕیتمی لێدانی ته‌پڵه له‌گوێمدا ده‌زرنگێته‌وه، یادی به‌خێر.
له‌سه‌روو به‌ندی هه‌ڵبژاردندا په‌رله‌مانتاره‌کانی فراکسۆنی گۆڕان، بۆتێپه‌ڕنه‌بوونی بودجه به‌ڕیتمێکی تایبه‌ت و له‌یه‌ک کاتدا ، ده‌یانکیشا به‌مێزه‌کاندا و نه‌یان هێشت بودجه به‌سانای گوزه‌ر بێت، ئه‌و ده‌م زۆرکه‌س لایان وابوو ئه‌وه جوانترین هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی گۆڕانه، من له‌و کاته‌دا بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد و هیچم نه‌وت ، به‌لامه‌وه سه‌یر نه‌بوو که‌وا بکه‌ن سه‌رنجی مێدیاکان و خه‌ڵکیش بۆ لای خۆیان ڕابکێشن ،به‌نده زیاتر پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنم له‌و لێدانی مێزانه‌دا ده‌بینی و هێنده لام هه‌ڵوێستێکی گه‌وره نه‌بوو . کاتێکیش له‌گه‌ڵ هه‌ر هاوڕێیه‌کمدا ده‌که‌وتینه گفتوگۆ، من ده‌م ووت کات هه‌موو شتێک دیاری ده‌کات جارێ زووه ئه‌و لێدانی مێزه پڕوپاگه‌نده‌یه ئه‌گه‌ر جارێکی تر دووباره نه‌کرێته‌وه، ئه‌وه مانایه‌ک و مه‌به‌ستێکی تری هه‌یه و ئه‌وه‌یه که عه‌قڵم کاتی خۆی وه‌ری نه‌ده‌گرت، که‌چی (شیروان حه‌یده‌ری) سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسای په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند که مه‌سعود بارزانی له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه 21.4.2010 دا ئیمزایکرد و دوای ئه‌و ئیمزایه‌ش په‌رله‌مان ده‌ینێرێته‌وه بۆ حوکمه‌ت تا بچێته واری جێ به‌جێکردنه‌وه.
بودجه په‌سه‌ند کرا و ئێمه گوێمان له ته‌پڵی پارشێووی په‌رله‌مانتارانی گۆران نه‌بوو . ده‌کرێ بڵێین گۆڕان هه‌وڵی خۆی داوه و ئه‌وانیش ڕه‌خنه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر بودجه په‌سه‌ند کرا، چونکه سه‌رۆک ئیمزای کرد ، سه‌رۆک که‌ی گوێی داوه‌ته گفتوگۆی ناو په‌رله‌مان؟ جارێکی تر په‌رله‌مانتارانی گۆڕان ناتوانن موزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه بکه‌ن ئه‌وان ده‌یان توانی له په‌رله‌مانتار بکشێنه‌وه و بڵێن ئاده‌ی خه‌ڵکینه ئیتر ئه‌م قبوڵکردنی ناحه‌قییه به‌سه و بکه‌ونه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
له‌کۆتایدا ده‌ڵێم خۆزگه ئێوه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌قه‌ده‌ر مام ده‌روێشی گه‌ڕه‌که کۆنه‌که‌ی ئێمه‌تان پێده‌کرا و له لێدانی مێزه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بوون.
ده‌گێڕنه‌وه جارێک له‌یه‌کێک له‌ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌کی خانه‌قینیه‌کان تڵپه چایان کردبوو به‌سه‌ری مام ده‌روێشدا، به‌ڵام ئه‌و گوێی نه‌دابویه به‌رده‌وام بوو له‌لێدانی ته‌پڵه‌که‌ی ئه‌و بڕوای به‌لێدانی ته‌پڵه‌که‌ی هه‌بوو ،بۆیه هیچ شتێک ئه‌وی سار نه‌ده‌کرده‌وه ، که‌چی هه‌ڵسوراوانی گۆڕان دوای دیداره شه‌رمنه‌که‌ی سه‌رۆکه ته‌زویره‌که و چاوپێکه‌وتنی نێچیر بارزانی، بودجه‌ش تێپه‌ڕی و هه‌موو شت به‌خێر گه‌ڕایه‌وه بۆ کورد.
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست