کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مڕۆ که‌ گوێم له‌ناوی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ یه‌قده‌که‌مه‌وه

Sunday, 01/11/2009, 12:00


ئێمه‌ بۆ که‌رامه‌ت وشه‌ره‌ف وناسنامه‌ی گه‌لی خۆمان به‌شاخه‌وه‌ین(قه‌ره‌یلان)
پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رده‌مێک ژیانی منیان به‌ته‌واویی ئه‌فسوناوی کردبوو، گوێکانم تژی بوون له‌چیرۆکه‌کانی ئازایه‌تی، هه‌ر له‌خه‌می ئه‌وه‌دابووم زووگه‌وره‌بم ڕوو له‌ چیا بکه‌م و ئه‌سپی سه‌رکه‌شی خۆم تاو بده‌م، خه‌ونم به‌و ڕۆژه‌وه‌ ده‌بینی، که‌ به‌رگی بۆر له ‌به‌ربکه‌م و ببمه‌ هاوڕێ تفه‌نگ، خه‌ونه‌که‌م هاته‌ دی و شه‌ش دانه‌ساڵ بۆخه‌ونی ئازادیی به‌و چیاو ده‌شت و ده‌ره‌دا وه‌ردبووم، که‌مبوون ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه‌ پێشمه‌رگه‌، که ‌بووشمه‌ پێشمه‌رگه‌ سێ شت له ‌هه‌گبه‌که‌م دوورنه‌ده‌که‌وتنه‌وه‌ (باوه‌ڕ، هیوا، خۆشه‌ویستی) ئه‌و ده‌م، ئه‌و زه‌مانه‌ پیشمه‌رگه‌ داهۆڵێکی چڵکن نه‌بوو باڵنده‌ برسی و که‌سیره‌بۆکان بتۆقێنێ . ته‌نها دڵگه‌رمی و سۆز نه‌بووکه‌ ئێمه‌ به‌وچیایانه‌دا هه‌ڵده‌زناین، به‌کاوه‌ خۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕه‌کانمان هه‌ڵده‌بژارد سه‌ره‌تاتکێمان له‌گه‌ڵ مردن ده‌کرد، ئه‌ویش بۆ ساتێ جێی نه‌ده‌هیشتین له‌شکانه‌کانیشدا چیرۆکی سه‌رکه‌وتمان ده‌نوسێوه‌، ئێمه‌ له‌شه‌ڕوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا تامی سه‌رکه‌وتن وئازادیمان ده‌کرد. ئه‌وکاتی تفه‌نگه‌کان ببونه‌ به‌شێک له‌جه‌سته‌مان که‌چی هێشتا خۆشمان ده‌ویستن، ئاگامان لێیان بوو ئه‌وانیش به‌چرکه‌ لێمان جودا نه‌ده‌بونه‌وه‌ هێرش، به‌رگری، هه‌ڵهاتن، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵویستانه‌ به‌شێک بوون له‌ململانی و ماندوی نه‌ده‌کردین و ده‌مان زانی هه‌رکاتێک تفه‌نگ هه‌ڵگری ده‌بێ به‌کاری بێنیت بۆ شه‌ڕی ڕه‌وا ئه‌وه‌ فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی شاخ بوو .فریشته‌و ئه‌هریمه‌ن به‌‌سه‌ر گڕپۆشی تفه‌نگه‌که‌وه‌ هه‌لنیشتبوون، تفه‌نگه‌ ئه‌مه‌ک داره‌کانمان‌ هاوڕێ نازداره‌کانمان پێی ده‌گوتین مانه‌وه‌و خۆڕاگرتن به‌قه‌ده‌ر کردار گرنگه‌ . باوه‌ڕ له‌ ڕۆحی پیشمه‌رگه‌دا مانای سه‌رفرازی و شه‌ڕی ڕه‌وابوو بۆ ئازادی، ده‌شمان زانی کۆیله‌ ته‌نها مافی سێبه‌رکردنیان هه‌یه‌، بۆیه‌ له‌پایگایه‌کاندا سێبه‌ریان ده‌کرد و پاسی شه‌قامه‌ قیره‌کانیان ده‌کرد به‌ درێژای ساڵ. پیشمه‌رگه‌ به‌و کارانه‌ ڕازی نابێت بزانێت ناپه‌سه‌نده‌. پیشمه‌رگه‌ش قه‌ت داوای مۆڵه‌ت له‌که‌س ناکات تا تفه‌نگه‌که‌ی له‌شان بکات، پیشمه‌رگه‌ له‌به‌رامبه‌ر ناپاکیدا لێبوردن نازانێ، پیشمه‌رگه‌ دڵدانه‌وه‌ی ناوێت، به‌خشین و زه‌وی و پاره‌و خانه‌نشینی بۆ ئه‌و مانای پوچی هه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ ده‌بێ به ‌پاداشت غه‌مگین بێت نه‌ک سوکایه‌تی به‌خۆی بکات و ببێته‌ شه‌ریکه‌ به‌شی دزه‌کان . کوردستان ئه‌ونیشتمانه‌ داگیر کراوه‌یه‌ که‌ تاک و ئیستا جه‌سته‌ی خاکه‌که‌ی و گه‌له‌که‌ی له‌به‌رده‌می هه‌ڕه‌شه‌دان. کورد بۆ خۆی دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیه‌تی که‌من باس له‌پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌م باس له‌باشوری نیشتمانم ده‌که‌م، که‌ هه‌نوکه‌ دوای 18 ساڵ له ‌ئازادی به‌رۆکی پێشمه‌رگه‌ به‌رناده‌ن و هه‌ر سورن له‌سوکایه‌تی کردن به‌و ناوه ‌ئه‌فسانه‌ییه‌وه‌، که‌چی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سوپای ئێراک هاو خه‌می نیشتمانی عه‌ره‌بن ووه‌کئه‌وانیش به‌رگ ده‌پۆشن و موچه‌ش له‌وان وه‌رده‌گرن و ئاسودانه‌ش جارناجاریش بۆ ئارامی مزگه‌وت و گه‌ڕه‌که‌کانی شاره‌کانی خواری ئێراک بۆ پاراستنی ئارامی ده‌یان به‌ن و مانگانه‌ش چاوه‌ڕێی موچه‌ ده‌که‌ن، پێشتر ووتمان تکایه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ بگۆڕن لێ به‌ڵێ به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون، ناوتان ناون دێرین خانه‌نشین و حیمایه‌، ئاخر پێشمه‌رگه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ بێت نه‌دێرین نابێ . هه‌ربۆیه‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ئیستا ڕوی ده‌می له‌کۆمه‌ڵێ سواڵکه‌ر کردبوو که‌بۆ موچه‌ چوبون، پێیان ووتبوو ئێمه‌ پیشمه‌رگه‌ی کۆنیین ئه‌و پیاوه‌ شه‌ریفه‌ش ووتبوی (پێڵاوی کۆنم بیستوه‌ لێ پێشمه‌رگه‌ی کۆنم نه‌بیستوه‌) ڕه‌نگه‌ قسه‌که‌ی ئه‌م پیاوه‌ به‌رزه‌ کۆمه‌ڵێ ڕاستی تێدابێت به‌ڵام به‌دیوه‌که‌ی تردا سوکایه‌تیکردنه‌ به‌ که‌سایه‌تی پێشمه‌رگه‌ که‌هه‌نوکه‌ به‌س له‌ئه‌رکیفدا ده‌یان دۆزیته‌وه‌.

ئه‌زمڕ
سلێمانی چوارباخ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە